وەستا حەسەن بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەپۆستەکەی دوورخرایەوە
Tuesday, 21/02/2017, 17:23
سەرچاوەیەک لە نێو ئاسایشی سلێمانی بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا شەوی رابردوو، وەستا حەسەن بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لە ژوورەکەی خۆی کەلوپەکەانی خۆی پێچاوەتەوە و لەگەڵ خۆیدا بردوویەتی، هۆکاری ئەمەش ئەوە بووە، کە لەلایەن یەکێتییەوە ئاگادارکراوەتەوە، کە ئیتر نابێت لەو شوێنە بمێنێتەوە دەبێت دەست لەکاربکێشێتەوە، یان دەردەکرێت، سەرچاوەکە دەڵێت لە راستییدا وەستا حەسەن لە دوێنێوە دەرکراوە، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوا بە بێ ئاگاداری یەکێتیی تا ئیستا شەش جار بە شەو و بە نهێنی لەگەڵ ئەدەهەم بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و لەسەر کۆمەڵێک خاڵ لە نێوان خۆیاندا رێککەوتوون، ئەوەندەی سەرچاوەکە باسی کرد، کەوا گومان هەیە ئەدەهەم بارزانی بەڵێنی چەندین ملیۆن دۆلار و پێدانی ماڵ و موڵکی پێداوە، هەروەها ئەوەشی پێوتووە کە لە پاشەڕۆژیشدا پۆستی گەورەی پێدەدرێت.
سەرچاوەکە دەڵێت: هەر لە ئیستاوە دیاری کراوە، کە لە شوێنی وەستا حەسەن کاوەی ئەکرەمی گورون دەخرێتە شوێنی.
سەرچاوەکە وتی هاتنی ئەدهەم بۆ لقی چواری سلێمانی تەنیا بۆ کڕینی کەسە بێکەرامەتەکانی ناو یەکێتییە، ئەم دەستتێوەردانەی ئەدەهم لە جومگە هەستیارەکانی یەکێتیی بە بەرچاوی یەکێتییەوە ئەنجام دەدرێت، یەکێتیش ناتوانێت هیچی بەرامبەر بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست