کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جوجەڵەی بندیوار

Saturday, 18/02/2017, 22:36


ساڵانی هەشتاکان، کەسێکی کوردی سلێمانی ببوایە بە بەعسی، حزبی بەعس دەست کراوەی ئەکرد لەهەر کارێك بیکردایە. یەکێ لەو کەسانەی بەئارازووی خۆی تەندەری پڕ ئەکردەوەو نرخی لەسەر دائەنا و بێ ڕکابەرێتی ئەیبردەوە (فاروقی مەلا مستەفا) بوو. ئەو کات ئەم کەسە کۆنە بەعسیە خەریکی مریشك و پەلەوەرسازی بوو. کاتێ پەلەوەر گەورە ئەکراو ئامادە بوو بۆ ئەوەی سەرببڕدرێ و بخرێتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن،ئەم کەسە ئەهات و ناوسکی مریشکەکەی پڕ ئەکرد لە ئاو و دواتر بۆ هەر مریشکێك کێشی چارەکە کیلۆیەك زیادی ئەکرد، ئەمە جگە لەوەی مریشکی مرداربوەوەی هەرگیز فڕێ نەئەدا و بەمردووی سەریان لەلاشەی جیائەکردەوەو بەهەمان نرخی مریشکی ئاسایی ئەیان فرۆشت بەهاوڵاتی قوڕبەسەر. جا سەیرکەن ئەمە نمونەی کەسی دەوڵەمەند و بزنسمانی کوردە؟!
هەر ئەم کابرایە لێی ئەگێڕنەوە، کە کوڕەکانی فێرئەکا چۆن دەوڵەمەندبن. یەکێ لەو ئامۆژگاریانەی ئەوەیە کاتێ لەگەڵ کەسێکی تر نان ئەخۆن و یان چایەك ئەخۆنەوە،هەموو کاتێ پارەکەت لە پشتی پانتۆڵەکەت هەڵبگرەو کاتێ هەوڵ ئەدەی تۆپارەی ئەو خواردنە وەیان ئەو چایە بدەی،پێش هەموو شتێ لەگیرفانی کراس و چاکەتەکەتەوە دەست پێبکەو بەدەستی چەپت دواتر دەست ڕاکێشە بۆ گیرفانی چەپت لەپشتی پانتۆڵەکەتەوە. تا هەموو گەڕانەت ماوەیەکی پێئەچێ ناچار کەسەکەی لەگەڵتا مەجبورە پارەی خواردن و چاکەی تۆش بدەن
کابرایەکی زۆر ڕەزیل ئەبێ کاتێ هەرکەس دێت بۆ ماڵیان و ئەم ئەچێ دەرگاکە بکاتەوە، زۆر بەهێواشی دەرگاکە ئەکاتەوە و لەو کاتەدا تەنها یەك چاو ئەنووقێنێ و بەچاوەکەی تری سەیری کەسەکە ئەکا.
ئەحۆل بۆ ئەوەی شەکراو خواردنەوە و ژن هێنانی دوو کوڕەکەی پارەی تێنەچێ،ئەچێ داوای دوو خۆشك بۆ دوو کوڕەکەی ئەکا وئەڵێ؛ ژن بەژنم کردوە.
٢ ڕۆژ لەمەو پێش لە پێنجوین بەهۆی بەفرو بارانەوە کێڵگەیەکی پەلەوەر زیانی لە ١١ هەزار جوچك داو فەوتاندنی. لەکاتی ئەنفلۆزای باڵاندەدا، هاوڵاتیان زیاتر لە ٥٠ هەزار پەلەوەریان لەناوبرد. کاتێکیش قەل لەباشووری عێراقەوە هەناردە ئەکرا بۆ بازاڕەکانی کوردستان،لەبەرئەوەی بە خورما بەخێو کرابوون،گۆشتیان شیرین بوو،ئەمەش لەنرخی بەرانبەر قەلی کوردی زۆر دابەزی بوو، بۆیە لیژنەی قەلەکە هەستان بە ئامارێكی باش بۆ ئەوەی بزانن چەند قەلی هاوردە هەیە.
لەو چەند نمونەی سەرەوە ئەتوانین بڵێین لە کوردستانی باشوور ئامارێکی زۆر ڕاست ودروست لەسەر پەلەوەر وگیانەوەرەکان هەیە و لیژنەکان کاری خۆیان بەباشی ئەکەن و زۆر باش ئاگاداری و چاودێریان ئەکەن و هیچیان لەژێر دەستدا وون نابێ.
لەباشووری کوردستان پڕە لە مووچەخۆری بن دیوار، مجەوری بن دیوار، پێشمەرگەی بندیوار، ڕاوێژکاری بندیوار، پسپۆری زانکۆی بندیوار، شەهیدی بندیوار و چەندین جۆری تر لەبندیوار. کاتێ گوێت لەم هەموو بندیوار و (خێوانە) ئەبێ،وا ئەزانی تۆ لە مەملەکەتی خێودا ژیان بەسەر ئەبەی. پرسیاری ئێمە ئەوەیە: بۆچی لەپەلەوەرو گیانەوەران و ئاژەڵاندا بندیوارمان نیە و کەچی لەمرۆڤەکاندا ئەم هەموو بندیوارەمان هەیە؟ دەبا خەڵکی سلێمانی خۆشەویست خۆیان بۆ قەیرانی ئەم ١١ هەزار جوجەڵەیە ئامادە بکا کە پێری سەرما بردنێ و باجی خاشاکای ئەم مانگە بۆ کاکە فاروق و بەرپرسەکانە کە ئەو زەرە زۆرەیان بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە