کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسایەی حوکمڕانی دەبڵ بارزانی

Friday, 03/03/2017, 0:40


ئەگەرچی حوکمەتی بەناو هەرێمی کوردستان، لەسەر سێ کۆڵکە داندراوە، ئەوانیش، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پارلەمان، لەو سێیانەش دووانیان بوونەتە قۆنەتەراتی دەبڵ مام و برازا، ئەوەی مابووە  پارلەمانە بوو، کەلەژێر ڕکێف و هەژمونی خێزانی مام و برازا بەزانییەکەدا نەبوو.
جگە لەو پۆستە سیادیانە، ئێستا مەلەفی نەوت و داهاتی هەرێمە نەخۆشەکەش، لەچنگی ماڵباتی بارزانی دایە. بۆیە لای ئەوان شتێک نیە بەناوی، قەیرانی دەسەڵات و سامانەوە. دەبڵ برازای بارزانیش، لەلایەکی دیکەوە، دوو کەناڵی زەبەلاعیان دامەزراندووە، کەهەریەکەیان بەقەد وەزارەتێک کارمەند و خەرجی هەیە، لەلاوەش فەرمانبەرو پێشمەرگەکان بەنانە زگی و چەوساوەی، ڕۆژو مانگ, بۆ موچە دەژمێرن.
باشترین ناو بۆ پارتی بەناو دیموکراتی کوردستان ئەوەیە، کەبیکەن بەحیزبی دەبڵ بارزانی، چونک لەوەتەی پارتی خوڵقاوە تەنها بارزانی باوک کوڕ  کەسی یەکەم و دووەم بوون، وەک چۆن ئێستاش، بارزانی و برازاکەی، نەک هەر لەناو حیزبەکەیاندا، بەڵکو لەهەرێمیشدا، کەسی یەکەم و دووەمن. ئیدی کامەیە پێناسەی دیموکراسی لەناو ئەو حیزبەدا؟ لەکاتێکدا سادەترین پێناسەی دیموکراسی، هەڵبژاردن و دەستاو دەست کردنی دەسەڵاتە بەشێوەیەکی ئاشتایانە.
بازانی مام  و برزا، ئەو سەفتە دۆلارانەی لەسەفاو مەروای تورکیاو ووڵاتانی دیکەدا، بەفڕۆکەی تایبەت و دەیان پاسەوانەوە خەرجی دەکەن، دەیانتوانی بیدەن بەدەیان خێزانی پێشمەرگەو ماڵە شەهید و ئەنفالکراو. نیو هێندەش سەریان لەهەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان بدایە، حاڵی میللەت بەو ڕۆژە ڕەش نەدەگەیشت. سەدام وقەزافی و ئەسەد و موبارەک، بەردەوام لەگەڵ سەرکردەی ووڵاتە زلهێزو خاوەن بڕیارەکانی جیهان، دانیشتن و پەیوەندی دوو قۆڵیان هەبوو، بەڵام چونکە لەناوخۆیانداو لەبەرچاوی میللەتەکانیان، بەهۆی دەست بەردار نەبونی دەسەڵاتەوە ڕەش ببون، چۆن کاتێک گڕکانی کەڵەکە بووی میللەت فنیشی کردن، زلهێزەکانی دونیاش  بەردیان لەدوو هاویشتن. بۆیە سەرۆک کەدوو سێ وێنەو دەمە تەقێیەکی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دەبێ، نابێ غروری بیگرێ و بڵێ، (با میللەت هەر بۆخۆی هەڵپەڕێ). مەگەر کورد نەیگوتوە ئەگەر دارێک لەناو خۆدا کرمێ بوو، بەرگەی زریان و ڕەشەبا ناگرێ.
ئێمە ناڵێن پێگەی تورکیا گرینگ نیە، بەڵام دۆستایەتی جیایەو، نۆکەرایەتی شتێێکی دیکەیە. وەک چۆن بۆ ئێران و دەرەوەش، هەمان تێڕوانینە. بۆیە دەبێ، پەیمانی دۆستیایەتی و گرێبەستی سیاسی و ئابوری، لەڕێگا دامەزراوەکانی هەرێمەوەبێت، نەک سەرۆک خێڵ یان حیزب و کەسایەتی.
ئێستا کاتی ئەوە هاتوە دەبڵ بارزانی، دان بەشێک لەشکستی حوکمڕانی خۆیاندا بنێن، لەو هەرێمە فشەڵە.
بەشێک لەشکستەکانی حوکمی دەبڵ بارزانی
لەڕووی سیاسیەوە
لەناوخۆدا بێ متمانەییانی دڕدۆنگیان خوڵقاندوە، بەجۆرێک کەلێنی گەورەیان خستۆتە نێوان خۆیان و چەند حیزبێکی دژ بەئاڕاستەی ئەوان، ئەمەش بۆتە هۆی شەلەل بونی گرینگترین دامەزراوی دیموکراسی، کەئەویش پارلەمانە. لەدوای ئەوەش شۆڕبۆتەوە بۆناو حوکمەت و دامەزراوەکانی دیکە، بەجۆرێک ئێستا بەشێک لەنەیارەکانی پارتی، هاتوچۆیان بۆسنوری قەڵەم ڕەوی ئەو حیزبە یاساغ کراوە.
ئاشبەتاڵی شەنگال
یەکێک لەشکستەکانی دیکەی سەردەمی حوکمڕانی مام و برازا، شکست و چۆڵکردنی بەرەجەنگی شەنگال بوو. جگە لەوەی مەسعود بارزانی وەک خۆی دەڵێ، فەرماندی گشی هێزە چەکدارەکانی هەرێمە، ئەو ناوچەیەش لەبن دەست هێزەکانی پدک دا بوو. بۆیە کاتێک داعش شنگالی گرت و زیاد لە دووسەد هەزار لەژن و منداڵی کوردی ئێزیدی خەڵکی ئەو شارە، لەخاک و زێدی خۆیان ڕاماڵدران و بەشێکیان لێ کوشتن، کچ و ژنەکانیان دەستدرێژی شەرەف کرایە سەریان، ئەمانە بەشێکن لەشکستەکانی هێزەکانی پارتی، خودی حوکمڕانی مام و برزا، کەخاوەن هەردوو سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی وەزیران، ئۆباڵەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ.
شکستی ئابوری
سەرچاوەی داریی هەرێم لای مام و برازیە، بۆیە لەباری ئابوریدا نەک هەر شکستیان هێناوە، لەدابین کردنی موچەو قوتی خەڵک، بەڵکو دۆڕان لەدوای دۆڕان، ڕۆژانە لەدادگانی دەروەدا بەسەریاندا ساغ دەبێتەوە، لەسەر دانانی ملیاران دۆلار بەکۆمپانیای دانا غازو ئەوانی دیکە. مەسەلەی سەربەخۆی نەوت لای خەڵکی کوردستان بوە بەمەتەڵ، کەئایە هەرێم نەوت دەکڕی، یان نەوت دەفرۆشێ؟
شکستی دۆستایەتی
حیزبی و مام و برازا. نەک هەرلەناوخۆ گەمەکیان تێکداوە، بەڵکو لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردی باکور و ڕۆژئاواش، دانویان پێکەوە ناکوڵێ. هۆکارێیکی ڕەنگە جیاوازی بیرکردنەوەی ئەو حیزبانەبێت، هۆکارێکی دیکەش بەهۆی نزیک بونی دەبڵ بارزانییەوە لەتورکیا، چونکە تورکیا حیزبە کوردیەکانی باکورو ڕۆژئاوا بەنەیاری خۆی دەزانێ.
شکستەکانی سەربەخۆی
کاتێک سەرۆکی پارلەمان، یان دەیان کوردی تاراوگەو سەدان کەسی دیکەی ناوخۆی کوردستان، بۆیان نەبێت بەئازادی لەهەولێرو دهۆک، هاتوو چۆ بکەن، کامەیە ئەو سنورەی بۆ سەربەخۆی و دیاری کراوە؟ رۆژانە دەیان هاووڵاتی سەروەت و سامان و ژیانیان لەڕێگای هەندەراندا دەخەنە مەترسیەوە، لەدەست گرمەی بەرمیلە بەتاڵەکانی دەوڵەتی کوردی ڕادەکەن. سەربەخۆی بەبێ زامنی ئاشتی و یەکڕیزی ناوخۆو پشتیوانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر. ئەوناوچانەشی لەگەڵ هاتنی داعش کەوتونەتە دەست پێشمەرگە، هیچ گەرانتیەک نیە هاوشێوەی ٢٠٠٣ بەفەرمانی عێڕاق و ئەمەریکا، داوای کشانەوەی لێنەکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە