نموونه‌ی دختۆر حیکمه‌ت و هاوخه‌باته‌کانی
Sunday, 12/02/2017, 16:24
80% ی داهاتی بنخان و سه‌رخانی ئه‌م وڵاته نزیکه‌ی 100 که‌س ده‌یدزن و ده‌یخۆن، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قه‌یران و به‌ڵاکانی وڵاتیشن، گوزه‌ران و ژیانی هاوڵاتییان کردووه‌ته دۆزه‌خ، هاوڵاتی به خوێنی خۆی راپه‌ڕینی کرد ئه‌وان به‌ره‌که‌یان خوارد و له به‌رامبه‌ریشدا درۆ‌و فێڵ و ناپاکییان فێری میلله‌ت کرد، هه‌موو جۆره نه‌هامه‌تییه‌کیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هێناو ئێستاش هه‌ر خۆیان به خه‌باتکار داده‌نێن، خه‌بات له پێناو گیرفانپڕکردن و رسواکردنی میلله‌ت و خیانه‌تکردن له دۆزی نه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێکیان هه‌بێت، خۆیان و مهسینهههڵگرهکانیان و چڵکاوخۆره‌کانی ده‌وروبه‌ریان واز ناهێنن تا له سته‌م وازیان پێ نه‌هێنرێت، خۆ پێستی ڕوویان هێند قایمه شه‌رم و حه‌یایان نییه‌و درۆ لایان وه‌ك ئاوخواردنه‌وه‌یه، ده‌بڕۆن به‌سه له کۆڵ میلله‌ت ببنه‌وه، با چیدی ته‌بیعه‌تمان تێك نه‌چێت به بیستن و بینینی ناوتان، ئه‌و ده‌زگایانه‌ش که خه‌لات و بڕوانامه ده‌ده‌ن به‌م تاوانبارانه هیچ به‌هایه‌کی ئه‌کادیمیان نییه و ناوی خۆیان به‌مانه‌وه بۆگه‌ن ده‌که‌ن.
لێره‌دا نموونه‌یه‌کتان لۆ ده‌هێنمه‌وه له‌سه‌ر خه‌باتی یه‌کێك له‌و قاره‌مانانه، که خاوه‌نی کتێبی "چه‌پکێك له مێژووی کۆمه‌ڵه" ئه‌م باسه‌ی ده‌رباره نوسیووه:
"منیان دانابو بۆ ئەوەی لێپیچینەوە لە مەلا بەختیار بکەم کە گیرابوو لامان، رۆژی ١٥-١٢-١٩٨٥ ڕۆشتم بۆ سجن بۆلای وتم؛ بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەیە گوللەباران بکرێیت، دەستی کرد بە گریان وتی؛ یانی زیلان بێ باوک دەبێت؟ وتی ئەی ئەگەر ئیعتیراف لەسەر هەموو شتێک بکەم؟ وتم بۆستە جوابت ئەیەمەوە..
رۆژی ١٦-١٢-١٩٨٥٥ رۆشتمەوە بۆلای پێم وت لە گوللە باران دەتبوورن و هەر ماوەیەک سجن ئەبیت بەڵام بڕیاری دەرکردنت لە یەکێتی دراوە.
وتی: زۆر باشە تسجیلێک بێنه با ئیعتیراف بکەم.. وتم: نا بە دەست و خەتی خۆت بینوسە ئەویش کەوتە نووسینی ناوی هەموو ئەندام لق و شانە و ڕێکخستنەکانی ئاش (ناوی ئەو ڕێکخراو، یان حیزبەی مەلا بەختیار بوو کە ویستی لە یەکێتی جیای بکاتەوە).
منیش گوتم: کاک بەختیار سەرکردەی پرۆلیتاریا بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی، قوربانی بە ڕێکخراوکەی و ئەندامەکانی ئەدات بەو جۆرە؟ بەس نەبوو لە شار دەست بەعس نەکەوتی خۆ یەکێتیت هەڵ ئەتەکاند..
دوايى نووسینەکەی مەلا بەختیارم برد بۆ لای عەلی کەشکۆڵ (یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی مەلا بەختیار و دامەزرێنەری ئاش) نووسینەکەی خوێندەوەو وتی بەڕاست خۆ ئەوە خەتی مەلا بەختیارە! دەک داوەشێیت سەرکردەی پرۆلیتاریای عەیار چەپ."
برایم جەلال
کتێبی "چەپکێک لە مێژوی کۆمەڵە""
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست