من پێموایە سەفەری ئەو جارەش بێ ئاکام دەبێ!
Saturday, 11/02/2017, 21:13
دووبابەت مێژووی کوردیان گەیاندۆتە ئەو حاڵورۆژەی کە کورد تێێدا دەژی. بابەتی یەکەم دووپات بوونەوەی مێژوویەیە کە هەرتم وەک خۆی لێمان دەبێتە دێوجامە وپاسآن جێمان دێڵێ. ئەوی دیش خودی ئەو مێژووییەی کە دەڵێی لە سەر پشتی پاپۆرێکی شکاو لە زلکاووقوڕدا گیری خواردوە وهیچ پاپۆڕوانێک نییە بیگەیەنێتە ئەنجام. لەسەردەمی کۆماری کورد لە مهاباد قازی موحەممەدی شەهید وهاوڕێیانی بانگ کرانە یەکێتی سۆڤیەت لە ئازەربایجان وشآری / باکو / ، تا لە سەر پرسی چارەسەری کورد لەو بەشە لە وڵات رێچارێک بدۆزنەوە. کات ، کاتی کۆتایی شەڕی دووی جیهانی بوو.
لەو سەفەرەدا نوێنەرانی ئەو بەشە لە وڵات داخوازی سەیرو سەمەرەیان لە دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان جەعفەرباقرئۆف کرد! قازی موحەممەدوباباشێخ وئەحمەد فاروقی داویان کرد کە ئەڕتەشی سوور ویارمەتی سۆڤیەت دەبێ سەربەخۆیی کوردستانمان بۆ وەرگرێ وئارمەتیمان بدا! دە قووتووی هیچ عەتتارێکدا داخوازی وا جێ ناگرێ!
قەرەنی ئاغای عەشآیەری وکەسێک بە ناوی عەلی خان، داوای پوڵ وپارەیان لە بەرپرسانی شووڕەوی دەکرد! موحەممەد ئاغای وسوق قاسملوو (باوکی دوکتور قاسملوو) داوای قەندوشەکری لە سۆڤیەتیەکان دەکرد! ئەوەیە رێکارو رێبازی پەیوەندیە دەرەکیەکانی کەسانێک کە خۆیان بە نوێنەری کێشەی کورد پێناسە دەکرد! بۆیە دوای ئەوەی کە ئەو هەمووە قول وقەرارەیان بە کورد دا کە چی لە ساتوسەودایەکی سیاسیدا رووسەکان دەگەڵ ئامریکاو دونیای بەرژەوەندی رێککەوتن کۆماری تازە ساوای کورد دوای نزیک بە ساڵێک بوو بە فیدای کەم ئەزموونی کوردو دونیای بێ ڕەحمی سیاسەتی دەرەکی!
" قسەی وتار"
لە چەند رۆژی رابووردوودا بۆ چەندەمین جار لە رێی چاپەمەنی وهیندێک مێدیای کوردی بیستم کە دەوڵەتی رووسیە سەرجەم تەواوی حێزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانی بانگهێشتن کردوە تا باس لە چارەسەری کێشەی کورد بکەن!
(کلیک) من ئەو سەفەر بە کارێکی خراپ پێناسە ناکەم. بەڵام گرفتی سەرەکی ئەوەیە کە ئەو حێزبانە خاوەنی مالێکی وێران وداهاتوویەکی لێڵ وبێ پڕۆژەن. چەندە سەیرە تۆ ناو ماڵی خۆت وێران بێ، لە حاڵێکدا روو لە چارەسەری بکەی ودەست بۆ بیانی درێژ بکەی.
پرسی من ئەوەیە: ئایا ئەو حیزبانە هەر هەموویان بە فڕٶکەیەک ملی رێگایان گرتووە؟ من باوەڕ ناکەم. هۆیەکەشی ئەوەیە ئەوان لە ناو خۆی وڵات خۆ یەکتر نادوێنن وداییم چاولە یەکتر سوور دەکەنەوە! لەوێ چۆن لە سەر پرسێکی نەتەوەیی دەبنە هاوڕا؟ عەقڵی سیاسی ورێبازی دوور ناسانە ئەوەمان پێدەڵێ کە پێش ئەوەی بچنە ئەو سەفەرە دەبوایە پڕۆژەیەکی یەکدەستی چارە سەریان دە باغەڵ دابایە. بەڵام خۆ وایان نەکردوە. دووشت من زۆر نیگەران دەکا:
یەک: دەترسم ئەوانێش وەک ٧١ ساڵ لەوەی پێش داوای قەندوشەکرو پوڵ وپارەو سەربازرووسی بکەن تا کوردستانیان بۆ بکاتە سەر بەخۆ!
دوو: نیگەرانیەکی دیکەی من ئەوەیە کە کاتی وتوووێژ دەگەڵ بەرپرسانی رووس تووشێ دەمەقاڵە بن دەگەڵ یەکتر ولە دەمووفڵچی یەکترڕاکێشن
ئەو حیزبانەی کە بانگ کراون قەرارە لە ١٥ ی ئەو مانگەدا کۆبوونەوەکی مەزن بۆ پرسی کورد وئاڵوگۆڕيکانی ناوچە دەگەڵ رووسەکان بکەن. هیوادارم بە دەستی پڕ بگەڕێنەوە وڵات.بەڵام پێش چوونی ئەو سەفەرانە ئەگەر کورد خاوەنی یەکیەتیەکی نەتەوەیی وکۆنگەری نەتەوەیی ببایە بێ گومان لە هەندەران حێسێبێکی دیکەیان بۆ دەکرد. تێکەڵ بون بە سیاسەتی مەزنی نێونەتەوەیی بە دەستی بەتاڵ پێڤاژۆی ساڵی ١٩٧٥ وەبیر من دێنێتەوە. کورد بە گشتی هەر چەندی لە بواری نیزامیدا بە هیز بێ، ئەگەر لە گۆڕەپانی سیاسەتی ناونەتەوەییدا قسەی پێ نەبێ هەمیسان دەیدۆڕێنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست