میدیاکارانی ئەهلی دەڵێن، شیفا گەردی هاوپیشە و هاوڕێمانە
Tuesday, 28/02/2017, 10:31
جامانەی سوور ئەو جامانەیەیە کە ئۆردوغان دەستبازی لەگەڵدا کرد .
شیفا گەردی، میدیاکاری کەناڵی ئاسمانی رووداو و کارمەندی دەزگای پاراستن، کە لە چەند رۆژی رابردوو لە موسڵ کوژرا. کوشتنی ئەم کچە بووە خێر و بەرەکەت بۆ پارتیی و پاراستن و رووداو، کە پەیتا پەیتا پارت و رێکخراو و کۆمەڵە و کەسەکان لە دوای یەکتر نامەی سەرخۆشیی و بروسکەیان بۆ دەناردن.
---------------------------
هەڵبەت دیارە، مەبەستی زۆربەی ئەم ماستاوکردن و مامەحەمەییە بۆ دەستکەوتی سیاسیی و پرۆژە ئابووری و پاراستنی پەرژەوەندییەکانی خۆیان بوو، جگە لەوەی زۆر لە کەسەکان جارێکی دیکە رووی راستەقینە و دەمامکراوی خۆیان خستەروو، دەریان خست ئەمانە کەسانی سووک و بچوک و چروکن، من لێرەدا قسە لەسەر ئەوانەی گۆڕان، یان ئەو بازرگانانەی وەک فاروقی مەلا مستەفا و دامودەزگا و رێکخراوەکان ناکەم، بەڵکو ئەم نووسینەم تەرخان کردووە لەسەر سێ کەسی میدیاکاری ئەهلی، ئەوانیش (شوان محەمەد، ئەحمەد میرە و کەمال رەئوف)ە، کە رۆژگاری دەسەڵات کردوونی بە رۆژنامەنووس و میدیاکار، لە بەرهەمی دوو روویی و قەڵەمی ساختەکاری و سێبەری راگەیاندنەکانی خۆیان دەخۆن، لەوێوە خۆیان مفت و دەوڵەمەند کردووە، کە بە هەڵە بە راگەیاندنەکانیشیان دەڵێن (میدیای ئەهلی). ئەمڕۆ کە هیچ شتێک نەماوە بە ناوی ئەدەب و پرەنسیپی راگەیاندن، ئەوەی هەیە، دەسەڵات وەکو خۆی سووکی کردووە، چونکە لەم نمونانە بۆیان بەڕێوەدەبەن.
لێرەدا دەمەوێت سەرەتا بە چەند پێناسەیەک دەستپێبکەم، لەوێوە تیشک بخەنە سەر مەبەستی باسەکە
رووداو:
یەکێکە لە دەزگاکانی راگەیاندنی بنەماڵەی بارزانی، نەک راگەیاندنی پارتیی، چونکە دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی لەسەرو دەسەڵاتی پارتییەوەیە، سیاسەتی راگەیاندنی پارتیی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی بە رواڵەت یەکن.
راگەیاندنی پارتی دەسەڵاتی پلەی دووەمە لە چاو دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی، جیاوازییەکە لە بەراوردی نێوان کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی و زاگرۆس و راگەیاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانیی، کە کەناڵی رووداو و کەناڵی کوردستان ٢٤، بە هاسانی هەست پێدەکرێت. پارتیی لەناو رووداو و کەناڵی کوردستان ٢٤ بوونی نییە.
کەناڵی رووداو تایبەتە بە دژایەتییکردنی باکور و رۆژئاڤا و ئەوەی ئەو راگەیاندنە بەڕیوە دەبات، میتی تورکە، واتە هێزی بنەماڵەی بارزانی و هێزی داگیرکەر و میتی تورک. ئەم سێ راگەیاندنە هێزی باڵادەستە لە زوونی زەرد، هێزی شەڕانگێزیی، ناتەبایی، خیانەت، پرۆپاگەندەی دژی کورد و نیشتیمانەکەی، هێزێکە هەوڵ دەدات بۆ تێکشکاندنی ریزەکانی گەلی کورد، کاری چەواشەکاریی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست و ورە بەردان و تەسلیمبوونە. ئەم کەناڵە بۆ پرۆپاگەندەکردنە دژی کورد لە هەموو بەشەکانی تر و ورەبەردان.
رووداو بۆ دەوڵەتی تورک کار دەکات. ئەوانەی لەناو ئەو دەزگایە کار دەکەن، زۆربەیان سەر بە پاراستنن، کە لە کۆتاییدا لە رێگای چەند خولێکی سیخوڕییەوە ئامادە و خۆشەدەکرێن دەیانکەن بە پیاوی میتی تورک.
دەزگای پاراستن:
ناشرینترین دەزگای سەرکوتکەری بنەماڵەی بارزانییە، ئەوەی لەوێدا کار دەکات، یان پیاوکوژە، یان لەشفرۆش.
پیاوکوشتن و لەشفرۆشی کار و چالاکی دەزگای پاراستنە، دەزگای پاراستن ئەمانەی تەنیا بۆ ئەو مەبەستە دەوێت. ئەم دەزگایە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و گیانی هاوڵاتیان نییە، بەڵکو بۆ خزمەتی بنەماڵەی بارزانی و دوژمنانی گەلی کوردە.
|
جامانەی سوور ئەو جامانەیەیە، کە ئۆردوغان دەستبازی لەگەڵدا دەکات |
بنەماڵەی بارزانی:
پێناسەی ئەم بنەماڵەیە بە چەندین قەبارەی کتێب پێناسە ناکرێت، پێناسەکە بەستراوە بە مێژووی دوور و درێژی ئەم بنەماڵەیە. پێناسەی ئەم بنەماڵەیە جامانەی سوورە، جامانەی سوور سیمبوڵی بنەماڵەی بارزانییە، هەرچی جامانەکەی سوور بوو، مەرج نییە کورد بێت، جل و بەرگ و زمانزاننین، نیشانەی وابەستەبوون نییە بە خاک و بە خەڵکەوە. وەک کورد دەڵێت هەرچی سمێڵی سوور بوو هەمزاغا نییە.
جامانەی سوور نیشانەی خۆجیاکردنەوە و جیاوازیی نێوان کەسەکانە..
جامانەی سوور خۆدوورخستنەوەیە لە کوردبوون، نزیکبوونەوەیە لە دوژمن.
جامانەی سوور هاوڵاتییبوونی پلەی یەکە لە هەرێمی کوردستان.
بنەماڵەی بارزانیی دەیانەوێت نرخی کەسایەتیی کوردی بێ دابەزێنن، جامانەی سوور بۆ ئەمڕۆ سیمبوڵی خیانەت و ناپاکیی و پێشەرەفییە، ئەگەر دەڵێن بەم پێناسەیە زیادە رۆیی تێدایە، منیش دەڵێم هەر کەسێک خیانەت لە نیشتیمان و لە نەتەوەی خۆی بکات، کەسێکی شەریف نییە، بنەماڵەی بارزانی دەمێکە شەرەفیان نەماوە! ئەگەر هەر بارزانیی و جامانەسورێک زەمیان لەسەر قسەکەم هەیە، خۆیان دەخەنە دەرەوەی ئەو پێناسەیە و خۆیان بە بارزانییەکی شەریف دەزانن، دەبێت وەکو ئەیوب بارزانی هەلوێست لەسەر بنەماڵەی مەلا مستەفا وەربگرێت، تا ئەم بنەماڵەیە باڵادەست بن، با ئەو بارزانییە شەریفانە جامانەی سوور نەبەستن، بچنە بەرەی گەل. خۆیان نەکەن بە سوورەی بەر لەشکری داگیرکەر و دوژمنانی کورد.
جامانەی سوور ئەو جامانەیەیە کە ئۆردوغان دەستبازی لەگەڵدا کرد.
نووسەر و میدیاکاری خۆفرۆش:
هەموو دەسەڵاتێک راگەیاندنی تایبەت و نووسەری دەربار بە خۆی هەیە، نووسەر و میدیاکاری ئازاد کار بۆ دەزگای راگەیاندنی دەسەڵات ناکات، بەتایبەتی ئەگەر ئەو دەسەڵاتە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و سەرکوتکەر بێت، نامرۆڤانە رەفتار لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆی بکات، ناپاک بێت بەرامبەر بە خاک و بە نیشتیمان. وەکو راگەیاندنەکانی پارتیی و یەکێتی، ئەوەی کاریشی تێدا دەکات، بەهای مرۆڤبوون و جوانی خۆی لەدەست دەدات. نووسەر و میدیاکاری دەسەڵات، کەسانی شەریف نیین، لەشفرۆشێک تەنیا لەشی خۆی دەفرۆشێت، قەلەمفرۆش هزر و قەلەمەکەشی لەگەڵدا دەفرۆشێت، ئەوەی قەڵەمفرۆش بێت، ئەگەر بیەوێت بەئاسانی دەتوانرێت لەشی بکڕدریت، لەشفرۆشتن رازیبوونی تواناکانی هزرە، کە تێیدا هەموو ئەندامانی لەشی خۆی تەسلیم دەکات، فرۆشتنی لەش و قەڵەم، سەرەتای گەڕانە بە دوای کڕیار بۆ هەڕاجکردن و فرۆشتنی شتی گەورەتر، ئەویش خەڵک و خاکە. بنەماڵەی بارزانی لەوێشەوە دەستیان داوەتە فرۆشتنی نیشتیمان و خەڵکەکەی، من بڕوام وایە، پێشتریش لە رووی کۆمەڵایەتییشەوە بنەماڵەی مەلا مستەفا، شەریف نەبوون، رەوشتی یەک بەیەکی ئەمڕۆی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی ئەوەم بۆ دەسەلمێنێت، کە ئەوانە پێشتریش وەکو کەسانی بە رەوشت لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا رەفتاریان نەکردووە و شەریف نەبوون، لە سنوربەدەر شەهوانی و حەیوانی بوون! بەڵام شاردراوەتەوە.
ئەرکی نووسەر و میدیاکاری خۆفرۆش کاری چەواشەکاریشە، واتە فێڵکردن و تێکەڵکردنی رەشە بە سپی، تاڵییە بە شیرینی، جوانییە بە ناشرینی، وڵاتپارێزییە بە وڵاتفرۆشتن، قوربانییە و بەجەلاد، تێکەڵکردنی شەهیدە بە کوشتن و مردنێکی ئاساییی، تێکەڵکردنی پێشمەرگەیە بە جاش. کردنی کردنی شیفایە بە سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و سۆران مامە حەمە و ویداد، هەروەک ئەو سێ میدیاکارە ئەهلییە نەیانشاردۆتەوە.
نووسەر و میدیاکارانی خۆفرۆش، فێڵباز و عەیار و تەڵەکەبازن، زۆرجار جاریش دەچنە بەرەی گەل و لەوێوە تەقە دەکەن، تا شوێنی کەسە ئازادەکان بۆ دوژمن دەستنیشان بکەن، چونکە خەڵکی متمانەیان پێدەکەن.
نووسەر و میدیاکاری خۆفرۆش، درۆزن و دوو روو ساختەچییە، لەگەڵ قوربانییدا شین، لەگەڵ جەلادیشدا تەوقە دەکات، بەسەر لاشەی قوربانییەکاندا دەگری و بۆی دەلاوێنێتەوە. هەموو ئەمانە لەو سێ کەسانەدا دەبینم، بۆیە ئەم نووسینەش بە نەرمی نانووسم.
-------------------------------------------
لەو چەند دێڕەی سەرەوەدا، کە پێناسەی دەزگای رووداو، پاراستن و میدیاکارم کردووە، بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم ، کە شیفا گەردی سیخوڕی پاراستنیش بووە، وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا باس دەکرێت گوایە لە چەند بەڵگەنامەیەکدا ویکیلیکس وەکو میتی تورکیش ناساندوویەتی. ئەوەتا زۆرلە تورکان نامەی سەرخۆشیان ناردووە، لە چەندین راگەیاندنی تورکییدا ناوی هاتووە، شیفا گەردی وەکو رێبوار وەلی وابووە. رێبوار وەلی بۆ خۆی نایشارێتەوە، کە سەر بە میتی تورکە. کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانی، لەوەدا بوو ئەو شارە بگرێت و وەکو شەنگال قەلاچۆی دانیشتوانەکەی بکات، ئەو شەوە رێبوار وەلی لە خۆشیدا لە ناو بینای رووداودا چاوەڕوانی ئەو هەواڵە خۆشە بوو. بڕوا ناکەم شیفا گەردیش وەکو رێبوار وەلی نەبووبێت و هەستی جیاوازیی هەبووبێت!
شیفا گەردی ئەرکێکی دیکەی هەبوو، ئەویش دانانی کامێرا بوو لە تەوالیتی ژنان، هەروەک لەناو تەوالێتی یەکێتی ئافرەتانی پارتییدا داینابوو، چەندین فلیمی ژنی لە تەوالێتەکاندا گرتووە، بەو شێوەیە تەسلیم بە بەرپرسە ئاڵۆشەکانی پارتییی کردوون، زۆر لە ژنەکان لە دواییدا ئەوەیان گێڕاوەتەوە و نەفرتیان لە شیفا کردووە و لە ترساندا خۆیان لێدوورخستۆتەوە.
ئەم میدیاکارانە بەتایبەتی ئەهلییەکان ئەم ژنە بە هاوشانی خۆیان دەزانن، دەڵێن وەکو ئێمە میداکاربووە، پێیان وایە ئەگەر لەملاشەوە چەند نووسین و رەخنەیەکیان لە پارتیی گرت، یان لە کەناڵەکانەوە خۆیان گیڤکردەوە و بە قسەی دڵی خەڵکی قسەی رۆژیان کرد دواییش دەتوانن بپەڕینەوە بۆ ئەوبەر جۆگەکە و ئیتر نرخیان لای خەڵکی زیاد دەبێتەوە!
ئەو هەڵوێیستە قێزەوەنانەی ئەم میدیاكارانە، کە ناویان لە خۆیان ناوە ئەهلی، هەروەها گوڕانەکانیش كە لەملا بەخەڵك دەڵێن رووداو نەوتاویی ومیتاوییە، بە قوتی هەژاران دەژی، لەولاشەوە بروسكە بۆ كارمەندێکی ئەو کەناڵە دەنێرن، ئەو دەزگا قێزەوەنەی، کە هیچ کارمەندێکیان روژێك بوێریان نەبوە ئیدانەی پێشێلکاییەکانی دەسەڵاتەكەی پارتی بكەن، یان هەڵوێستیك بنویننن بەرامبەر بەو هەموو تیرۆرە سیاسی و تاڵانییەی وڵات، بە پێچەوانەوە رووداو یەكێکە لەو مینبەرانەی، کە بەردەوام هەوڵی پەردەپۆشی سیناریۆكانی پارتی دەكات، هەروەها ئەو رۆڵە قێزەونە بەرامبەر بە شۆڕشی كوردان لە روژئاوا و باكور دەبینێت وا خەریكە ئەم میدیاکارانە ئەو كچە سیخوڕەی پاراستنمان لێ دەکەن بە شەهید و بە پاڵەوان، رەوا بە فرۆشتنی قەلەم و ویژدان دەدەن.
کەمال رەئوف محەمەدی شارپرێس، هاوڕێی رێبوار وەلییە، بە بەڵگەی ئەوەی چەند مانگێک لەگەڵ عەدنان عوسمان وعارف قوربانی بە چوار قۆڵی بەرنامەیەکیان بەڕێوە دەبرد، ئەمان بۆ پارە، رێبواریش بۆ میت و بۆ ریکلام و قەرەباڵغی کەناڵەکە،.
ئەو چوار کەسە چاک پێکەوە گونجابوون. کەمال رەئوف و عەدنان عوسمان و عارف قوربانی بەخت یاوەریان نەبوو، دەنا ئەگەر وەکو رێبوار وەلی مێژووی دێرینیان لەگەڵ پارتییدا ببوایە، لە کۆپییەکی تەواوی وەکو رێبوار وەلییان لتدەردەچوو، چونکە بۆچوون و بیرکردنەوە و رەفتاری ئەمڕۆیان پێچەوانەکەیمان پێ ناڵێت.
فەرمو لە خوارەوە کۆمێنتار و قسەکانی ئەمانە بخوێننەوە، بزانن چی دەڵێن، ئاستیی فیکری و عەقڵی راگەیاندن و تێگەیشتن و موڕاڵیشیان چۆن و چەندە!، ئەمڕۆ ئەمانە رابەری راگەیاندنی میدیای یەهلین، کە هیچ پرەنسیب و ئەخلاقێک سنووری بۆ دانەنوانن، کە خۆیان بڵێن با ئەمەم نەنووسین چونکە بڤەیە، بزانن چۆن دەیانەوێت بە خشکەیی، شیفا گەردی بە شەهیدانی قەڵەمی وەکو سەردەست عوسمان، کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حەمە بچوێنن. شیفا گەردی بە هاوپیشەی خۆیان دەزانن، نەک بە سیخوڕی پاراستن و میتی تورک. شوان محەمەد رازییبوون بە خیانەت بە عەقڵی کراوە دەزانێت .
ئەحمەد میرەش ئەو میدیاکار و رۆژنامەنووسانەی کە بە دەستی داعش شەهیدکراون ئەم دێت و دەڵێت شیفا گەردی وهك یهكهمین كچه شههید رۆژنامهنووسی دهستی تیرۆر ناوی دهچێته كاروانی شههیدانی رۆژنامهنووسانی كوردهوه. لڤینیش دەنووسێت شەهیدبوونێكی سەربەرزانەیە.
کەمال رەئوفیش لە رێگای کوشتنی شیفا گەردییەوە، شەهیدەکانی دیکە دەناسێتەوە و تێدەگات کە چ غەدرێكی گەورە، لەسەردەشت و سۆران و ویداد و كاوە و هاورێكانی تریان كراوە...
شوان محەمەد:
ئەو کچە ڕۆژنامەنوسە شەنگەی ژیانێکی نا ئاسایی تێپەڕاند، ئەو لە ڕۆژهەڵات، لە ناو زێدی خۆی لە دایک نەبوو، شەهیدبوونیشی بەهەمان شێوە لە خاکی خۆی نەبوو، تەنها دەڵێم ڕۆحی شاد و ئارامی بۆ کەس کار و هاوڕێکانی دەخوازم.
یەکێک لە پەیجەکە بۆ شوان محەمەد دەنووسێت:
مةبةستت جي لةخاكي خوي نةزياوة؟ خوتوش خيرت بي نةكردووة خاك خاكي خويةتي لة هةرجيكةيةك بيت هةولير سنة دياربةكر قاميشلو
توي روزنامةنوس و روشنبير و بروفيشنال بةم شيوة بيردةكةيتةوة؟ جوانة رويينةوة بةلي بو دامةزراندني كارتوني(دةولةتي) كوردي
شوان محەمەد: زێدی خۆی بەو مانایە دێت کە شوێنی خانەوادەو کەسوکاری نییە.. ئەوەی بەڕێزت دەیڵێت خاکی نیشتمانت مەبەستە..
هاورێیان با کەمێک بە عقڵێکی کراوەوە مامەڵە بکەین: یەکەم: ئەم کچە رۆژنامەنووسە منیش رۆژنامەنووسم و هاوپیشەمەو هاوریێیەتیەکی کەمیشمان هەبوو، مافی خۆمە دوو دێری بۆ بنووسم..دووەم: ئەم کچە لە شەڕی داعشدا وەک رۆژنامەنووسێک شەهید بووە کە داعش دوژمنی زەوی و ئاسمانە.. سێهەم: تاچەند لەگەڵ پەیامی رووداویشدا نەبین، یان بڵێین لە موڵکی گشتی دروستکراوەو پارەی بۆ خەرج دەکرێت، خۆ ماشالآ بەدەیان کەناڵی ئاسمانی حیزبەکان لە موڵکی گشتی پارەیان بۆ خەرجدەکرێت، ئەو ستافەی ناوی کاردەکەن بۆ ئەوەی بژین تاوانیان چییە.. ئێوە ئەوە بزانن بژاردەکانی بەردەم رۆژنامەنووسان زۆر کەم و تەسکە.. زۆرێک لە میدیاکانی هەرێم موڵکی حیزبن رۆژنامەنووسان لەوێ کارنەکەن ، مەگەر لەماڵەوە دانیشن.. ئینجا پێویستە دوورتر لە پرسەکە بروانین حیزبی کوردی شتەکانی ناشیرین کردووە ئەگینا ئەوانەی لەو میدیانەش کاردەکەن کوڕ وکچی ئەم ولآتەن و هاوڕی و کەسوکارمانن.. بۆ راستکردنەوەی ئەم بارە دەبێت لە حیزبەکان بپرسینەوە، نەک میدیاکار.. هەنگاوێک لەخوار حیزبەکانەوە بەڕێوەبەرو ستاڤی سیاسی کەناڵەکە بەرپرسی دووەمن نەک رۆژنامەنووسەکان.. بۆیە هەقە هەموومان رێز لەم شەهیدەو شەهیدانی قەڵەم سەردەشت و سۆران و کاوەو عەندولستار و وەدات بگرین.. نابێت لەبەرئەوەی میدیا پارتی یان یەکیتی و میدیا سێبەرەکانیان کوێربوون لە ئاستی بینینی کاوەو سۆران و سەردەشت و وەدات.. ئێمەش کوێربین لە ئاستی بینینی شیفا من هەموویانم خۆشدەوێت و بەشەهیدی خۆمیان دەزانم و هەموویان هاولآتی کوردستانن.
----------------------------
ئەحمەد میرە:
شیفا گهردی و شههیدبوونێكی سهربهرزانه
له وڵاتی خوێن و شهڕدا ژیانی رۆژنامهنووسانی له مهترسییهكی گهورهدایه، له ناوخۆی ههرێمدا بانده رهشهكانی تیرۆر روحیان لێدهسهنهوهو له دهرهوهی ههرێمیش دهستهرهشهكانی تیرۆر شههیدیان دهكهن.
كاری رۆژنامهگهریی ههرگیز كارێكی سهلامهت نهبووهو نییه و كاتێك ئهم كاره ههڵدهبژێریت دهبێت ئهوه بزانیت رۆژێك دێت دهگيرێت یان فهلاقهدهكرێیت یاخود بێگومان شههید دهبیت.
شههیدبوونی خاتوونی رۆژنامهنووس (شیفا گهردی) نیگهرانی كردم، ئهم خانمه سهربهرزانه له كاتی روماڵكردنی رۆژنامهوانیدا سهربهرزانه شههید بوو وهك یهكهمین كچه شههید رۆژنامهنووسی دهستی تیرۆر ناوی دهچێته كاروانی شههیدانی رۆژنامهنووسانی كوردهوه.
هاوخهمی و دڵگرانی خۆمان بۆ مهرگی خاتوو شیفا گهردی رادهگهێنین و هیواخوازم خوداوهند سهبوری كهسوكاری و هاورێكانی له كهناڵی رووداو بدات.
هەروەها لڤین پرێسیش لەو نامە سەرخۆشییەدا ئاوا دەنووسێت:
لڤین
شیفا گەردی و شەهیدبوونێكی سەربەرزانە
لە وڵاتی خوێن و شەڕدا ژیانی رۆژنامەنووسانی لە مەترسییەكی گەورەدایە، لە ناوخۆی هەرێمدا باندە رەشەكانی تیرۆر روحیان لێدەسەنەوەو لە دەرەوەی هەرێمیش دەستەرەشەكانی تیرۆر شەهیدیان دەكەن.
كاری رۆژنامەگەریی هەرگیز كارێكی سەلامەت نەبووەو نییە و كاتێك ئەم كارە هەڵدەبژێریت دەبێت ئەوە بزانیت رۆژێك دێت دەگیرێت یان فەلاقەدەكرێیت یاخود بێگومان شەهید دەبیت.
شەهیدبوونی خاتوونی رۆژنامەنووس (شیفا گەردی) نیگەرانی كردم، ئەم خانمە سەربەرزانە لە كاتی روماڵكردنی رۆژنامەوانیدا سەربەرزانە شەهید بوو وەك یەكەمین كچە شەهید رۆژنامەنووسی دەستی تیرۆر ناوی دەچێتە كاروانی شەهیدانی رۆژنامەنووسانی كوردەوە.
هاوخەمی و دڵگرانی خۆمان بۆ مەرگی خاتوو شیفا گەردی رادەگەێنین و هیواخوازم خوداوەند سەبوری كەسوكاری و هاورێكانی لە كەناڵی رووداو بدات.
--------------------------------------------
لەراستیدا زۆرخۆشحاڵم كە دەبینم بەبێ جیاوازی، هەموان بەگرنگییەوە لەگیانی رۆژنامەنووسان دەروان و بەتاسەوەن بۆ گیان لەدەستدانی شیفای جوانەمەرگ، چونكە هیچ نەبێت بەگرنگیدانمان بەشەهید بوونی شیفای جوانەمەرگ، زیاتر ئەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەی چ غەدرێكی گەورە، لەسەردەشت و سۆران و ویداد و كاوە و هاورێكانی تریان كراوە.....
رۆحی شیفا و هاوپیشەكانی شادبێت....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست