دیموکراسى مۆدێرن لە ژێر کارتێکەریى هەل و مەرجى جۆراو جۆردا پێگەشتووە و هۆکارى جۆراو جۆر لە سەر هەڵدانیدا بە شدار بوونە زۆر جار دەوترێ کە سەرمایەدارى یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییە کانى بەرفراوان بوونى دیموکراسى بووە.
-------------------------------------
بەم حاڵەیشەوە سەرمایەدارى و دیموکراسى بە دوولایەنى یەک ڕاستى دەزانێ.تان و پۆ ئەسڵییە کانى دیموکراسى یەعنى، ئازادى.پەیمان.کێبەرکێ.بەشدارى و هتد، تان و پۆى ئەساسى سەرمایەداریشن.
لە بارى مێژوویشەوە سەرمایەدارى و دیموکراسى کەم و زۆر پێکەوە لە داێک بوونە و یەکترییان بە هێزکردووە لە چاوى خوێندنەوە سەرەتاییەکانەوە پەیوەندیەکى نزیک لە نێوان سەرکەوتنى ئاستى پەرە سەندنى سەرماییەدارى و سەرهەڵدانى دیموکراسیدا دیتراوە.بەم حاڵەیشەوە پەیوەندى نێوان دیموکراسى و سەرمایەدارى زۆر ئاڵۆزە سەرمایەدارى لەگەڵ سیستم گەلى دیکتاتۆرى فاشیستى و دەسەڵاتخوازدا، هاوڕێ و هاوئاهەنگ ببووە، لە لایکى ترەوە نەریتى دیموکراسى لەوانەیە لە دۆخى زیاد نەکردنى سەرمایەداریدا جێگیربێ.هیندستان وێنەیەکە لەم بارەوە.جۆرەها دیموکراسى کۆن لە هەلو مەرجى پێش شێوە بەرهەمهێنانى سەرمایەدارى پێرەوەکە بوونە.سەرەڕاى ئەمانە پارێزەرانى پەیوەندى ئەساسى لە نێوان دیموکراسى و سەرمایەداریدا دەڵێن کە تەنیا سیستەمى دیموکراسى دەتوانیە لە گۆڕى ئەو دۆزە سیاسى و ئابوورییە ئاڵۆزانە بێت کە لە سیستم گەلى سەرمایەداریدا قوت ئەبنەوە.بێجگە لەمانە لەم ڕوانگەیەوە لە نێوان هەڵبژاردنى کاڵا لە بازاڕى ئابوورى و هەڵبژاردنى سیاسی لە بازاڕى دەنگەکاندا، پەیوەندییەکى جەوهەرى هەیە.بە واتایەکى دیکە بێ ئازادیى ئابوورى، ئازادى سیاسی بێ مانایە و بێ ئازادیى سیاسى، ئازادى ئابوورى بە چڵە پۆپەى خۆى ناگات.سەرمایە دارى و دیموکراسى لە سەر یەک گوتار و عەقڵانییەت بەندن و شوناس و کردەوە چۆون یەک بۆ مرۆڤ لە بەرچاو ئەگرن.
هەروەها لە نێوان دیموکراسى و سەرمایەداریدا لە بارى چینایەتییەوە رێژەیەکى ئەساسى هەیە لەبەر ئەوەى لە هەر دوودا، بۆرژوازى وەک هۆکارى کەڵەکە بوونى سەرمایە و پارێزەرى ئازادى دەور و بوونێکى ئەساسى هەیە.لانى کەم دیموکراسیى بورژوایى بێ سیستەمى سەرمایەداریى ئازاد مومکین نییە.هەر چەندە چینى بورژوا پشتەوانى لە بەشداریى گشتى لە سیاسەتدا نە ئەکرد.بەڵام جەوهەرى پشتیوانى لە هزرى ئازادى، زەمینەى بۆ بەشداریى سیاسى هەموو چینەکان خۆش کرد.بۆچوونێکى دیکە لە هەمان ئیستدلالدا ئاوایە کە لە نێوان دیموکراسى و هێزى چینى نێوەن جیدا ڕێژەکارییەک هەیە.بە پیى ئەم بۆچوونە چینى ناوەندى بە پێچەوانەى چینى سەرو خوار، زۆر جار رۆحیەیەکى هێمن، لێبوردن، ساناگیر و میانەڕەوىهەیە و رێگاى پەڕگیرى و بنەیى ناگریتەوە بەر.لانى کەم لە نێوان چینە گەورە کۆمەڵایەتییەکاندا، ناوەندى زیاتر لە چینى زەوی داران، وەرزێران و کریکاران مەیلى بۆ لاى سەرمایەدارى ودیموکراسى هەیە.
بەگشتى نووسەرانى جیاواز بە هاوئاهەنگى و نا هاوئاهەنگى جۆر بە جۆر لە نێوان سەرمایەدارى و دیموکراسیدا، ئاماژەیان کردووە.لەسەر یەک دەتوانین بڵیین کە دیموکراسى و سەرمایەدارى کاتێ هاوئاهەنگییان هەیە کە هەر دوو کیان بۆ سەرخستنى ئامانجى بەرابەریى ڕیژەیی لە کۆمەڵگا لە بارەى ئابوورى، سیاسى و کۆمەڵایەتییە وە یارمەتى بدەن.سەرمایەدارى کاتێک ئەبێتە هۆى سەرهەڵدانى نابەرابەریى بنەڕەتى و بەرچاو، دیارە لەگەڵ ئامانجى دیموکراسیدا ناهاوئاهەنگ ئەبێت.
هەروەها دیموکراسى کاتێک جێگیرتر ئەبێ کە دەسەڵاتى سیاسى تا رادەیەکى زۆر لە دەسەڵاتى ئابوورى، سەربەخۆ بوبێتەوە.بە پێى بنەما.سەرمایەدارى هۆیى سەربەخۆیى هێزو دەسەڵاتى سیاسى لە مڵکایەتى ئابوورى پێک دێنێ، بەڵام بەکردەوە ئەبێت ئەم سەربەخۆییە ببێنرێ تا بزانرێ جێگیر بووە یان نە.
سەرمایەدارى بازاڕ بۆ لە بەرژەوەندى دیموکراسى دایە؟
دیموکراسى و سەرمایەدارى وەک ژن ومێردێک وان کە گیرۆدەى ژیانێکى پڕ ئاژاوەو ئاڵۆز هاتبن، بەڵام هەر دوو گیان بەو حاڵەشەوە درێژە بە ژیانیان دەدەن چونکە هیچیان رازى بە جودابوونەوە نین لە یکتر ئەگەر بمانەوێ لە جیهانى گژوگیا دا.بۆ بێنمەوە دەبێ بڵێم ئەو دوانە ژیانێکى دژ بە یەک بەسەر دەبەن.گەرچى پەیوەندى نێوان ئەو دووانە یەکجار ئاڵۆزە، بەڵام پیموایە بەپێى ئەو ئەزمونە زۆر و حاڵى گەشەیەى ئێمە لە سیستمە سیاسى و ئابووریەکان هەمانە.
دیموکراسى گشتگیر تەنیا لە وەڵاتانە دا گەشەى کردوە کە سیستمى سەرمایەداریى بازاڕى لەواندا لە ئاستێکى بەرزدا بووە.هێچ کاتێکیش لە وڵاتێکدا کە ئابوورییەکى بازاڕى نەبووە دیموکراسى تێدا گەشەى نەکردوە.ئەو ئەنجامە کە من بە دیموکراسى گشتى، سنوردارم کردووە وەک حکومەتە خەڵکیەکانى دەوڵەت _ لەم بوارەدا هێچ جێگاى گومان نیە کە.دیموکراسى گشتگیر تەنیا لەو وڵاتانەدا هەبووە کە ئابوورى سەرمایەدارى بازاڕ لەوانەدا گەشەى بووە و هێچ کاتدیموکراسى لەو وڵاتانەدا نەبینراوە کە ئابوورى بازاڕ لەواندا نەبووە یان باشتر بەلێم تەمەنى کورت بووە.
بوونى ئەم پەیوەندیە رێک بەو هۆیەیە کە هێندێک لە تایبەتمەندیەکانى سەرمایەدارى بازاڕبە قازانجى دامەزراوە دیموکراسى خوازەکان دەجوڵیتەوە، بە پێچەوانەوە، هێندێک لە تایبەتمەند ىبنەڕەتى ئابوورى دەوڵەتى بە زەرەرى ناوەرۆک و هەوێنە دیموکراتیکەکان دەجوڵێتەوە.
لە ئابووریەکى سەرمایەدارى بازاڕدا، دەوڵەتى ئابوورى یان تاکەکانى ناو کۆمەڵن یان دامەزراوەکان وەک (کۆمپانیا، کێڵگەو، شتى ترى لەو بابەتە) کە خاوەنەکانیان تاکەکان یا گروپ و تاقمەکانن و زۆربەى ئەوانە دەوڵەت خاوەنیان نیە.
لە ئاکامدا سەرمایەدارى بازاڕ لە درێژە ماوەدا دەبێتە هۆى گەشەى ئابوورى ئابووریش لە بەرژوەندىدیموکراسیدایە.یەکەم گەشەیى ئابوورى کە بە لەناوبردنى هەژارى و چاککردنى ژیان یارمەتى کەمبوونەوەى ناکۆکییە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان دەدات سەرەراى ئەوەش، کاتێک کە کێشەى ئابوورى دێتە ئاراوە، گەشەکردنى بازاڕ سەرچاوە یەکى زۆرتر لەوەى هەیە دەنێتە بەر دەست لایەنى کێشەکان و دەرەنجام ئەگەرى دەستکەوتى ڕێکەوتنى نێوان لایەنەکان هەموار دەکات.
گەشەى ئابوورى پەیوەندى نیە بە وڵاتە دیموکراتیکەکانەوە.دابەزینى ئابووریش پەیوەندیدارر نیە بە نەتەوە نادیموکراتیکەکانەوە لە ڕاستیدا، وادێتە بەرچاو پەیوەندیەک نیە لە نێوان گەشەى ئابوورى لە وڵاتێکداو شێوەى حکومەت یان ڕژێمى ئەو وڵاتە، سەرەڕاى ئەوە، گەرچى دیموکراسى تەنیا لەو وڵاتانەدا بووە کە خاوەنى ئابوورى سەرمایەدارى بازاڕ بوون، بەڵام سەرمایەدارى ئازاد لە وڵاتە نادیموکراتیکەکانیشدا بووە.لە زۆربەى وڵاتاندا بەتایبەتى (تایوان و کۆریاى باشور ) لە پاڵ گەشەى ئابوورى بازاردان، بۆ خۆیان دەبنە هۆى سەقامگیربوونى دیموکراسى.لەم دوو وڵاتەدا رابەرانى دەسەڵات خواز، کە سیاسەتەکانیان بۆتە هۆى پەرە ئەستاندنى ئابووریەکى سەرکەوتووى بازاڕ، پیشەسازى بۆ ناردنە دەرەوە، گەشەى ئابوورى پێکهاتنى چین و توێژێکى مامناوەندى بەربڵاوى خوێندەوار، لەهەمان کاتدا نائاگایانە تۆوى لە ناوچوونى خۆیان چاندووە.لەبەر ئەوە هەرچەند سەرمایەدارى بازاڕو گەشەى ئابوورى بە قازانجى دیموکراسى دەجوڵێتەوە، دیموکراسى سەرەڕاى ئەوانەش تەنانەت ئەگەر سەرمایەدارى بازاڕ زۆرتر لە هەر ئابوورییەکى نا بازاڕى کە هەتا ئیستا بووە بۆ دیموکراسى لەباربێت دەبێ بڵیین کە.لە هەمان کاتد دەرەنجامى زۆر نالەباریشى بە دواوەیە ؛
بۆچى سەرمایەدارى بازاڕ زەرەر لە دیموکراسى دەدات؟
هەر کاتێک ئێمە لە روانگەیەکى دیموکراتیکانەوە بڕوانینە سەرمایەدارى بازاڕ، یا کاتێک لە نزیکەوە تاوتوێى بکەین، تێدەگەین کە ئەو سەرمایەداریە دوو ڕووى هەیە.ئەم دوو ڕوویە، وەک ژانوس، خواى یۆنانى هەر یەکەیان رووى کردووەتە لایەک.کە رووخسارى دۆستانەیە، بەرەو دیموکراسى یە ڕوویەکەى دیکە، واتا رووخسارى دوژمنانە، بەرەو لایەکى تر.دیموکراسى و سەرمایەدارى بازاڕ لە ناکۆکییەکى بەردەوامدان و پەیوەندن بەیەکەوە هەر کامیان ئەوى دیکەیان راست دەکاتەوەو سنورى بۆ دادەنێ.سەرمایەدارى بازاڕ لە گشت بەرەکاندا دوژمنەکانى خۆى تێکشکاندبوو :نە تەنیا لە بوارى تێورى و کردەوەى ئابووریەوە، بەڵکوو لە بوارى سیاسەت.یاسا.بیروڕا.فەلسەفە و ئایدۆلۆژیاوە لەبەر ئەوە وادێتە بەر چاو کە نەیارەکانى تەواو لەناوبران.بەو حاڵەوە لە وڵاتێکدا کە خەڵک مافى دەنگدانیان هەبێت، بەو چەشنەى بەریتانیا کە تەنانەت پێش سەقامگیربوونى دیموکراسیش هەیانبووە سەرکەوتنێکى وەها ناتوانیە بەردەوام بێ، سەرمایەدارى بازاڕ وەک هەمیشە بۆ هێندێک بەهرەمەندو بۆ هێندێک زەرەر مەند بوو هەرچەندە مافى دەنگدانى گشتى زۆر بەر تەسک بوو، بەڵام دامەزراوە سیاسیەکانى حکومەتى نوێنەرایەتى بە شێوەیەکى بەربڵاو سەقامگیر ببوون لەبەر ئەوەى کە سەرمایەدارى بازاڕ بەدڵنیایى نایەکسانى پێک دێنێ دەرئەنجام بە پێکهینانى نایەکسانى تواناى دیموکراتیکى دیموکراسى گشتگر سنووردار ئەکا بۆ دابەش کردنى سەرچاوەى سیاسى سەرچاوەى سیاسى هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لەبەردەستى کەسێک یا گرووپێک دان و ئەو کەسە یان ئەو گرووپە دەتوانێ سوودیان لێ وەربگرێ بۆ کارتێکردنى ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە شەڕ هەڵسوکەوت و کردارى کەسانى تر.بڕێکى زۆر لە بوار و لایەنەکانى کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى لە کات و شوێنى تایبەتدا دەتوانێ بگۆڕى بە هۆى سەرچاوەى سیاسییەوە هێزى لەشى مرۆڤ و چەک و چۆڵ، پارەو پول، سەروەت و سامان، کەل و پەل و خزمەتگوزارى، سەرچاوەى بەرهەم هێنەرەکان، بەروبووم، شکۆ، رێز، سۆزدارى، ژیرێتى، ئابڕوو، زانیارى، ڕێزدارى، پەروەردە، پەیوەندى، کەرەسەى پەیوەندى گشتى، دامەزراوەکان، پلە و پایە، جێگا و شوێنى یاسا کۆنتڕۆڵى بنەماو باوەڕەکان، دەنگ و زۆر بەى شتەکانى دیکەش.لە لەلایەکەوە ئەو بیروباوەڕە هەیە کە سەرچاوەیەکى سیاسى دەبێ بەم شێوەى یەکسان دابەش بکرێ.هەر وەک چۆن دەنگەکان لەو ڵاتێکى دیموکراتیکدا یەکسان دابەش دەکرێت.لە لایەکى تریشەوە بۆچونێکى دیکە هەیە کە لەسەر ئەو بڕوایەیە سەرچاوەیەکى سیاسى دەبێ لە دەستى کەسێک یان چەند کەسانێک کۆببێتەوە.هەروەها زۆر پێکهاتەى تریش لە نێوان دابەشکردنى یەکسان و کۆکردنەوەدا هەن، زۆر بەى ئەو سەر چاوانەى کە ئیستا ژمارد من، لە گشت جیێەک بە شێوەیەکى زۆر نایەکسان بڵاوبوونەوە.هەر چەندە سەرمایەدارى بازاڕ تەنیا هۆى ئەو چەشنە نایەکسانییە نییە بەڵام لە دابەش کردنى نایەکسانى زۆریک لەسەر چاوەکان دەورى گرنگى هەیە.لە وانە، سامان، داهات، شکۆ، ئابڕوو، زانیارى، دامەزراوە، پەروەردە، ڕێزدارىو بەهۆى بوونى نایەکسانى لە سەرچاوە سیاسیەکاندا، هێندیک لە هاووڵاتیان دەتوانن.زۆرتر لە ئەوانیتر کاریگەریان هەبێ لەسەر بڕیار دانەکان، سیاسیەتدانان و کارایى حکومەت.بەداخەوە، ئەم چەشنە کەم و کوڕانەش کەم نین، لە ئاکام دا هاوڵاتیان لە بوارى سیاسیدا پێکەوە هاوسەنگ نین بە هێچ شێوەیەک یەکسان نین.لەبەر ئەوە بنەماى ئاکارى دیموکراسى واتا یەکسانى سیاسی هاووڵاتیان پێشێل کراوە، سەرمایە دارى چاڵاکانە بە قازانجى دیموکراسى دەجوڵێتەوە تا ئەو جێگایەى کە ئەم دیموکراسیە زەرەرمەندە بۆ داهاتووى یەکساتى، کاردانەوەکەى لە داهاتووى ئەو ئاستەدا بە زەرەرى بڵاوبوونەوە دیموکراسیە.بەڵام کاتێک کە کۆمەڵگاو سیاسەت لە ڕێگەى سەرمایەدارى بازاڕەوە گۆڕانى بەسەر دادێت و دامەزراوە دیموکراتیکەکان تییاندا سەقامگیر دەبن، ئەو ڕوانگەیە لە بنەرەتدا ئاڵ و گۆڕى بەسەردادێ.ئێستا ئیتر نا یەکسانى ناو سەرچاوەکان کە بەهۆى نایەکسانى سەرمایەدارى بازاڕوە پێک هاتووە دەبنە هۆى نایەکسانى سیاسى لە ناو هاوڵاتیاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست