لە مینبەری پێغەمبەران
Sunday, 26/02/2017, 18:29
تەنها ڕاستی تیا ئەووترێ
پێش نوێژ خوێن ئەو مەردەیە
باکی نیە بە مەرگی خۆی
لە پێناوی ووتەی حەق و
نەفرەت کردن لە باگل دا
بە گژ حاکمی زاڵم ئەچێ
جێ نشینی پێغەمبەران
لە هەڕەشە سڵ ناکەن و
بەسامان و موڵك بەخشین
دەم و زبانیان کپ ناکرێ
بە ئازار یان بە ڕیش سووتان
یا هەڕەشەی کوشتن و زیندان
مینبەریان پێ چۆڵ ناکرێ
مەگەر بەخوێن مەندیلەیان
وەک مەندیلەی دکتۆر ووشیار
لە گۆمی خوێن دا سوور کرێ
ئەوجار ئەگەر سەکۆی ووتار
بۆ فیرعەون و موسەیلەمە
کەزابەکانیان چۆڵ کرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست