کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا کرێکار ئەم جارەش شەکرى شکاند

Wednesday, 15/02/2017, 23:05


زۆر لە مێژە ئازادیخوازان و نیشتمان پەروەرانى کورد کۆمەڵگەى کوردى ئاگادار دەکەنەوە کە ئیسلام بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کورد بووندا یەک ناگرنەوە، دوو شتى تەواو پێچەوانەى یەکترین، ناکرێت لە کاتێکدا ئیسلام بیت و کوردیش بیت، چونکە دواتر هەر دژى مافە ڕەواکانى کورد ئەبێت بجەنگیت، چونکە دینى ئیسلام دینێکى بەسەرچووى سەردەمى بیابانشینى زیاتر لە 1400ساڵ لەمەو پێشە، تایبەتە بە کۆمەڵگەیەکى دواکەوتووى نیمچە دوورگەى عەرەبى و بۆ خزمەتى غەڕەزى سێکسى پیاوى دەسەڵاتدارى نیمچە دوورگەى عەرەبى دروست بووە، لە پێناو بە دەستهێنانى کەنیزەک و غەنیمە و سەروەت و سامان و دەسەڵات دروست بووە، ئەگەر بچینە قووڵایی دینى ئیسلامەوە و توێژینەوەیەکى تەواو پڕ بە پێستى خۆى بۆ بکەین زیاتر لە دینێکى شەهوەتبازى ئەچێت زۆربەى یاساکانى جاهیلیەتى ئیسلام دەگەڕێتەوە بۆ خزمەتى  ڕیش درێژان و شەڕواڵ کورتە مناڵ بازە شەهوەت بازەکان، لە دینى ئیسلامدا هیچ ماف و مرۆڤایەتییەک نییە بۆ ئافرەت تەنها وەکوو کەرەستەیەک مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت بۆ بەتاڵکردنەوەى شەهوەتى سێکسى پیاو و کارگەیەک بۆ دروست بوونى وەچە.
مرۆڤ خاوەنى ئەقڵ و فکر و بڕیاردانە، شەرمە مرۆڤێک ئەقڵى خۆى دیل بکات لە چوارچێوەى یاسایەکدا، کە بۆى نەبێت توێژینەوەیەکى زانستیانەى بۆ بکات، بە بیانووى ئەوەى  کە کەلامى خوایە و هەر خۆى زانا و دانایە و هەر شتێک لە ئیسلامدا هاتبێت حیکمەتى خۆى هەیە و (الله اعلم)،ئیتر ئیسلامگەراکان بەم شێوە ئەقڵ و فکرى خۆیان دیل کردووە ، بە ڕاستى ئەمە یە قەیرانى ئەقڵ و زانست لە لاى ئیسلامگەراکان، ئەگەر تیشک بخەینە سەر دەقەکانى قورئان گەلێک دەقى دژ بە یەکى تیدایە تەواو پێچەوانەى یەکترین کە ئیسلامگەراکان زۆربەیان تەواو لێى بێ ئاگان و بەس ئەوەندە ئەزانن کە دینى ئیسلام دینى خواى گەورەیە و ئەوەى بڕواى بە یەک ووشەى  قورئان نەبێت کافرە.
باشە ئەى ئیسلامگەراکان کێتان قبوڵى ئەکات کچەکانتان لە تەمەنى 6 ساڵاندا داواکارى بێت و مەرجتان لەگەڵدا بکات کە تاکوو تەمەنى 9 ساڵان لە ناوگەڵى بخشێنێت، ئەمەیە نمونەى ئەخلاق لاى پیاوى ئیسلام؟ لە لایەکى ترەوە بەهانە بەوە دەگرن کە لە قورئاندا هاتووە مناڵەکانتان بە ڕەزامەندى خۆیان با زەواج بکەن، جا ئەمە جێگەى پێکەنینە بڵێ بۆ؟...
هەر لە قورئانیشدا باس لە شوودانى منداڵ کراوە بۆ جارى دووەمیش پێش ئەوەى بگاتە سووڕى مانگانەى کە دواى تێپەڕبوونى 3 مانگ لە جیابوونەوەى لە مێردى یەکەمى ئەتوانێت شووى دووەم بکاتەوە، واتە بە پێى یاساى ئیسلام کچێکى مندڵ کە جارێ تەمەنى نەگەیشتۆتە باڵغ بوون و سووڕى مانگانە دەتوانێت  شووى دووەم بکاتەوە،بە ڕاستى جێگەى سەر سوڕمانە ئاخر منداڵێک لە ماناى ژیانى هاوسەرى چوزانێت تاک و بڕیار لەسەر شووى دووەمی بدات، ئا ئەمەیە ماف و ڕێزى ئافرەت لە دینى ئیسلامدا، جا لەمانە سەیر تر ئیسلامگەراکان هەر زانستێکى تازە بدۆزرێتەوە کوێرانە ڕێک دەڵێن پێش 1400 سااڵ لەمەو پێش لە قورئانەکەى ئێمەدا ئاماژەى پێکراوە، ئیتر مەلا دەنگ دڕاوەکان لە مینبەرى مزگەوتەکانەوە دەنەڕێنن و دەکەونە سەر ڕیتمى درۆ و ئیلهامى درۆیان بۆ دێ و دەنەڕێنن ئا ئەمەیە دینى ئیسلام پێش 1400 ساڵ ئاماژەى پێ کردووە.
جا نوقسان ئەقڵەکان و ئەقڵ دیل کراوان دەست ئەکەن بە گریان بە دواى مەلا دەنگ دڕاوەکەوەکانیانەوە، یەکێکى تر لەو درۆ شاخ دارەى کە موسوڵمانان شانازى پێوە دەکەن تێکەڵ نەبوونى  ئاوى  دوو دەریایە کە بە حساب لە قورئانەکەیاندا پێش 1400 ساڵ لەمەو پێش ئاماژەى پێ کردوە ئیتر بە ئیعجازى قورئان ناوى دەبەن و بۆتە جێگەى شانازى لاى ئیسلامگەراکان، جا ئەوەى لێرەدا جێگاى پێکەنینە ئەمەیە دەمەوێت ئاماژەى پێ بدەم، کە لە قورئاندا هاتووە کە ئاوى دوو دەریا تێکەڵ نابن یەکێکیان پیسە و ئەوى تریان سازگارە و ئەخورێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دەریایەى کە ئەمان بە ئیعجازى قورئانەکەیانى دەزانن هەردوکیان سوێرن و بۆ خواردنەوە ناشێن، و بێشتەوە لە کاتى شەپۆل و زریاندا هەر دوو ئاوى دەریاکەش تێکەڵى یەکتر دەبن.
هەى ئیسلامگەراکان کوا زانست و ئەقڵ لاى ئێوە تا کەى خەریکى درۆو گەوجاندنى کەم ئەقڵانن، ئیتر بەسە درۆ.
ڕۆژێک گوێ بیستى مەلایەک بووم ئەیوت گورگێک لە بیابانى نیمچە دوورگەى عەرەبى بە دواى پیاوێک کەوتووە پیاوە خۆى کردووە بە کەعبەدا و گورگەش وەستاوە و جورئەتى نەکردووە بچێتە ناو کەعبەوە و بە کابراى وتووە بە ڕاستى پێغەمبەرێکى نازدارتان هەیە چۆن جورئەت ئەکەن بێ گوێیی پێغەمبەرەکەتان بکەن، جا ئەوەى خۆش بوو کۆمەڵێک ئیسلامگەراى ناقس ئەقڵ بە دیار ئەم بە سەر هاتەوە شیرو وڕ ئەگریان، هەى کەم ئەقڵان لە کام کوێى دنیا گورگ توانیویەتى قسە بکات بۆ مرۆڤ، خۆ هەر لە دینەکەى خۆتاندا هاتووە کە تەنها پێغەمبەر سڵێمان زمانى ئاژەڵانى زانیوە و هەر ئەو توانیویەتى قسەیان لە گەڵدا بکات، بە ڕاستى مرۆڤى ئیسلام سنورى بێ ئەقڵى بەزاندووە لە سەردەمى زانست و زانیارى و پێشکەوتندا،جا ئەم باسانەى لە سەرەوە ئاماژەم پێدان تەنها کەمێک زانیارى بچوک بوون لە خورافەو کەم ئەقڵى ئیسلام گەراکان.
ئەوەى لێرەدا ئەمەوێت ئاماژەى پى بدەم، نەخۆشێکى ڕیش پیسى نوقسان ئەقڵى کاڵ فەهمە ئەویش مەلا کرێکارى سەر گەردان و دەر بەدەرى ووڵاتانى کافر نشینە وەک  خۆى کە بە کافر ناویان دەبات، کە هەر لە باوەشى کافراندا خۆى حەشار داوە و قسەى زل زل ئەکات.
ئەم پیرە پیاوە نەخۆشە ئەم جاریش شەکرت شکاندەوە و ڕووى دەمت کردە پێِشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان ، کە پارێزەرى خاک و شەرەفمانن،کە گوایە ژنەکانیان لێیان حەرامن و منداڵەکانیشیان زۆڵن،هەى بەد ڕەوشتى جاهیلى نەخۆش و جاشولکەى کەلتورى عەرەبى دەشتەکى ، بە ڕاى من لاى کەسانى وەک تۆ ئەخلاق و ڕەوشت بوونى نییە، تۆ جارێ ئاوڕێک لە مێژووى ئەخلاقى پیسى خۆت بدەوە جا جورئەت بکە باس لە پێشمەرگەى قارەمان بکەیت، ئەوانەشى بە کەسێکى نەخۆشى بەدڕەوشتى وەک تۆ ئەڵێن دانا و زانا زۆر لە خۆت بەدڕەوشت و بەد ئەخلاق ترن. من دەمێکە زانیاریم لە شەخسێت و کەسایەتى تۆ وەرگرتووە لاى هاوڕێ و دڵسۆزانى کۆنت لە ناو حەرەکەى ئیسلامى کۆندا، کە تا سەر ئێسقان کەسێکى فیتنە و ئاژاوە گێڕ و ترسنۆکى. من هیچ غیرەتێک لە تۆدا بەدى ناکەم ئەگەر بڕوات بە جیهاد هەیە و بوویتە بە سوورى بەر لەشکرى موجاهیدان کێ دەست و قاچى گرتوویت بۆ ناچیت بۆ دەوڵەتەکەى ئەبو بەکر بەغدادى و جیهاد بکەیت، بەڵام هاوڕێکانت ڕاستیان فەرموو تۆ تەنها کەسێکى ترسنۆکى و تەنها دەمت هەیە، ئەم دەمەشت بۆ ئەو ژینگەیە ئەگێڕمەوە کە تێیدا گەورە بوویت، هەتا ئەم ساتە وەختە فیشەکێکت بە ناوى جیهادەوە بۆ دینەکەت نەتەقاندووە، گومانم لەوەش هەیە کە بتوانیت چەک بەکار بهێنیت، چونکە هەر کات فیتنە و ئاژاوەیەکت ناوەتەوە بۆى دەرچوویت و ڕات کردووە.
بەسە ئیتر کە غیرەتى جیهادیت نییەو تا سەر ئێسقان مرۆڤێکى ترسنۆکى، سنورێک بۆ ڕەفتار و ڕەوشتى خۆت دابنێ و ئاوڕێک لە مێژووى پڕ لە فیتنەیی خۆت بدەوە و بێ دەنگى لێ بکە. باشت ئەناسین ئەى موجاهیدى بەر شاشەى کۆمپیتەر، تۆ تا ئێستاش بە پارەى سۆشیال ئەژیت، کە پارەى سۆشیال لە من باشتر ئەزانیت، ئەمەش خۆى لە خۆیدا داهێنانێکى نوێ یە بۆ ڕەوتى موجاهیدان کە جیهاد و قسەى زل زل بکەن لەبەر دەم شاشەى کۆمپێتەرێکدا و لە باوەشى کافراندا، نان و ئاویش بخۆیت بە پارەى وڵاتانى غەرب، ئافەرین بۆ خۆت و داهێنانت مەلا کرێکار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە