من سالى 1984 پشمەرگەبووم لە شاخ، بەڵام على حوسین جاش بوو
Wednesday, 01/03/2017, 18:57
هەرچەندە بنەماڵەی بارزانی لەم داوییەدا کەوتوونەتە کارکردن و لە هەوڵ و تەقەلای هەڵوەشاندنەوەی یەکیتی نیشتیمانی کوردستاندان، ئەرکی ئەدهەم بارزانی لە سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ ئەو مەبەستەیە، تا ئیستا وەکو هەنگاوی یەکەم موچەیان بڕیوە و پارەکەیان لاداوە بۆ ئەوەی کە بە زەبری دۆلار ویژدانی خەڵکی پێ بکڕن و خەڵکی تەسلیمیان بێت، بۆ ئەمە توانیوێتی تا رادەئیەک سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا رێزەکانی ناو خۆی داڕزاوە و بەرەو تێکشکاندن دەچێت کە یەکێک لەو دیاردانە ناکۆکی و ناتەبایی ئەندامانی نێو رێکخراوەکانی خۆیەتی، لێرەدا ئێمە نمونەیەک دەهێنینەوە، کە یەکێکە لە دەیان نمونەی تاناتەبایی و رێکنەکەوتنی پارتییەکان لەناو خۆیاندا. کە درێژە بە زیاتر نادەین و دەیبڕێنینەوە:
میقداد على بەرپرسى پیشوى لقى 24 دەڵێت:
من سالى 1984 پشمەرگەبووم لە شاخ، بەڵام على حوسین جاش بوو
من سالى 1984 پشمەرگەبووم لە شاخ، بەڵام على حوسین جاش بوو
میقداد على کادیرى پیشکەوتى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى لقى 24ى سفین ، لە نیو کۆمەڵێک لە کادیرەکانی پارتی باسى على حسین بەرپرسى لقى2 کردووە و ئاماژەى بەوەداوە گوایە مانگێک بەر لە گۆڕانکارییەکان بەویان گوتووە گوایە دەکرێیتە بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکان، بەڵام دوو رۆژ پیش گۆرانکاریەکان سیداد براى مسعود بارزانى تەلەفۆنى بۆ کردووە و پیى راگەیاندووە، تەواو یەکلا بۆتەوە ئەو پۆستە بۆ على حوسینە ، ئەمەش بەتەواویى میقدادى دڵگران کردووە و له نێو کۆمەڵێک کادیردا گوتویەتى على حسین لە ریگاى خیردار و سعدون شەریکى سیداد بارزانییە و خاوەنى پرۆژەى خانوەکانى گوندى ئیتالى یەک و دووە، کەوا چەند مانیگیک پیش ئیستا لە هەریر مستەودەعیکیان فرۆشتۆتە بە هەژار گروب بە زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار و بانزینى و سوتەمەنیان قۆرخ کردووە>
هەروەها وتویەتی على حسین بەردەوام کامیراى تەلەفزیۆن لە کوى بێت، ئەویش لەوێیە و کەسێکى خۆبەرەپیش و کۆنە بەعسی و جاش بووە، دەیان بگرە سەدان پێشمەرگەی کوشتووە، و لەسەردمى حیزبى بەعس بەشدارى ئەنفالى کردووە. درێژەی پێداوە و وتوویەتی: لەوکاتە من پیشمەرگە بووم چەندین جار هاتوینەتە نیو شارو رووبەرى چەندین جاسی وەک على حوسین بوینەتەوە، ئەو کات بیرم دیت بۆ خۆى و سەعدون لەسەر ریگاى هەریر و باتاس دەوڵەمەند و هاولاتیانیان روت دەکردەوە ، من چەندین جار هەوڵم داوە رووبەروى ببمەوە، بەڵام دەرفەت دروست نەبووە ئیستاش لەبەر ئەو پۆستمان بەر ئێمە ناکەویت.
دیسان ئاخێکی هەڵکێشاوە و وتوویەتی: بەداخەوە بۆ سیداد لە بەرامبەر مالى دنیا و شەراکەتى و مادە حیزبیکى کردۆتە قوربانى ئەو جاشە ئیستاش لە بەرامبەر فرۆکەخانەى هەولیر باڵەخانەیەکى 10 یان ملیۆن دۆلارى دروست دەکەن،
عەلی حسێن لە لیدوان و پرسەکاندا خۆى وا پیشان دەدات کەسیکى فریشتە و خزمەتکارى ماڵى بارزانە، بەڵام هەر على حسین بوو فرمانى سەرۆک بارزانى خست ژیرقۆندەرەکانى و خوارزاکەى کە لە سەرفوللایت مندالى عالەمیان تیرۆر کرد رادەستى یاسایان نەکرد و رەوانەى دەرەوەى کوردستانی کرد، ئەمەیە دادپەروەرى.
تێبینی کوردستانپۆست: ئەو نووسینە لە هەولێرەوە بۆمان هاتووە داوی کرد بەو شێوەیە بۆی بڵاوبکرێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست