کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیوەندی نێوان شاڵاوی عەلی عەسکەری وهێرۆ

Sunday, 12/02/2017, 16:13


لەدوای ڕاپەڕین یەکێ لەو قسەو بابەتانەی هاتنە بەر باس کردن و مقۆ مقۆی هەندیك،مەسەلەی فایل بوو. واتە ئەوانەی کاریان بۆ حزبی بەعس کردبوو لەکاتێکدا ئەوان لەشاخ خەباتی ڕزگاریان دژی بەعس و ڕژێمەکەی هەڵگیرساندبوو، یان لانی کەم ئەمان خەریکی کوردایەتی و پێشمەرگایەتی بوون.
--------------------------------------
یەکەمین کەس لەوانەی ناوی  هات و یەکەمین کەس ناوی کەوتە سەر ئاوی خیانەت ،شاڵاوی  عەلی عەسکەری بوو. پاشان هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە و مستەفا چاوڕەش وبەرهەم ساڵح و چەندینی تر، کە هەریەکەیان خاوەنی فایلی گەورەی سیخوڕی ڕژێمی ئەوسای بەغدا بوون . زۆر کەس تووشی شۆك بوون، کەوا چۆن ئەو قارەمانانە لەژێرەوە کاریان بۆ بەعس کردوە؟! یان زۆرێك باوەڕیان وابوە ئەمە شتێکی هەڵبەستراو بوە و تەنها بۆشکاندنی کەسایەتیان بووە و هیچی تر. بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە خاوەنی فایلی جاشایەتی وسیخوڕی بوون و نەیانتوانی ئەستۆپاکی خۆیان بسەلمێنن.
لێرەدا پرسیارەکەیە ئەوەیە؛ بۆچی ماڵی جەلال تاڵەبانی نۆبەرەی ئەم باسەیان بە شاڵاوی عەلی عەسکەری دەست پێکرد!؟
لێرەدا بۆ وەڵامی ئەمە پێویستمان بە  پێشەکیەك و پاشخانێکی مێژوویی هەیە کە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەکان و دواتر سەرەتای هەفتاکان کە بەم شێوەیەی لای خوارەیە: 
پێش جیابوونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی لەپارتی وپێش ئەوەش برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی لەگەڵ چەندین کەس لەهەوڵی ئەوەدان خۆیان جارێکی تر بکەنەوە بەخاوەنی ئەو پارتیەی کە پێشکەشی مەلا مەستەفایان کرد. بۆ ئەوەش یەکێ لەو کەسانەی لەگەڵیاندابوون و پشتیان پێ بەستبوو(عەلی عەسکەری)بوو. ئەم کەسە بەیەکێک لەهەرە کەسە سەرسەخت و ئازاو جوامێرەکانی ئەو سەردەمەی خۆی بوو کە دژ بە بنەماڵەکردنی حزب بوە و حەزی لەوە نەکردوە سیاسەت و حزب لەلایەن بنەماڵە و خەڵکی نەخوێنەوارەوە، بەڕێوە ببرێ. زۆر پێش ئەو جیابوونەوەیەش لە پارتی ،عەلی عەسکەری و هاوەڵەکانی وویستبویان خۆیان لەهەژموونی ماڵی مەلا مستەفا بپارێزن، چونکێ ئەو زانیویەتی کە کەسی نەفام و نەخوێنەوار ناکرێ بکرێتە سەرکردە و ڕابەری شۆڕش.
دوای ئەوەی بەتەواوی ئەو کارە کراو جیابوونەوەکە ڕوویدا،ئێدی عەلی عەسکەری بەتەواوی شاگەشکە ئەبێ و هەموو هێلکەکانی خۆی لەسەبەتەی تاڵەبانیدا ، دائەنێ. بەڵام لەبەرئەوەی عەلی عەسکەری کەسێکی یەکجار جوامێر و قارەمان ئەبێ و لەزۆربەی کاتدا گوێ بە کەسێتی تاڵەبانیش نادا، لەبەرئەوەی ئەمیشی وەك کەسێکی زۆر گونجاو نەزانیوە و هەردەم پیایدا هەڵشاخاوە و ڕەخنەبارانی کردوە. بۆیە تاڵەبانی جگە لەوەی هەردەم پێی قەڵس ئەبێ و ناشتوانێ قسەی خۆی بەسەریدا زاڵ بکا،هەر زوو لەژێرەوە حەز بەکەسایەتی ئەم کابرا ئازایە ناکا و هەوڵ ئەدا خۆی لێ بەدوور بگرێ. من ئەم زانیاریانەم لەکەسە نزیکەکانی خۆمەوە بیستوە کەهاوڕێی عەلی عەسکەری بوون لەو سەردەمەدا. هەروەك چۆن کورد ئەڵێ(ناکرێ دوو کەڵەشێر بەیەکەوە بن لەسەرە نوێڵکەیەکدا)،ئاوهاش پەیوەندی نێوان عەلی عەسکەری و تاڵەبانی تا ماوەیەکی زۆر بەو شێوەیە بوە و لەزۆربەی کاتەکاندا برایم ئەحمەد نێوانگیریان ئەکاو ئاشیان ئەکاتەوە. عەلی عەسکەری جگە لەوەی کەسێکی سەربازی و شارەزابوە لەو بوارەدا،لەوەش گرنگتر کەسایەتی کۆمەڵایەتی بەهێزی بوە لەناوچەکەو هەموو کەس حسابی ووردیان بۆ کردوە. ئەم خەسلەتە کۆمەڵایەتیە وای لێکردوە ببێتە مایەی سەریەشە بۆ جەلال تاڵەبانی و ترسێکی وای لا دروست کرد کەوا ڕۆژێك لەوانەیە عەلی عەسکەری خۆی حزبێك دروست بکا و جێگای تاڵەبانی لەق بکا.وەتا ئەو ڕۆژەی شەهید ئەکرێ تاڵەبانی بەتەوای ئاهێك بەدڵیا دێت و ئەو دڕکە لەڕێگایدا نامێنێ.
کەسی درۆزن کاتێ پێوستی بەوە بێت درۆبکا،هەوڵ ئەدا بەردەوام بێ لەسەر درۆکردنەکەی تا بەرانبەر باوەڕی پێبکەن.جیاواز لەکەسی سیاسی ،کاتێ درۆ ئەکەن و هەوڵ بدەن درۆکەیان باوەڕ پێکراو بێ،دێت و ڕاستیەکەی ئەڵێ،بەمەرجێ خۆی بەپاڵەوان و ڕزگارکەر بنوێنێ. واتە لێرەدا تاڵەبانی بەشێوەیەك باسی عەلی عەسکەری ئەکا کەوەك ئەوەی زۆر ڕێزی لەو کەسە گرتوەو هەردەم وەك برا گەورە سەیری کردوە. بەندە دوو جار لەنزیكەوە  لەقەڵاچوالان لەکۆبونەوەدا لەزاری تاڵەبانی بیستوومە کە بەم شێوەیە باس لەشەهید بوونی عەلی عەسکەری ئەکا؛ کاتێ هەواڵی دەستگیرکردنی عەلی عەسکەریان پێگەیاندم،زۆر هەوڵم دا ڕزگاری بکەن و نەیەڵین پارتی بیکوژێ. بەڵام هەوڵەکەم سەری نەگرت و بەنامەردانە شەهیدیان کرد. 
پێش ئەوەی گومان و پرسیار لەو دێڕەی تاڵەبانی بکەین با چەند نمویەك بهێنێنەوە کەوا چۆن تاڵەبانی و برایم ئەحمەد ونەوشیران لای مەلا مستەفا زیندان ئەکرێن و دواتر لەگوڵ کاڵتریان پێ ناووترێ. نمونەی دووەم کاتێ هێرۆی ژنی لەشەڕی ناوخۆی پاش ٣١ ئاب لەلایەن پارتیەوە ئەگیرێت و زۆر بەڕێزەوە بەرەو سلێمانی بەڕێ ئەکرێ. ئاخۆ ئەم جۆرە هاوکێشەیە نامان گەیەنێتە سەر ئەو ڕایەی کەوا لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا جۆرێك لەڕێکەوتن هەیە و هەرکاتێ لێیان قەوما بەفریای یەك بکەون؟! ئەی بۆچی کاتێ جگە لەخۆیان و هاوڕێ و هاوخەباتەکانیان ئەکەونە دەستی یەکتری بەو شێوەیە نابێ و ناپارێزرێن؟! بۆچی هەر ئەبێ کوڕی هەژار لەم نێوەندەدا بکوژرێ و بنەماڵەی خۆیان گەر بکەونە بۆسەی یەکتری و دەست یەکەوە،هیچیان لێ نایەت. تۆ بڕوانە کاتێ مەسعود لەسلیمانی گەڕایەوەو لەچەمچەماڵ گیری خوارد و هەرئەوە مابوو لەوێ بیکوژن،یەکیتی ڕێگەیان بۆ کردەوەو لەڕێگای کەرکوکەوە بەرەو هەولێر کشایەوەو نەیانهێشت خوێن لەلووتی بەرببێ! ئەی کەواتە خێرە کەسێکی وەك عەلی عەسکەری کاتێ هەواڵ ئەگاتە جەلال تاڵەبانی ،یەکسەر ئیدریس بارزانی بە ئاربیجی شەهیدی ئەکەن؟؟!
سێ کەسایەتی گەورەی یەکێتی و باڵی جەلالی بەپلانی تاڵەبانی خۆی کوژراوون لەبەرئەوەی کەسایەتی سیاسی گەورەو سەربازی و کۆمەڵایەتی وا بوون کەمەترسی لەجەماوەربوون و دوورکەوتنەی تاڵەبانیان ئەکرد لەناوچەی سۆراندا،ئەوانیش (عەلی عەسکەری،کاك ئارام و مامە ڕیشە)بوون. مانەوەی هەریەك لەو سێ کەسایەتیە،جگە لەوەی چانسی تاڵەبانیان بەرەو نەمان ئەبرد،بەهەمان شێوەش ئەستێرەی مەسعودیان هەر زوو ئەشاردەوە و لەئاوابوون نزیکیان ئەکردەوە، بۆیە لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا ئەم دوو بنەماڵەیە (یەك جەستە،یەك هەناسهێرۆی برایم ئەحمەد و ژنی تاڵەبانی لەسەر هەمان بەیت بالۆرەی جاران تەماشای کوڕو نەوەکانی عەلی عەسکەری ئەکا و هەرزوو هەوڵی دا کەسێتیان لەکەدار و ناشرین و تێکشاو بکا. هەر بۆیە لەڕۆژەکانی سەرەتای ڕاپەڕینەوە هەرزوو شاڵاویان تەنگەتاو کرد بەوەی فایلیان لایەو هەرکاتێ بیانەوێ بەکاردێنن . ئەمەش هۆیەکە ئەمڕۆ شاڵاو لەگەڵ کۆسرەت و بەرهەم ناوەندی بڕیان دروست کردوە کە وەك خۆیان بەنیازن ببنە باڵی سەرەکی یەکێتی و لەگەڵ پارتی ڕێکەوتن. شاڵاو خۆی کەسێکی تێكشاوەو هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتی نیەو ناتوانێ پارێزگاری لەخۆی بکا. دیارە پارتی وەك چۆن کاتی خۆی شێخ هەرسینی تیرۆر کرد و دواتر ئاری کوڕی لەو باوکی کوڕی زیاتر خۆی لە ڕەنگی زەرد هەڵکێشا،ئەوا بەدووری مەزانن کەوا شاڵاویش هەمان ڕێچکەی ئاری شێخ هەرسین هەڵببژێرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە