دەزگای زانیاری هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە ئازاد جوندیانی دەکات
Sunday, 12/02/2017, 23:47
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، لە نیو یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی بۆ پەیامنێری کوردستانپۆستی ئاشکرا کرد، کەوا پاش دەست لە کارکێشانەوەی ئازاد جوندیانی لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بە پێی ناوەرۆکی نامەکە هەموو جۆره پێوهندییەکی حیزبی و سیاسیی لهگهڵیاندا نەما، بۆیە ئیستا دەزگای زانیاری هەڕەشەی توند لە ئازاد دەکات، کەوا هەر نهێنییەکی نێو دەزگای زانیاریی بدرکێنیت، دەزگاش ناچار دەبێت هەرچی نهێنی هەیە وەک گرتەی ڤیدیۆی ئازاد بڵاو دەکاتەوە، بە تەواویی تێکی دەشکێنن، وەکو سەرچاوەکە وتی کەسایەتیی دەخەینە سەر پلێت و رووتی دەکەینەوە.
سەرچاوەکە وتی: ئەمە یەکەمجار نییە، کەوا ئازاد جوندیانی واز لە یەکێتیی دەهێنێت، کاتی خۆشی ساڵی ١٩٨٨ لە سەردەمی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالدا، ئازاد جوندیانی نامەیەکی دوور و درێژی بۆ عەبدولوەهاب تالەبانیی نووسیبوو، ویستی تەسلیم بە حکومەتی بەعس ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لە نامەکەدا داوای لێکردبوو، کەوا یارمەتی بدات، دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو ریزی حکومەتی نیشتیمانی، لەو نامەیەدا هێرشێکی زۆری کردبووە سەر جەلال تالەبانی و یەکێتیی، ئەوەشی تێدا نووسیبوو، کەوا نهێنی زۆر گرنگی لەلایە، دەتوانێت بەمە خزمەتێکی زۆری حکومەتی نیشتیمانی بکات، بەڵام وەک سەرچاوەکە دەڵێت، ئیتر ئەو دەرفەتە بۆ ئازاد هەڵنەکەوت بگەڕێتەوە. یەکێتیش چاوپۆشی لێکرد و تالەبانیش لە بیر خۆی بردەوە.
شایانی باسە ئازاد جوندیانی چەند پۆستێکی لە ناو یەکێتییدا هەبوو، لەوانە لێپرسراوی مهكتهبی راگهیاندن، وتهبێژی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، ئهندامی یهدهگی مهكتهبی سیاسی، لە هەمووی هەستیارتر، ئەندامی بەڕێوەبەری دەزگای زانیارییش بووە، واتە کۆمەڵێک نهێنی گرنگی لەلایە، کە دەزگای زانیاریی لەوە دەترسێت ئەو نهێنییانە بدرکێنێت و بیداتە دەست ناحەزانی یەکێتیی، بەتایبەتی دەزگای پاراستن.
سەرچاوەکە ئەوەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد، کەوا ئازاد جوندیانی کەسێکی بێ موڕاڵ و داوێنپیسیش بووە، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە سەر تۆمارکراوە، هەر بۆیە لاهور تالەبانیش پێش چەند هەفتەیەک ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە دا، ئەو هەڕەشانەی لاهوریش مەبەست لە ئازاد و چەند ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتیی یەکێتییش بوو.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ناوی ئەوانی دیکەش، راشکاوانە سەرچاوەکە وتی: دەزگای زانیاری گرتەی ڤیدیۆیی کۆسرەت رەسوڵ، شێخ جەعفەر، سەعدی پیرە، ئەرسەلان بایز، تەنانەت بەرهەم ساڵحیشی لەلایە، بەرهەم ساڵح لەگەڵ هاوسەری یەکێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی، دەنگی تۆمارکراویان گیراوە. سەرچاوەکە وتی : (جا هی کێی تریان لا نییە!!؟)، تەنانەت دەزگای پاراستنیش لەلای خۆیەوە بە هەمان شێوە گرتەی ڤیدیۆی ئەمانەیان لە لایە، هەموو بەرپرسەکانی دیکە کەم تا زۆر بەشی خۆیان نهێنی ئەخلاقیی و ڤیدیۆیان لەسەر گیراوە، کە بۆ تەنگانە و فشارخستنە سەریان بەکاریان بهێنن، هەر بۆیە زۆربەیان تا ئیستا لە ترساندا وازیان لە یەکێتی نەهێناوە، ئەم هۆکارەشە ناوێرین جوڵە بکەن، وەک نمونە دەزگای زانیاری لە رێگای (......)ەیەکی کۆسرەت خۆیەوە، توانیوێتی دەیان بەڵگە و دەنگی تۆمارکراو لەسەر رەفتار و کاری کۆمەڵایەتی کۆسرەت تۆماربکەن، سەرچاوەکە دەڵێت با کاک کۆسرەت فیکەی خۆی بناسێتەوە، کە مەبەستم لە کامە نهێنی کۆمەڵایەتییە، ئەگەر بڵاوبکرێتەوە، بە تەواوی پەکی دەکەوێت. بە کورتییەکەی زۆربەی بەرپرسەکان لە لای (زانیاریی و پاراستن) فشاریان لەسەرە.
لە کۆتایی ئەو زانیارییانەدا سەرچاوەکە وتی ئەرسەلان بایزیش، لە سەر کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی، ئیستا تەسلیم بە پارتیی بووە.
|
فەرید زامداری پاراستن، هێمن هەورامی، سالار عوسمان، ئازاد جوندیانی و ئاریان فەرەج |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست