ئایا نەوشیروان وەک ئۆجەلان دوورخرایەوە
Tuesday, 14/02/2017, 10:18
لەگەرمەی کێشەکانی پەرلەمان و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم نەوشیروان مستەفا وڵاتی جێهێشت و گەیشتە ئەڵمانیا پاشان لەندەن
پاراستەنەکان لە ئەوروپا پڕوپاگەندەی ئەوایان دەدا بەگوی خەڵک دا نەوشیروان توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو هەندێکیان دەیان وت نەوشیروان مستەفا لە کوردستان دوورخراوەتەوە هاوڕێیەکم پێشمەرگەی دێرینە و خەڵکی کەرکوکە وتی کاک نەوشیروان گەلە کۆمەکی لەسەرە وەک گەلە کۆمەکێکەی ساڵی 1999لەسەر ئۆجەلان
پێش ئەوەی شتێک لەسەر ئاپۆ بڵێم دەبێ تا چەند ئەم گریمانەیە ڕاستە زۆربەی نوسەران و ڕۆشنبیران و هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان ناتوانن بە ڕوونی وەڵامێکی واقعیی بۆ ئەم سەفەرە درێژەی نەوشیروان و بێدەنگی و خۆ دوورکەوتنەی نەوشیروان مستەفا لە میدیایی کوردی وعەرەبی و جیهانی گومانەکان زیاتر دەکات ئەگەر کاک نەوشیروان کێشەی پشتی هەبێ دەتوانی لەسەر ئەم بارودۆخەی ناو بزووتنەوەکەی و ڕێکەوتنی یەکێتی و هەڵوێستی لایەنەکان پرسە گەرمەکانی ناوچەکە لێداوانێک یان چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ساز بکات.
ئەوەی جێ هەڵوێستە لەسەر کردنە ئەم سیاسیە کە لەسەردەمی شاخ و شاردا هەمیشە خەڵک هیوایان لەسەر هەڵوێستەکانی هەڵچنی و ئەمڕۆ دوورکەوتنەوە بێدەنگی هەڵسوڕاو و جەماوەری ناڕازی وشەقامیشی بێ هیواکردووە
ئەگەر چاوێک بەمێژووی نەوشیروان مستەفادا بخشێنن فکرو بۆ چوون وفەلسەفەکانی شۆڕش و حیزبایەتی وحوکمڕانی نەوشیروان دنیا بینی ئەو لەگەڵ بنەماڵەی بەرزانی و دەوڵەتە ئیقلیمیەکان و هەردوو بلۆکی سەرمایەداری و سۆشیالستی ڕوسییەکیان نەگرتۆتەوە پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەمیشە برایم ئەحمد و نەوشیروان و ئاپۆیان بەختەری گەورە زانیووە لەبەردەم بە سعودیکردنی کۆمەڵگایی کوردی نەوشیروان و ئاپۆ هەرگیز کاریان بۆ دەزگا مخابەراتیە نیودەوڵتیەکان و ئیقلیمیەکان نەکردووە هەرگیز لەپێناو بەرژەوەندی ئابورییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئینگلیزدا سازشیان لەسەر خەبات و تێکۆشانی میللەتەکەیان نەکردووە
دەمەوێ هەندێ خاڵی هاوبەشی نیوان نەوشیروان و ئاپۆ ئاماژەی پێ بدەین
ئاپۆ و نەوشیروان دوو سیاسین لە قوتابخانەی چەپگەراییەوە تێکەڵ بەدنیایی تێکۆشان بوو
هەردووکیان کەسانی ئەکادیمی و خوێندەوارن ئەهلی خوێندنەوە کتێبن خاوەنی چەندین کتێبن
ئەم دوو سیاسیە لەبەرامبەر خائین و خۆفرۆش دا زۆر توند بوون کەسانی بەدسپلین و دەست پاک و داوین پاکن، پشتیان بە بنەماڵەگەرایی و عەشیرەت گەراییە نەبەستووە خۆیان توانیویانە ببن بەسەرکردە و کەسایەتی بەئەزمون
هەردوکیان توانیویانە لەباکور و باشور گەڵ لەستەمی نەتەوایەتی و چینایەتی بە ئاگا بێنەوە
ئەمانە و چەندین خەسڵەتی تر کەنەوشیروان و ئاپۆ کۆدەکاتەوە هەموو ئەم خەسڵەتانە لەخزمەتی دەزگا موخابەراتیەکانی نیو دەوڵەتی وئیقلیمەکاندا نیە و بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان دەخاتە خەتەرە
ساڵی 1999 !دەوڵەتی تورکیا بەئامانجی تەسلیم بوونی پەکەکە داوای لەسوریا کرد ئۆجەلان لە وڵاتەکەی دەربکات ڕژیمی ئەسەد نەی توانی بەرگەی فشارەکانی تورکیا بگرێ ئۆجەلان لە وڵاتی سوریا وەدەر نرا لە پلانێکی ئەمەریکی ئیسرائیلی تورکی دا ئۆجەلان دەستگیر کرا بەڵام پەکەکە توانی شکست بەو پلانە بێنی و هێزی گەریلا زیاتر سەرکەوتن تۆمار بکەن و پەکەکە بەرەو لوتکە هەنگاو بنێ و بێ ئۆجەلانی ئیرادەی ئەم هێزەی تۆکمە تر کرد
پرسیارەکە ئەمەیە ئایە بەرزانی توانیوێتی لەڕێ فشاری دەوڵەتە ئیستعمارییەکانی نەوت و دەزگا موخابەراتیەکان هەوڵی تیرۆر یان دورخستنەوەی نەوشیروان بدات لە جەماوەرەکەی بزوتنەوەکەیوەک چۆن مەلا مستەفا ساڵی 1970 برایم ئەحمەدی لە پارتی و سیاسەت دوورخستەوە دەبێ چاوەڕوان بینن بزانین مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە.
-----------------------------------
سەرنجی کوردستانپۆست: لە بڕوابوونمان بە رای ئازاد ئەم نووسینەمان بڵاوکردەوە، ئێمەش وەکو کوردستانپۆست رای جیاوازی خۆمان لەو بارەیەوە هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست