کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانكۆی پۆلەتەكنیك چی لە پارەی خوێندنی ئێواران كرد ؟

Saturday, 18/02/2017, 22:49


بەهۆی بێتوانای حكومەتی هەرێم لە پێدانی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆكان لە كوردستان بە هۆی قەیرانی دارای زۆربەی زانكۆ حكومیەكان لە هەمو بەشەكاندا خوێندنی ئێوارانیان كردەوە و كارئاسانی زۆریان كرد بۆ خەڵك بۆ وەرگیران بێ رەچاوكردنی نمرە و مەرجەكانی تر. تەنها بۆ ئەوەی پارەیەكی زۆر كۆبكەنەوە لە خەڵك لەبەرامبەر ڕێگەدانیان بە خوێندن، ژمارەیەكی زۆر قوتابی وەرگیراون بۆ ئەمساڵ بۆ ئەوەی پارەی موچە بۆ مامۆستایان دابین بكەن. بەڵام سەیر لەوەدایە كە چارەنوسی ئەم هەمو پارەیە چی لێهات لە سایەی نەبونی چاودێریەكی وردی وەزارەت و حكومەتی هەرێم؟
لە زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ، لەسەرجەم ئەو بەشانەی لە كولیە و پەیمانگا تەكنیكیەكان كراونەتەوە زیاتر لە 500 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە و لە حیسابی زانكۆ دانراوە. ئەم پارەیە پێویست بو خەرج بكرێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران كە ئێواران دەوام ئەكەن ، بەڵام بە هۆی ئەوەی هیچ چاودێریەكیان لەسەر نییە ، سەرۆكایەتی ئەم زانكۆیە لە كۆتای مانگی یەك و سەرەتای مانگی دوو بە شێوەیەكی نهێنی و تایبەت و دور لە هەمو یاسایەك لە پارەی كۆكراوەی قوتابیانی ئێواران تەواوی موچەی مانگی (7 ، 8، 9، 12، 1)ی ساڵی 2016یان بۆ خۆیان بڕیوەتەوە و وەرگرتوە لە كاتێكدا لە هیچ شوێنێكی ئەم زانكۆیە دەوام نەكراوە. هەروەها هەرچی ڕاگری كۆلێج و پەیمانگای سەر بەم زانكۆیە و جێگرەكانیان هەیە هەمووی مووچەی مانگی (10 ، 11، 12)یان بۆ خەرجكراوە لە كاتێكدا ئەمانیش هیچ دەوامێكیان نەكردوە و بایكۆت بوە!
هەر بە بڕیاری سەرۆكی ئەم زانكۆیە ، مووچەیەكی 700 هەزاری دیناری و 600 هەزار دیناری خەرجكراوە بۆ سەرۆكی بەشەكانی كولیەكان و پەیمانگاكان و هەندێ فەرمانبەری نزیك لە خۆیان و بڕیاردەری بەشەكان ، بەڵام تا ئێستا یەك مامۆستا لە پەیمانگا و كولیەكانی ئەم زانكۆیە  فلسێكیان وەرنەگرتوە لە كاتێكدا هەرچی پارەیە كە كۆكراوەتەوە بۆ ئەوە بوە موچەی مامۆستایانی پێدابین بكرێت.
ئەگەر لە زانكۆ كە شوێنی زانستە بەم شێوەیە هەمو پارەكان بۆ بەرژەوەندی بەرپرسەكانی زانكۆ تەرخان بكرێ و پارە تەخشان و پەخشان بكرێ بۆ كۆمەڵێ كەسی بڕیار بەدەست لە زانكۆكە ئیتر بۆچی گلەی لە حكومەت و مەسئولەكان ئەكەن كە گەندەڵی لە نەوت ئەكەن!. چۆن ئەبێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و حكومەت لەم ناعەدالەتیە بێدەنگ بن و چاودێری دارای لێپرسینەوە نەكات!
تابان كەركوكی
مامۆستای پەیمانگا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە