هێنی گوێی ڕاستی سەلاحەدین بەهادین
Tuesday, 21/02/2017, 0:20
ماوەیەکە سەلاحەدین بەهادینی یەکگرتووی ئیسلامی یەك دەلاقەی گەورەی خستۆتە نێو یەکگرتوو و ئیسلامیەکان ،بەوەی هەر ڕۆژەی لەسەر بەیت و بالۆرەیەك ئاواز ئەچڕێ. بەتایبەتی دوای ئەوەی مەسعود جارێکی تر دەستی خستە نێو بڕیاری بەئەمیر کردنەوەی ئەم کەسە کەخۆی لەوەو پێش وای دانابوو،نابێتەوە بە بەرپرسیاری گەورەی یەکگرتوو. بەڵام دیارە مامۆستا گەورەکەی لەتورکیا(ئەردۆگان) لەڕێگای مەسعودەوە هێنایانەوەو کردیانەوە بەکەڵەگا بەسەر ئەو یەکگرتوەی کە لەبادینان پارتین و لە سلێمانی تێکەڵەیەکن لە گۆڕان و یەکێتی.
سەلاحەدین بۆ ئەوەی دڵی مەسعود لەخۆی نەڕەنجێنێ،دێت و ئەڵێ ئەوە گۆڕان و دکتۆر یوسفە هەڵەیان کردوەو نەئەبوایە لەهەوڵی لابردنی مەسعودا ،بونایە. ئەم پێی وایە مەسعود تا هەڵبژاردنی داهاتوو پێوست بوەو باشتر وایە وەك وەلی ئەمری هاوڵاتیان و موسڵمانی ئەم هەرێمە لەسەر پۆستەکەی بمێنێتەوە. سەلاحەدین وەك مرۆڤێك و دواتر وەك موسڵمانێك غەدر لەبرا موسڵمانەکانی ئەکا و بۆ خاتری ئیخوانەکان و هەندێ پلەو پۆست، باش ئەکا بەخراپ و خراپ ئەکا بەخراپتر . مەسعود وەك پێوستی ئەناسێنێ و پەرلەمان و یاسا وەك شتێکی لاوەکی و بێکەڵك.ئاخر شتی وا لەم جۆرە موسڵمانانە بەدی ئەکرێ،بۆیە ئیسلام و موسڵمان چرووك و ڕیسوا بوون هەروەك پووش برنج سووك و بێ ئەرزش. کەچی لەگەڵ ئەم هەموو جۆرە غوبنەدا،یەکگرتوە نا یەکگرتوەکان ئەمەی بەحیکمەت و سیاسەت بۆ دائەتاشن.
هەفتەی ڕابردوو کاتێ لەسەر داوای ئێران بانگکراو بزانن بۆچی ئەم کابرایە بۆ واشووڵی لێ هەڵکێشاوەو قاچی زیاتر لە بیجامەکەیەوە دەرهێناوە و وا پشتی مەسعودی گرتوەو ئەو هەموو ناڕەوایی و نادادیەی بۆ دائەپۆشێ و بەچەپ و بەڕاست ئەشهەدولای درۆی بۆ ئەکا.تەنها لەبەرئەوەی دوای ئەو مەسعود لەپیرمام پاداشتی ئەو پیاوەتیەی دایەوە و سەلاحەدین هەر لەوێ بەجۆرێك لەقسەو لێدوانەکانی پێشووی نەك هەر پەشیمان بوویەوە،بەڵکە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە کە نایانەوێ عێراق دابەش بکرێ و کوردی موسڵمان لە چوارچێوەی عێراقدا ئەمێنننەوە. جا سەیری ئەم جۆرە کەسە سووك و بێهەڵوێستانە بکەن و بزانن چۆنن و ناتوانن تەنها یەك ڕۆژ لەسەر قسەو هەڵوێستی خۆیان سووربن. بەڵام دواتر کەسەیری وێنەکەیم کرد دوای لەئێران هاتەوە،دیار بوو عەمام بەسەرەکان زۆر باش گوێی ڕاستیان ڕاکێشابوو،هەر بۆیە بەو شێوەیە لێدوانی جیاوازی دابوو.کورد وەتەنی؛شەق ئەزانێ قۆناغ لەکوێیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست