سزاى کوشتنى موسوڵمانى هەڵگەڕاوە (مرتد)لە یاساى ئیسلامدا
Tuesday, 14/02/2017, 15:58
یەکێک لەو کێشە یاسایی و فکریانەى کە دینى ئیسلام لە جیهانى هاوچەرخدا دروستى دەکات،ئەو هەڕەشەى کوشتنەیە کە لە هەر موسوڵمانێکى دەکات ئەگەر لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە و جا ئیتر بەوەى دینى خۆى بگۆڕێتە سەر دینێکى تر یان سەر بە هیچ دینێک نەبێت و بێ دین بێت،ئیتر بە هەر هۆکارێک بێت،چونکە دینى ئیسلام هیچ بوارێک نادات بە فکرى کەسەکان کە خۆیان بگەڕێن و توێژینەوەیەک بکەن لەسەر ئەو دینە جەهالیەتەى کە بە وەرەسە لە باو و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە،کە بۆتە نەگبەتى و سەر لێ شێواوى کۆمەڵگەى کوردى تەواو باڵى کێشاوە بەسەر هەموو لایەنەکانى ژیانمان و تەواو تەنگى پێ هەڵچنیوین،جا ئەوە جێگەى نیگەرانیە ئەم کۆنە پەرستانە خاوەنى چەندین قوتابخانە و ڕێکخراوى ئیسلامین کە تیایدا بیرى تووندڕەوى و کۆنە پەرستى تێدا بڵاو دەکەنەوە،سەرەڕاى بوونى زیاتر لە 5200 مزگەوت کە بوونیان هەیە لە هەرێمەکەماندا تاکى کوردى تێدا پەروەردە دەکەن و ،فکرو بیر و بۆچوونیان گۆش دەکەن بە بیرى سەلەفیزم،سەرە ڕاى بوونى چەندین کەناڵى فەزایی و ناوخۆیش کە ئەمانەش خزمەت بە بیرى کۆنە پەرستى دەکات،بەڵام ئازادی خوازان و ڕەخنە گران لە بیرى جاهیلى هیچ بوارێکى وەهایان نى یە کە بتوانن بەر پەچى کۆنە پەرستان بدەنەوە،هیچ لایەنێکیش ئامادە نییە دەستیان بگرێت و یارمەتیدەریان بێت،تەنها خەباتیان لە پەیجە کۆمەڵایەتیەکانى فەیس بووک و ماڵپەرە کوردیەکان و هەندێک لە ڕۆژنامەکانن،بەڵام کۆنە پەرستان چونکە هیچ وەڵامێکى زانستیانەیان نییە بۆ ئازادیخوازان،بۆیە شاڵاویان بۆ دەبەن و بە هەڕەشەى کوشتن هەوڵ ئەدەن بیان وەستێنن،دوور لە هەموو بنەمایەکى ئەخلاقى لە مینبەرى مزگەوتەکانەوە وەک و سەگ ئەڕشێنەوە بە سەر ئازادی خوازان و مرۆڤ دۆستان،ئا ئەمەیە ئەخلاقى جاهیل و کۆنە پەرستانى ئیسلامى.
ئا لێرەدا ئەمەوێت ئاماژە بدەم بە هەڕەشەى بانگ خوازێکى کۆنە پەرست کە سەر بە پارتێکى سیاسى ئیسلامى کوردستانە،کە لەم ڕۆژانەى ڕابردوو دوور لە هەموو بنەمایەکى ئەخلاقى و مرۆڤایەتى هێرشى کردە سەر برایانى زەردەشتیمان،کە گوایە ئەمانە کوشتنیان حەڵاڵەو ئەبێت مۆڵەتى سێ ڕۆژیان پێ بدرێت و دواتر کە نەگەڕانەوە سەر دینى جاهلیەتى ئیسلام دەبێت لە ملیان بدرێت و بکوژرێن،ئاخر ئەى پاشەڵ پیسانى بە کرێ گیراوانى ووڵاتانى سەرچاوە و بنەماى دروست بوونى تیرۆر،برایانى زەردەشتى و ئاینى ڕەسەنى نەتەوەى کوردمان چ زیانێکى بۆ کۆمەڵگاکەمان هەبووە،وەک ئەوەى من ئاگادار بم برایانى زەردەشتى کەسانێکن تەواو بە مانا نیشتمان پەروەر و کورد ویستن،بەڵام پێویستە ئەم بانگخوازە کۆنە پەرستە(مەلا حەسیب)،بدرێت بە دادگاو بە سزاى شیاوى خۆى بگات تاک و ببێت بە پەند بۆ هەموو جاهیلانى ئیسلام کە جورئەت نەکەن بە ئاشکرا فتواى هاو نیشتمانیانمان دەر بکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست