کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسرەت یەک وهێرۆ دوو

Tuesday, 14/02/2017, 13:12


 کۆسرەت لەساڵی ٢٠٠٦ یەکەمین خیانەتی نێو شاری لە نەوشیروان مستەفا و باڵی ڕێفۆرم،کرد. دواتر نەوشیروان و برادەرانی لەیەکێتی هانتە دەرەوەو بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند کە دواتر چوونەوە ماڵە سەوزەکە. ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە،هاتنە دەرەوە لە یەکێتی هۆکاری سەرەکی بریتیە لەپاشقول گرتن و لەپشتەوە خەنجەرلێدانی یەکتر، ئەمیش لەژێر چەتری خەبات و تێکۆشان و چاکسازی و ڕیفۆرمدا.
وا ئەمڕۆ،ساڵی ٢٠١٧ کۆسرەت لەزنجیرە سکانداڵ و گەندەڵی و خیانەتەکانی، هەستا بە دووبارەکردنەوەی هەمان سینارێۆ لەتەك جێگری دووەمی یەکێتی (بەرهەم ساڵح). کە هی ساڵی ٢٠٠٦ تاڵەبانی کردی بە جێگری یەکەمی خۆی و لەپای ئەو خیانەتەی، بڕێکی باش پارە و پۆست بۆ خۆی و مناڵەکانی. پێ وەرگرت.
ئەڵبەت کۆسرەت بۆ ئەمجارەش دەست کەوتێکی باش لەم خیانەتەی ئەچنێتەوە، ئەوەش لەوەدا خۆی ئەبینێتەوە کە لەماوەی داهاتوو کە کۆنگرە ئەبەسترێ، هەردوو باڵەکەی خۆی و هێرۆ دەنگی پێوستی بۆ کۆئەکەنەوە تا بکرێ بە سکرتێری گشتی یەکێتی، یان هەر ئەو پۆستە بەڵام بە تایتڵێکی جیاواز. ئێمە لێرەدا ناپرسین بۆچی کۆسرەت ئەو کارەی کرد و لەمەودای نزیکدا چی دەست ئەکەوێ، بەڵکو ئەپرسین بۆچی باڵی تاڵەبانی کە خۆی لەهێرۆو مناڵەکانیدا ئەبینێتەوە، ئەو کارە ئەکەن.
یەکەم: لێدانی بەرهەم ساڵح لەلایەن هێرۆوە کەجگە لەوەی ڕق و کینەی گەورەی بەرامبەر بەرهەم هەیە،لەهەمان کاتدا وویستیان بەشێوەیەک کەسایەتی ئەو تێك بشکێنن کەنەتوانێ هیچ جۆرە لیست و بزووتنەوەیەك دروست بکا کە ببێتە مەترسی بۆ سەر یەکیتی.
دووەم: گرەنتی هێرۆ لەهێنانی کوڕە گەورەکەی بەبێ بەربەست بۆ مەکتەبی سیاسی و قووتکردنەوەی پێش کۆنگرە بەمەرجی ئەوەی کۆسرەت ببێتە سکرتێری یەکەم.
ڕازی بوونی کۆسرەت بەم شێوەیە بەرژەوەندیەکانی خۆی لەمەودایەکی کورتدا ئەپارێزێ،لێ وەك دوور خایەن ئەتوانین بڵێین زەرەرمەندی گەورە دواتر هەر کۆسرەت خۆی ئەبێ. ماڵی تاڵەبانی بەووریاوە ئەو کارە ئەکەن وئەزانن کۆسرەت ئاویزە(عەقلی)لەچاویایەتی و مێشکی بەتاڵە. ئەوان باش ئەزانن کۆسرەت تەنها لەخەمی خانەوادەکەی خۆیەتی و بەس. ئەزموونی کۆسرەت لەسلێمانی ئەو کاتەی سەرۆکی حکومەتی زۆنی سەوز بوو ،ئەو ڕاستیەی دەرخست. بەدەر لەمەش ، کۆسرەت لەئێستادا پارتیەکی ژێر سێبەرەو ماڵی تاڵەبانی هێنایانەوە بەرهەتاوەکە. بەم جۆرە کۆسرەت جارێکی تر متمانەی ماڵی بارزانی دۆڕاند و لەداهاتوودا لەهەردوو جەژنەکە ئەبێ.
ئێستا کۆسرەت بوە بەو کەسەی جارێکی تر کەس ناتوانێ ژێر بەژێر هاوڕێیەتی و هەڤاڵمەندێتی لەگەڵدا ببەستێ. هەر بۆیە ئاسانترە بۆ هێرۆ و مناڵانی تاڵەبانی لەدوا ڕۆژدا کودەتایەکی سپی بەرانبەر بکەن و شار بەدەری کەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە