کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ قازانج دەکات لەوەی هەولێر وەک مۆڵگەی بەعسیەکان بەکاربێت ؟

Thursday, 23/02/2017, 22:42


وادیارە تاوەکو ئەمرۆش سەرکردایەتی کورد لەسەر هەمان ریتمی ململانێی پێش روخانی سەدام دەرۆن و بەقەد زەرەیک گۆرانکاریە سیاسیە نێوخۆیی و دەرەکیە ناوچەیی و جیهانیەکەی کانی نەخوێندۆتەوە و، کارلێکی هاوکێشە هەمەجۆرەکانی ناوخۆی عیراق و ناوچەکە و جیهانی بە چاوی نەوەتەکانەوە تەماشا دەکات و لە هەموو تێروانینەکانیدا تەنانەت لەگەڵ نێوخۆی خۆشیاندا، بە میتۆدی ئەگەر دۆستم نەبیت دوژمنی باباکوشتەمی یاری دەکات، کە ئەمە لە هیچ کونجێکی حیهاندا باوی نەماوە . 
وەک چۆن یەکێتی دەست تێکەڵاوی لەگەڵ ئیران لەوکاتەدا گەیاندە ئاستێکی خەتەرناک، ئاوها و بەزیادەوە تاوکو راکێشانی دەبابەی بەعس پارتی خۆی حزاندە باوەشی وبەعس و 31 ی ئابی ئەنجامدا . ئەمەش نیشانەی چەقبەستویی عەقڵی سیاسی سەرکردایەتی کوردبوو لەوکاتەدا کە شەرم نەکردن لە براکوژی هاتە ئاراوە و هەر بەو عەقڵیەتەوە پێشهات و هاوکێشەی نوێ وەک خۆی ناخوێنێتەوە و هەمیشە لە پاش رووداوەکانەوە دەروات و لە پاش روودانیشی نازانێت چۆن ممەڵەی لەگەڵدا بکات نەک پێشبینیی بکات و پلانی پێشوەختەی بۆ هەبێت .
لەم روانگەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە سەرکردایەتی کورد تا ئێستاش بەهەمان ئاواز دەخوێنێت و تەنانەت لە پەیوەندیە سیاسیەکانیدا بە پیلانی هەواڵگریانە دەجوڵێتەوە و پەیوەندی ژێربەژێری گوماناوی بەرێدەکات و بە بیرو بۆچونی شەخسی و تاکە حزبی و ئەڵقەیەکی تەسکی نێو سەرکردایەتی باڵا مامەڵە لەمەر بابەتە نهێنیە خەتەرناکەکانی ناوچەکەدا دەکات، بێ ئەوەی گوێ لە هاتو نەهاتی چارەنوسی میلەتەکەمان بگرێت و، ئەوەتا بە شێوەیەکی ئاشکرا و بێ گوێدانە هیچ کاردانەوە و هەڵوێستی لایەنە نەیارەکانیان چالاکیە سیاسی و هەواڵگریە جێگومانەکانی بەعسیەکان لە هەولێر لەوپەری چوستو چالاکیدا بەرێوەدەچێت و بە پیرۆزکردنی پارتیش وەک تاکە دەسەڵاتی رەهای دەسترۆیشتۆی ئەو پارێزگایە بە رۆژی روناک پلان دادەرێژن  . خەڵکیش حەقی خۆیەتی بپرسێت، قازانج و زیانی ئەم هەڵوێستەی پارتی لەکوێدایە و بۆ ئەم کارە دەکات .
بێگومان تاکە قازانجی بچوک لە گۆشەی حزبایەتی تەسکەوەیە، کە ئەویش پەیوەندی پارتی بە میحوەرەکەی خۆیەوە و  بۆ رازیکردنی تورکیا و سعودیە و ولاتانی کەنداو و مامەڵە تێکەئاڵاوە بازرگانی و ئابوریەکانیانە، بۆیە بە ئاسانی و کەلیلیەوە فەرشی بۆ داخستون . ئەگینا، ئەگەر لە روانگەی هاوکیشە ستراتیجیەکانی ناوچەکە و پێویستی رێکخستنی پەیوەندیەکان بێت، دەبێت بە شێوەیەک کە گومان لای هیچ لایەک دروست نەبێت و لە پێشەوەی هەموانیش لایەنە کوردیە نێوخۆییەکان ووڵاتانی میحوەرەکەی تر و، بە تایبەتی و ئێران و شیعەکانی عیراق . لەبەر ئەوەی هەمان باش جەزانن کە ئەمە دەردانی سەلبی گەورەی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی پاش کۆتاییهاتنی داعش و چۆڵبونی مەیدانەکە بۆ تەوەرەکەی تر و ئەگەری زاڵبونی دەسەڵاتی شیعە لە عیراقدا . ئەمەش جگە لە زیان بۆ کۆی پرسی کورد و چارەنوسەکەی هیچی تری لێ ناکەوێتەوە . ئەوەی جێگەی مەترسیە، کە زۆرینە لەو باوەرەدایە کە ئەم جموجوڵانە وەک فەرمانێکی باڵای دەرەکی بەسەر پارتیدا سەپێنراوە و  لە دەرئەنجامی ئەو هەموو خاڵە لاوازەی  ئیرادەی خۆی لەدەست داوە، وە ک چۆن لەلایەنی ئابوریەوە خۆی خزاندۆتە نێو بەرژەوەندیەکانی تورکیا وڵاتانی کەنداو و ناتوانێت لە هیچ هەناگاوێکی خۆی  پاشەکشە بکات هەرچەند رۆژانە قەیرانەکە ئاڵۆزتر و قوڵتر بێتەوە و  نەتوانێت بە ئاسانی لێی دەبچێت . بۆیە هیوادارم لە دوارۆژدا پارتی ودەسەڵاتە سەرکێشەکەی بە تەواوەتی نەچێتە ژێر رکێفی بەرژەوەندیەکانی لایەنەکانی میحوەرەکەی خۆی و کوردستانی باشور دابەشی دوو نەبێت لەدەرئەنجامدا، نەک ئەو ئیدیعایەی کە گوایە سەربەخۆیی رادەگەیەنن
بەڵێ، ئەم چالاکیانە وا بەم شێوەیە بە ئاسانی و ئاسایی تەماشای دەکەیت، وەک خاڵێکی لاواز لەسەرت تۆمار دەکرێت و نەک هەر بۆ خۆت وەک سەرکردە و حزب بەڵکو لەو لایەنیشەوە کە تۆ دەڵێیت رێگەی سەربەخۆیی لە بەغداوە تێدەپەرێت، بۆ گفتوگۆیەکی چروپر و عاقڵانی نەک هەر رێگر دەبێت و قازانج ناکەیت بەڵکو زیانێکی گەورەش دەکەیت . بۆیە نەک هەر لە رووی ئەخلاقیەوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک رێگە بەوانە بدەیت کە تادوێنی کیمیاباران و ئەنفالیان کردین جموجوڵی سیاسی بکەن  بەڵکو لە رووی هاوکێشەکان و لە دەرئەنجامە خەتەرناکەکەی پاش داعش بە زیان بو گەلی کوردستان دەگەرێتەوە و دابەشبونی زیاتر روودەدات و زەرەر لە یەکبون و یەکێتی نێوخۆی کوردستان  دەدات و لەدەرئەنجامی خۆفەرزکردنی بەرژەوەندیەکانی لایەنەکانی تر لەم قۆناغەدا دوور کەوتنەوەی زیاتری لێدەکەوێتەوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە