کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامنێرەکەی رووداو لە موسڵ بە دەستی پاراستن تیرۆرکرا

Saturday, 25/02/2017, 17:18


ئەمڕۆ کەناڵی رووداو، هەواڵی کوشتنی پەیامنێرێکی خۆی بڵاوکردەوە، کە گوایە لە موسڵ و لەکاتی روماڵەکردنی هەواڵەکانی ئەو شارە، بۆمبێکی چێنراو کە داعش بەجێی هێشتبوو بەو ژنە پەیامنێرەیدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا. بۆ ئەو مەبەستە سەرچاوەیەکی ناسراو لە هەولێرلە پەیوەندییەکی کورتدا پێی وتین لەبەر ئەوەی شوێنەکەم هەستیارە بە کورتیی ئەوەتان بۆ ئاشکرا دەکەم، کەوا پاراستنی پارتی بۆ خۆی شیفا گەردی تیرۆرکرد.
شیفا گەردی کە ماوەیەک بێژەری کەناڵی روودا بوو و پێشتریش لە کەناڵی زاگرۆس تیڤی پارتی کاری دەکرد. شیفا یەکێک بووە لە پاراستنەکانی پارتی لەناو کەناڵی رووداوی سەر بە نێچیرەڤان بارزانی، لەو کەناڵە بەهۆی جوانییەکەیەوە توانیبوی چەندین ڕۆژنامەنوسی ئەو کەناڵە کەویی بکات کە پاراستنی پارتی مەبەستی بوو مەلەفەیانی دەست بکەوێت.
شیفا گەردی ماوەیەک پێش ئێستا بە فەرمانی پاراستنی پارتی خۆی لە کوڕەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ نزیک کردەوە، تا بتوانێت گرتەیەکی ڤیدیۆی لەسەر دروست بکات، بەڵام ئەم پلانەی پاراستن ئاشکرا بوو. سەرچاوەکە وتی من بۆ خۆم ئاگاداری ئەو پلانەی پاراستن بووم، سەرچاوەکە درێژەی پێدا و وتی بۆ ئاگاداریتان هەر کاتێک ئەندامێکی پاراستن پلانێکی ئاوای لێئاشکرا بێت، ئیتر خۆیان دووری دەخەنەوە، یان تیرۆری دەکەن، ئەم حاڵەتەی شیفا گەردی لە دوورخستنەوەدا نەبوو، بەڵکو بۆ ئەوەی مەلەفی ئەو پلانە بە تەواویی دابخەن، بەباشیان زانی تیرۆری بکەن، ئەوە بوو هەر زوو ناردیان بۆ موسڵ تا بەو بیانوویەوە لەناوی بەرن. شیفا گەردی بۆ خۆشی ئەمەی دەزانی کە چۆن ئاشکرابوونی ئەو پلانە مەترسی لە سەر ژیانی دروست دەکات، تەنانەت لای هاوڕێیەکی نزیکی خۆشی وتبوی ترسم هەیە لە ناوم بەرن،.
سەرچاوەکە دەڵێت پاراستنی پارتی بۆ ئەوەی دەستەکەی ئاشکرا نەبێت، نەی ویست لە هەولێر تیرۆری بکەن٫ بۆ ئەمەش باشترین جێگا ناردنی بوو بۆ بەرەکانی جەنگ لە موسڵ. سەرچاوەکە دەڵێت ئەمڕۆ کە شیفا گەردی لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک، ئاگاداریان کردۆتەوە کە لە کوێدا ڕاپۆرتەکە ئامادە بکات، بۆیە پێش ماوەیەکی کورت پاراستن لەو شوێنە بۆمـبی بۆ دەچێنێت، لەو کاتەدا شیفا گەردی کە دەگاتە ئەو جێگایە لە دووری چەند مەترێک لە ڕێگای کۆنترۆڵەوە بۆمبەکەی پێدا دەتەقێننەوە و دەیکوژن. سەرچاوەکە دەڵێت من لە دوێنێوە ئاگاداری ئەوە بووم، بەڵام لەبەر ئاشکرانەبوونی خۆم، نەمتوانی هیچ لایەک ئاگادار بکەمەوە. 
پاش ئەو پەیوەندییە کورتە، کوردستانپۆست نەیتوانی ئیتر دەستی پێدا بگاتەوە و پرسیار لەسەر ناوی کوڕەکەی کۆسرەت بکات، بۆیە ئێمە زیاتر گومانمان بۆ شاڵاوی کوڕی کۆسرەت دەچێت، کە ماوەیەکە پاراستن خەریکی کڕین و لاوازکردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە لە چەند رێگایەکەوە هەوڵی کڕین و لاوازکردنی یەکێتیی دان، تا رادەیەک بە مەبەستی خۆیان گەیشتوون، هەر بۆیە پاراستن ئەو ئەرکەی بە شەفا سپارد، کە بە گرتەی ڤیدیۆیی کوڕەکەی کۆسرەت ناچار بکات وەکو شێخ جەعفەر و مەلا بەختیار و ئەوانی دیکە تەسلیم بە پارتی ببن.
جێگای سەرنجە دەزگای پاراستن ماوەیەکیشە خەریکی لەناوبردن و پاکتاوکردنی ئەندامانی ناو پارتیی و دەزگاکەی خۆیەتی بەتایبەتی ئەوانەی کە کاری پێیان نەماوە.
بۆ کەناڵی رووداویش دەڵێین، زۆر جار پرۆپاگەندەی ئەوە دەکات، گوایە رووداو کەناڵێکی پڕۆفیشناڵە، بەڵام ژنێکی ئاوا بۆ بەرەکانی جەنگ دەنێرێت، لە کاتێکدا شیفا گەردی رۆژنامەنووسێکی تایبەت نەبوو بۆ ئەو کارە، هەر بۆیە پاراستن بە مەبەستی کوشتنی بۆ ئەو شوێنەی ناردووە.


بەهەمەن ئەو پیاوەی پاراستن کە لە کەلار تەقەی لە خۆپیشاندەران کرد و چەند کەسێکی لە خۆپیشاندەران شەهیدکرد،  لێرەدا ئەم دوو پاراستنەش بۆ بەهمەن دەگرین
تێبینی:
دەزگای پاراستن ئەم پەیجەی خوارەوە بەڕێوە دەبات، یەکێک لە چالاکییەکانی ئەم پەیجە ئەوەیە گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە و قسەی نابەجێ لەسەر نەیارانی پارتیی و پاراستن بڵاودەکاتەوە، زۆربەی ڤیدیۆکانیان بۆ یەکەمجارە کە لە دەزگای پاراستنەوە دەردەچێت و بلاودەکرێنەوە
بەو بۆنەیەوە ئەم وێنەیەی خواریشەوە، لەو شوێنەوە وەرگیراوە بەڵگەیە، کە شیفا گەردی ئەندامی پاراستن بووە کلیکی وێنەکە بکە:

چوار بەڵگەی دیکە
جگە لەوەی کە لەسەرەوە نووسیومانە، ئەمانەی خوارەوەش وەکو بەڵگە دەخەینە روو:
بەڵگەی یەکەم:
لەسەر تیرۆرکردنی شیفا گەردی، کەوا کچکە ئەمەریکییەکی یەپەژە کوشتنەکەی پشتڕاست دەکاتەوە.
BREAKING - Rudaw correspondent Shifa Gardi who previously criticised Masoud Barzani family has been assassinated by Masoud Barzani thugs near Mosul, and even worse Barzani thugs are blaming Isis for her death. R.I.P.

بەڵگەی دووەم:
پاش بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە سەرچاوەیەکی دیکە ئەو زانیارییەی پێداین کەوا
ساڵی پار، پاراستن شیفای بۆ لای کوڕەکەی کۆسرەت ناردووە، جوڵاندوویەتیی هەوڵی داوە بیجوڵێنێت و گرتەی ڤیدیۆیی بگرێت، بەمە بیخاتە داوەوە، ئەویش پێی زانیوە و کردوویەتە دەرێ

بەڵگەی سێیەم:
لڤین باس لەوە دەکات کە فازیل میرانی پەیوەندیی پیوەکردووە و ئاگاداری کردۆتەوە کە ئاگاداری خۆی بێت. کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
لفین پرێس بەم شێوەیە لەسەر گومانی کوشتنی شیفا گەردی دەنووسێت:
فازیل میرانی چ پەیامێکی بۆ شیفا گەردی هەبووە پێش شەهید بوونی؟
لڤین:
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایکردوە پەیوەندی بكەن بە شیفا گەردی با ئاگاداری خۆی بێت.
عەلی حسین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە كەناڵی رووداوی راگەیاند"ئەمرۆ  فازل میرانی، سكرتێری  مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وتم تەلەفۆن بۆ شیفا گەردی بكەن بۆ ئەوەی ئاگاداری خۆی بێت".
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ شەممە ، لەكاتی رووماڵی رووداوەكانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووس شەهید بوو.
بەڵگەی چوارەم:
پەیامنیرمان لە هەولیر دەڵێت: شیفا گەردى بەناوى خوازراو چەندین ئەکاونتى فەیسبوکى هەبوو ، دۆستى نزیکى محمەد سلیم مزورى لیوا لە ئاسایشى گشتى بوو ، زۆربەى نیوەڕوان لە هۆتیل رۆتانا پیکەوە بوون، لە ریگاى شیفا گەردى محمەد سلیم کامیراى چاودیرى لە توالیتى سکرتاریەتى ئافرەتان دانابوو، پیش چەند ساڵێک کوردستانپۆست ئەو فەزاحەتەى ئاشکرا کرد، محمەد سلیم مزورى براى مامۆستا قاسم مزورى لە پاراستنى گشتیە و پەیجى ئاژانسى پارتى نیوز بەڕیوەدەبات و لەلایەن محمەد سلیم مزورى سپۆنسەر دەکریت و ئەدمینى سەرەکى بەناوى زانا میکایل و دانا میکائیل دوو براى و لەژیر فرمانى محمەد سلیم مزوری بەڕیوە دەبرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە