کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنە بەعسیی و ئەمنێک پەیکەر بۆ مامە ریشە دروست دەکات! ئەمە رێزگرتنە، یان سووکایەتی!؟

Wednesday, 22/02/2017, 23:22


به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌نده‌ خۆیان ناشرین كردووه‌ كه‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ری و قوربانی شه‌هیده‌ سه‌ركرده‌كانی خۆیانیش ناگرن . دیاره‌ ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و حیزبه‌  له‌به‌ر دزیی و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و شاره‌ ئاماده‌ن هه‌موو پیرۆزیه‌كانی ڕابردووی خۆیان بسرێته‌وه‌.
--------------------------------------------
دیاره‌ یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك كۆنه‌ فایلدارێكی  به‌عسی كردۆته‌ به‌رپرسی مه‌لبه‌نده‌كه‌ی خۆی، ئەویش كه‌ ئاسۆ ئه‌لمانیه‌، هەروەها  دزێكی گه‌وره‌شی كردۆته‌ پارێزگاری ئه‌و شاره‌ كه‌ نه‌جمه‌دین كریمه‌. ئەم دوو کەسە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ن . ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك هه‌رچی كۆنه‌ به‌عسی و كۆنه‌ جاش و بڕواپێکراوی ئەمن و موخبراتی سه‌رده‌می به‌عس هه‌یه‌، كردویانن به‌ شه‌ریكە دزیی خۆیان، ئەو کەسانە تەنیا لەو نمونانەن کە ده‌ستیان سوره‌ به‌ خوێنی سه‌دان  گه‌نجی ئه‌و شاره‌ . به‌لام ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌ به‌رامبه‌ر پاره‌ و دزی چاوی خۆیان شۆركردووه‌ و ئاورێك له‌ ڕابردوو و خوێنی ته‌نانه‌ت شه‌هیده‌كانی خۆشیان نادەنەوە.

په‌یكه‌ری ڕیشه‌ له‌ كه‌ركوك ..
مامه‌ ڕیشه‌ یه‌كێك بوو له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی یه‌كێتی و كه‌ركوك . هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی كرده‌ قوربانی بۆ خاك و نیشتیمان و شارەکەی (كه‌ركوك) . هه‌میشه‌ دژی به‌عس بووه‌ . به‌ داخه‌وه‌ به‌ ده‌ستی نامه‌ردێك و كۆنه‌ جاشێكی وه‌ك ته‌حسین شاوێسی گۆڕبه‌گۆڕ شه‌هید كرا .
له‌ دوای  پرۆسه‌ی ئازادی كه‌ركوك وێنه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ڕیشه‌ له‌ گه‌ره‌كی شوریجه‌ی شاری كه‌ركوك دروست كرا . زۆر ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌كێتی گیرا به‌وه‌ی ناتوانێت په‌یكه‌رێكی شایسته‌  له‌ كه‌ركوك بۆ مامە ڕیشه‌ دروست بكات. كه‌ شایسته‌ی ئه‌و خه‌بات و ماندوو بونه‌ی بێت، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كۆنه‌ ئه‌منێكی به‌عسی به‌ ناوی (ڕه‌زای فایق حەلاق) ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی بۆ مامە ڕیشه‌ دروست كرد . به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك له‌ پای ئه‌و هه‌موو دزیه‌ی كه‌ له‌و شاره‌ ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یان به‌ ریشه‌ ڕانه‌بینی كه‌ په‌یكه‌رێكی بۆ دروست بكه‌ن هه‌ولیان دا  پاره‌ی دروست كردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی كۆنه‌ ئه‌منێكی به‌عس، كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر بۆی بكرابایه‌ و ده‌ستی بگه‌یشتابایه‌ ڕیشه‌ ده‌مێك بوو ئه‌و به‌عسیه‌ی ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كردبوو .
ڕه‌زای فایق حلاق كێیه‌؟
كۆنه‌ ئه‌منێكی به‌عسیه‌ دەیان گه‌نجی كورد له‌ كه‌ركوك به‌ گشتی و  گه‌ره‌كی شوریجه‌ به‌ تایبه‌تی به‌ ئیعدامكردن داوه‌ . بنه‌ماله‌ی فایق حەلاق ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ شه‌هید كردنی شه‌هید ئه‌رپه‌ . ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ به‌ تاك و ته‌نیا هه‌ر كه‌ خۆر ئاوا ده‌بوو گه‌ره‌كی شوریجه‌ و موصلای له‌ به‌عسیه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرد و ده‌یوت ئێره‌ كوردستانه‌ و به‌عسی بۆی نییه‌ به‌ شه‌و پێ بخه‌نه‌ ئه‌و سنوره‌ . به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌ پلانێكی خیانه‌تی  بنه‌ماله‌ی فایق حەلاق له‌ ناو دوكانی  سه‌رتاشخانه‌كه‌ی فایق حەلاق له‌ لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكراو شه‌هیدیان كرد .
ئێستا ره‌زای فایق حەلاق کە ئەمڕۆ یه‌كه‌م پیاوی نه‌جمه‌دین كریمه‌ له‌ كه‌ركوك  له‌ به‌شێكی زۆری دزیه‌كان ی نه‌جمه‌دین كریم ئه‌و كۆنه‌ ئه‌منه‌ كراوه‌ته‌ واجیهه‌ . به‌نزینخانه‌یه‌كیان بۆ دروستكردووه‌ له‌ ناوه‌راستی كه‌ركوك له‌ سه‌ر شه‌قامی كۆرنیش به‌ واله‌ت  گوایه‌ به‌ناو ره‌زای فایق حلاقه‌وه‌یه‌، به‌لام له‌ راستیدا هی نه‌جمه‌دین كریمه‌ دزه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مامه‌ڕیشه‌ !
به‌داخه‌وه‌   به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌  پیس بونه‌ له‌ كه‌ركوك وایان كردووه‌ كه‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانیش هیچ گوێ نه‌ده‌ن به‌ پیرۆزی  خوێنی نه‌وه‌كانیان . ده‌بوایه‌ بنه‌ماله‌ی ڕیشه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز به‌وه‌ رازی نه‌بونایه‌ كه‌ كۆنه‌ ئه‌منێكی به‌عسی په‌یكه‌ر بۆ شه‌هیدێكی وه‌ك ڕیشه‌ دروست بكات، به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌ جیاتی هه‌لوێست و ناڕه‌زایی به‌ ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌وه‌ سوپاسگوزاری ئه‌و به‌عسیه‌ بوون و له‌ پالیا وێنه‌ی یادگاریان گرتووه‌ .
یه‌كێك له‌ كادیره‌كانی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران له‌ شاری كه‌ركوك وای پێ وتم (هه‌ر كاتێك  سه‌یری  بێ موراڵی نه‌جمه‌دین كریم و ئاسۆ ئه‌لمانی ده‌كه‌م كه‌ چۆن سوكایه‌تی به‌ خوێنی شه‌هیده‌كان و خه‌بات و ماندوو بونی سه‌دانی وه‌كو ئێمه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ناسه‌ی په‌شیمانی هه‌ڵده‌كێشم له‌ هه‌موو ئه‌و خه‌باته‌ی كه‌ كردومه‌ .  هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م به‌ رامبه‌ر به‌ خانه‌واده‌كه‌م كه‌ له‌ سه‌ر بیروبۆچونه‌كانی من توشی هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری و ده‌ربه‌ده‌ری بوون ).
دایكی شه‌هێدێك له‌ شۆریجه‌ وای پێ وتم (ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری دامده‌گرێت كاتێك به‌ به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه‌ی ریشه‌ دا تێده‌پەڕم و به‌ خۆم بلێم دایكی شه‌هید خۆزگه‌ كوره‌كه‌ی منیش  جاش و ئه‌من بوایه‌ هیچ نه‌بوایه‌ ئێستا له‌ ژیاندا بوو و رێزو حورمه‌تیشی لێده‌گیرا).
دەک یەکێتی داوەشێیت! کەوا کۆنە بەعسیی و ئەمنێک پەیکەر بۆ مامە ریشە دروست دەکات!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە