پەیوەندی سۆفیزم وحیزب لە باشووری کوردستان
Thursday, 23/02/2017, 22:50
پاش قۆناغی تێكشکانی دەسەڵاتە لۆکاڵیەکانی کورد وپەرشووبڵاوی ونەبوونی ناوەندێکی بە هێز وسەردەمیانەی سیاسی – کۆمەڵایەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوبەش بوو بە هۆی ئەوەی کە رێبازەکانی تەریقەت وشێخەکانی سەر بە سۆفیزمی کوردی رێکارێکی لە باری بۆ رەخسی تا لە بۆشآیی سیاسەت و بۆشآیی بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا پڕ کاتەوە. نیوەی دووهەمی سەدەی ١٩ بێ بەختی ونەهامەتیەکی مەزن بەربینگی بە کورد گرت تا ئێستی کە ١٧ ساڵ لە هەزارەی سێ تێدەپەڕێ بە شێوەگەلی جۆراوجۆر تەریقەت ورێبازی سۆفیزمی دواکەوتوو هەربەردەوامە.
بۆشآیی سیاسی لەو ماوەیەدا زۆر بە باشی رێگای بۆ کێبەرکێی تەریقەتەکام واڵا کرد کە دۆزی نیشتمانی و رزگاریی نەتەوەی بکەوێتە بارزاڕی سیاسەتی داگیرکاروئەوانیش زۆر بە هاسانی مامڵەی سیاسی وئایینی دەگەڵ تەریقەت وئایین بکەن.نموونەی هەری بەرچاوی نیوەی دووهەمی سەدەی ١٩ ڕاپەڕێنی ساڵی ١٨٨٠ی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری وڕاپەڕێنی ساڵی ١٩٢٥ شێخ سەعیدی پیران کە رێبازی سۆفیزم ورێکاری تەریقەت بە هاسانی شکستی پێهات وپرسێکی مەزن نەتەوەیی هەمیسان بوو بە قوربانی سەرکردەی کانی ئایین وسۆفیزم.
لە سەدەی رابوروودا زۆر بە دەگمەن هەڵدەکەوێ کە سەرهەڵدانەکانی لە بەرنەبوونی رێىازێکی گشتگیروهەمەلایەنەی سکولار توانیبێێ خۆی لە عەشيرەگەری وبنەماڵیی وتەریقەت قوتار بکا. تەنانەت لە ریزی حیزبە کلاسیکەکانیشدا بە بیانووی ئەوەی کە نەتەوەی کورد نەتەوەیەکی موسڵمانە نەتوانراوە خاوەنی پڕۆژەیەکی سەردەمیانە بن. مەبەستی سەرەکی لەو سیاسەتە لاوازە تەنیا کۆکردنەوە لایەنگرو هەوادار بوو بە شێوەیەکی کاتی وڕەمەکی. بۆیە هیچ سەرهەڵدانێکی کورد من بە / شۆڕش / پێناسە ناکەم.
" حیزبیزم "
ئاماژەی سەرەکی بە ٢٥ ساڵ دەسەڵاتی دزسالاری باشووری کوردستانە. گەرچێ لە رابودووشدا لە بەر هیندێک رقەبەرایەتی ناوخۆیی بنەماڵە بارزانی وتاڵەبانی قەت ئەو جورئەتەیان نەبووە کە خاوەنی پرسی راستەقینەی کورد بن بۆ چارەسەریی بنە ڕەتی. تەنیا ناو ونازناوی حزبی وهیندێک کۆنگرەی حێزبی بۆ بە دەستەوەگرتنی جڵەوی دەسەڵات بووە. کە درێژەیان بە سیاسەتێك داوە کە شیرەی گیانی حێزبایەتی درزنانەیان لەو ٢٥ ساڵەدا دەرخستووە. من رەوشەکە لە باکورو رۆژئاوای کوردستان جیاوازتر دەبینم. ئەگەر ئاسۆیەکی روون هەبێ لەوێ بە دی دەکرێ. چوون بنە مای سیاسەت وبنەمای چارەسەری تەواو جودایە دەگەڵ باشوور ورۆژهەڵاتی کوردستان. ( ئێستێ کە ،،پژاک ،، سەریهەڵداوە توانای بەڕێوەبردنی / شۆڕشی / هەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە داهاتوودا ).
خاڵی هاوبەش وپڕ لە تڕاژیدیای سۆفیزم وتەریقەت وحیزب لە باشووری کوردستان لەوەدایە کە هیچ کام لەو دوو رێىازە قەت ناتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن و چارەسەریشآن نەکردوە بەڕادەیەک کە چەند جار زێدەترلە دوژمن خەساری نەتەوەییان لە دۆزی کورد داوە.جگە لەوانەش هەر دووک رێباز جار جارە بۆ ماوەیەکی کورت خاوەن دەسەڵات بوون ، بەڵام بۆ ماوەیەکی دووروودرێژ راستەوە راست نۆکەرو پیاوی داگیرکار بوون هۆی راستەقینەش کێبەرکێی نێوان خۆیان بووە.!ئەو سیستمەی کە ئەوڕۆ لە باشووور هەیە لە چوارچێوەی هیچ پێناسەیەکی سەردەمی دونیای پێشکەوتوو جێگای نابێتەوە. تاقمێک نەخۆش ورەفتارگەرای بە ناوی سیاسەت شەڕەفی نەتەوایەتی کوردیان خستۆتە ژێڕ پرسیار وخەریکن ساف لە ساف خاکی وڵات هەڕڕآج دەکەن. ئەردۆغان چەندە دەتوانێ کەڵک لە ئایین ورێبازی سۆفیزم وئایین وەربگرێ بۆ زیندووکردنەوە ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی ، بنە ماڵەی بارزانی تاڵەبانیش هەر ئەوەندە دەتوانن کەڵک لە رێبازی حیزبیزم وفیڵ وتەڵەکەی سیاسی وەربگرن. لە حاڵی حازردا لە سای شەڕی / داعش / نان بە نرخی رۆژدەخۆن. دوای داعش ورزگارکردنی مووسڵ لە عێڕآق وباشووری وڵات قۆناغێکی زۆر مەترسیدارتر لە سەردەمی سەددام دێتە گۆڕێ.گۆڕێ بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لەو قۆناغەدایە هەڵدەکەندرێ.
جەعفەرکەریمی
٢٣/ ٢/ ٢٠١٧
سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست