کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ ئەخلاقی ئەم گەلە ستەمدیدەی تێكداوە ؟

Sunday, 26/02/2017, 18:23


دەبێت لە دیاریكردن و باسكردنی شتێك كە پێویست بێت چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە، ئەوەندە بوێر بین تاوەكو هۆكارەكان وەك خۆی باس بكرێت تاوەكو چارەسەر بدۆزێتەوە . لەمسەرجەم بوراەكان گەندەلَی گەیشتۆتە بینانقاقای دەسەلآت و وا دەگاتە تاك بەتاكی كۆمەلَگەش . بۆ ئەوەی بە یەكجاری نەتوانن زالَبن و وەك تاكێك خەفەت كەن و بابەتەكش دیزە بە دەرخونە بكەن، پێویستە هەر یەكەو لای خۆیە بە پێی توانای خۆی بە تایبەتی دامودزگاكانی راگەیاندن،  هۆشداری قۆناغە زۆر خەتەرناكەكە بدەنە خەلَك و ئەگەر بكرێت وریای بكەنەوە، نەك تەنها باسی سیاسی رووت بكرێت   . ئەمەش لە بنەرەتدا قازنج بە چارەسەی كێشەكە دەكات نەك بە ئاماژەدان و بە بنمیچی باسی ترەوە وردە باسێكی بابەتە سەرەكیەكە بكەیت و خۆت لەقەرەی كرۆكی مەسەلەكە نەدەیت . وەك تاوەكو ئەمرۆ لە كوردستانەكەی خۆماندا بە گشتی كەس باس لە تێكدانی ئەخلاقی زۆرینەی كۆمەلَگە بە دەستی دەسەلآت و جۆری بەرێوەبردنی كاروباری كوردستان و گەندەلَی فەرمانرەوایان و كاریگەری نیگەتیفیان لەسەر كۆی گشتی كۆمەلَگە نەكردووە . تۆ بەراوردێكی ئەخلاقیی لە رووی راستگۆیی و ولآتدۆستی و  باوەربون بە پرسی كورد وەك پێوەرێك بۆ راستودروستی ئەخلاق و رەسەنایەتی و جوانی تاكو كۆی كۆمەلَگەی كوردەواری بكە، دوور لە خودپارێزی روكەشی موحافزكارانەی دواكەوتوانە،لەوەدا دەتوانین كاریگەری ئەم دەسەلآتە وەك فاكتەرێكی سەرەكی گەندەلَی كۆمەلآیەتی باس بكەین .
 كە تەماشا دەكەین ئێستا خەلَكەكەو وەزعی گشتی وەك خۆی نیە و تا رادەیەكی زۆر شلَەژانی كۆمەلآیەتی و تێكچونی باری گشتی خەلَك بەهۆی گۆرانكاریە نیگەتیڤەكانی سیاسەت و واقعی سیاسی كوردستانەوە روویداوە . ئەو پەیوەندیە كۆمەلآیەتیانە تەنانەت لە نێوان نزیكترین كەس و هاورێ و پێكهاتە بە شێوەیەك گۆرانكاری بەسەردا هاتووە كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانیت خەسلَتە مرۆڤدۆتسەكانی تێدا بدۆزیتەوە، كە لەو سیفەتە رەسەنە پۆزەتیفانەی كۆمەلَگەی كوردەواریدا بوو . تەنانەت رۆژ نیە گوێت لەرووداوی ترسناكی دوور لە تایبەتمەندیەكانی كوردی وا نەبێت پێشتر بونی نەبووە . ئەمە سەرەرای ئەوەی پێشتر وەزعی مادی خەلَك زۆر لەمە باشتر نەبووە و باری دارایی كورد هەمیشە كۆلَەوار بووە، چ بە هۆكاری سیاسی بێت یان ئابووری ولآتانی ناوەندەوە . 
 هۆكار چیە؟..... لە رووی سیاسیەوە:
 
 ئەم دەسەلآتە خەلَكی فێری پارەپەرستی و دونیای مادیەت دوور لە هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی كردووە و لە قەناعەت و باورەبە خۆن شۆردۆتەوە و فێری تەمەلَی و ئیتكالیەتی كردووە . گەندەلَی تا سەر ئێسقان تەشەنەی كردووە و گەندەلَكاران پشتیان بە دەسەلآت بەستووە و حوكمێكی مافیایی سەرجەم داهاتی میلەتەكە لوش دەدەن و دەستێكی بالآیان لەم هەرێمەدا هەیە و یاسا سەروەر نیە و پارە سولَتانی هەموو شتێكە .
 لە رووی كۆمەلآیەتیەوە:
 ئەگەر تا ئێستا پەروەردەی مندالَ لەسەر درۆ و بارێكی ئالَۆزی خێزانی و كۆمەلآیەتی دەكرێت و لەسەر  رق و كینە بنیات دەنرێت و ئاین وەك عادەت و دوور لە هەموو شتێك بۆ پێوەری  هەندێك رێكاری روكەشانەی وەك نوێژ و رۆژوو و شتی تری خەلَەتێنەر و وەك پێوەری راستگۆیی بەكار دێت، نەك ویجدان و پەروەردەی راست و خۆشەویستی ژیان و نیشتمان و بیرو بۆچون و تێروانینی مرۆڤایەتیانە .هەروەها بە هۆكاری هەندێك داب و نەریتی باوی زیان بەخش هەرچی كاری نابەجێیە دەكرێت .
 لە رووی پەروەردەو زانستەوە:
 تا ئێستا زۆرینەی خەلَك لە مەودا و ئاستی ی نەخوێندەواریدان و بەهیچ شێوەیەك پەروەردە رۆلَێكی ئەوتۆی لە بیناتنای كۆمەلَگەیەكی تەندروستدا نەبووە و، تاكە مەبەست لە خوێندن و خوێندەواری و شەهادە بۆ وەزیفە و بەدەستهێنانی داهاتە نەك بۆ قازانجی هەمەجۆر بۆ خود و كۆمەلَگە و پێشكەوتن و داهێنان و خزمەتكردنی میلەت .
 هۆكاری سەرەكی هەژاری و كەمدەرامەتی و نەبونی میلەت ئەم دەسەلآتەیە بەوانەی پێشتریشەوە كە هەر یەكەو بە جۆرێك زیانی بەخەلَك گەیاندووە، واتە كۆبونەوەی نەداری و دواكەوتویی و نەخوێندەواری و سرینەوەی ئەو رێژە داب و نەریتەی كوردەواری كە رێگر بوو لە تێكچونی باری كۆمەلآیەتی، لەگەلَ بەخراپ بەكارهێنانی ئامرازەكانی پەیوەندی و هاوردەكردنی شتە نیگەتیفەكانی خەلَكیتر بێ ئەوەی بەراوردی لەگەلَ بارودۆخ و زەمینەی كۆمەلَگەدا بو گونجاندنی بكرێت .  
 لەرووی یاساییەوە :
 نەبونی عەدالەتی كۆمەلآیەتی و فراوانبونی مەودای نێ,ون هەژارو دەولَەمەند و زۆربونی ئامرازە ژیانیەكان لە سایەی نەبوونی دادپەروەری و حوكمی رەشید و دەسەلآتی گونجاوی دادپەروەر، بۆتە هۆكاری سەرەكی زۆربەی تاوان و كارە نایەجێ و توندوتیژیەكان لە كۆمەلَگەی كوردەواریدا . واتە ژیان لە ژێر سایەی نەبونی دادپەروەری و دادگای سەربەخۆدا . ئەمەش لە كاتێكدا كە گەنجان لە واقعێكدا دەژین خەونەكان زۆربوون و ئامرازەكانی خۆشی ژیان ئەگەر زۆر و بەردەستن كەچی لە دوورە دەستی ئەواندان .
 واتە ئەم كۆمەلَگەی لەم كاتەدا و بەم بارودۆخەوە هەمانە، دەتوانین بە نەخۆشێكی دوور لەدەستی پزیشكە و لەدوورەوە تەماشا دەكرێت و كەس بیر لە دابینكردنی پزیشك و دەرمان و چارەسەری بۆ ناكاتەوە . ئەمەش بەهۆی ئەم بارودۆخە سیاسی و ئابوریەی كە ئەم دەسەلآتە گەندەلَەوەیە، كە بەخۆی قروقپی لێكردووە وەك ئەوەی نە بای دیبێت نەباران و ، بە نەزانی و حوكمی زۆرداری هەموو خەسلَەتە جوانەكانی كوردەاوری تێكداوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە