کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆناڵد ترامپ لە نێوان ئەخلاق و ویژداندا

Saturday, 11/02/2017, 19:24


نوئام چۆمسکی ئەڵێ: زۆرینەی خەڵک نازانن کەچی لەدەورەبەریان دەگوزەرێت،ناشزانن کە نازانن. زۆرێکیش لەوانەی کە دەزانن، بە ڕۆشنبیر و نوسەر و بیرمەنەدەکانیشانەوە، بە ڕۆژی نیوە بوونەتە پیاوی دەسەلات و خیانەت لەخەڵک و خاکەکەیان دەکەن، دەهۆڵ بۆ جەلادەکان دەکووتن.
-----------------------------------
کێشەی هەرە سەرەکیش  هەر لێرەدایە، بەپێی ڕۆژنامەی باوەڕ پێکراوی سویدی"سید سڤێنسکا" ڕۆژی ٨ فێبری وەری ٢٠١٧، لاپەڕە ١١ ، دۆناڵد ترامپ درۆزنە و بە درۆکانی دەیەوێت کە ئیلهام بداتە توند ڕەوەکان یان نازییەکان. نموونەشی هێناوەتەوە وەکوو ٣١ی سێپتامبەری ٢٠١٦،کە کەسێک دووپۆلیسی دانیمارکی دەکوژێت، گوایە بکوژەکە توند ڕەوێکی ئیسلامی بووە، بەڵام دادگای دانیمارکی سەلماندی کە ئەو کەسە تەنها "مادە هۆشبەرەکان"دەرمان  فرۆش بووە و هیچ پەیوەندیەکی بە تیرۆری ئیسلامیەوە نەبووە. هەروەها ١١ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ، گوایە کەسێک مزگەوتێکی شیعەکانی لە شاری مالمۆی باشووری سوید سووتاند،کەچی دادگا، ئەو کەسەی بە تەنها خانوو سووتاندن سسزاداو هیچ پەیوەندیەکی بە کەیسی تیرۆری ئیسلامیەوە نەبوو. ئەمە نموونەی مشتێکە لەخەرواری درۆکانی سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ. ترامپ پێش ئەوەی کەخۆی کاندیدی سەرۆکایەتی بکات بە ئاشکرا ووتی: عەرەب تەنهافەلافلی هەیە، فەلافلیش لە شێوەی نارنجۆکدایە. ترامپ بەئاشکرا بەسعودییەکان ئەڵێ مانگایەکی شیر
دەرن،هەرکات شیرەکەیان تەواوبوو، سەریان دەبڕین، ترامپ بەئاشکرا هەڵوێستی نازیانەی خۆی دەردەبڕیت. بەڵگەشمان لەبەر دەستدایە کە نازیەت جگە لەماڵوێران و کوشت وبڕ هیچی لێ سەوز نەبووە.
هەروەها سەری زمان وبنی زمانی دۆناڵد ترامپ، ئەمەریکی ئەمەریکیەکانە، واتا دڵسۆزی  گەلانی ئەمەریکاوئەمە
ریکایە،کەچی هێشتا لەئەمەریکا زامن کردنی تەندروستی بۆ تەواوی گلانی ئەمەریکا نیە،وەک هاوشێوەی ئەوروپا، کە تامین سەحی، یان زامن کردنی تەندروستی. ئەگەر غەمی خەڵکی ئەمەریکایە دەبوو تەندوستی بۆ گشت بوایە،ئۆباما و بیل کلینتۆن لەم بوارەوە هەوا
یاندا بەڵام لەبەر ئەوەی دەنگی تەواویان بەدەست نەهێنا، سەرکەووتوو نەبوون.
هەروەهاخوودی "سی، ئای، ئەی" لە ڕوودای ١١ سێۆتامبەر، سعودیەکانیان تاوانبارکرد، هەرچەند کە ڕووداوی ١١ سێپتامبەر،کە خۆم باوەڕم وایە وبەڵگەش هەیە کە دەسکتردی خوودی "سی، ئای، ئەی" بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان خۆیان ئەڵێن کە زۆربەی هەرە زۆری بەشداربوانی ئەو ڕووداوە، سعودیەکان بوون، هەروەها خودی ئەمەریکا  سعودیەکانیان تاوانب
اری ئەو ڕووداوە کرد، کەچی ترامپ سعودییەی نەخستە نێو ووڵاتانی کەمەترسی تیرۆریان هەیە.
ببینە هەروەکوو سیا بانگەوازی کرد،کە ئەو فرٶکەی خۆی کێشا بە پەنتاگۆندا پانیەکەی٣٨ مەتره،کەچی جێگای خۆپێداکێشانەکە تەنها١٩ مەتری بریندارکردووە، پاشانیش گووێ لە زانای بوای تەلار سازی دانیمارکی پڕۆفیسۆر "نیسل هاریت"بگرە کە چۆن دەیسەلمێنێت کە ئەمەریکا درۆدەکات.
پاشان تورکیا کە سەرچاوەی تیرۆرە، ئەمەش بە دەیان و هەزران بەڵگەی سەلمێندراوە، تەنانەت دەیان پەرلەمەنتار و کەسایەتی جیهانی گەواهی دەدەن کە ئەردۆغان بەڕێوەبەری ڕاستەقینەی داعشە،
کەچی دیسان ترامپ ناوی تورکییای نەخستۆتە ناو لیستی ئەو ووڵاتانەی کەمەترسین بۆ سەرئەمەیکا، کە دەبوو یەکەم ووڵات تورکیا بوایە، کەواتە ترامپ لەمەشدا ڕاستگۆ نیە نەلەگەڵ ئەمەریکاو خەڵکەکەشی.  پرسیار لێرەدا خۆی دەسەپێنێت و دەپرسێت، ئەی کەوایە چۆن ترامپ بوبە سەرۆک کۆمار، کاتێکدەبینن کە سەراپای گیانی ترامپ تەنها دروست کردنی کێشەیەو کەسێکی ساختەچی و درۆزن تەنانەت ئەو لەناو بازاڕ و خەڵکیدا دەست بۆ ناوگەڵی کچان دەبات؟
وەڵام هەر زۆر ئاسان و سادەیە، 'سلڤیۆ برسکۆنی" سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، جگە لەوەی کە کەسێکی سەرمایەدار بوو، خاوەن دەیان کەناڵی تێڤی ئاسمانی بوو،هیچی دیکە نەبوو، سەرواوێکی لەسەردا نەبوو، بەڵام وەک مەسعود بارزانی وبنەماڵەکەی خیانەتی لەخاک وخەڵکەکەی خۆی نەکرد. هەر هیچ نەبێت، برلسکۆنی بە خەڵکەکەی خۆی نەگووت"بڕۆن بۆ خۆتان هەڵپەڕن" یان نەیگووت " ئەگەر مالکی ببێتەوە بەسەرۆک ئەوا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنم" بەواتایەکی دیکە ئەگەر مالکی نەبێتەوە بەسەرۆک وەزیران ئەوا باسی سەربەخۆیی ناکەم، ئەرێ بەڕاست لەکام قوژبنی ئەم جیهانە سەرۆکی وا بێئاگاتان بینوە و بیستووە، مەسعود مستەفا کاتێک کە خۆی دێتە دووان بەم شێوە دەدوێت، بەڵام کاتێک دوژمنەکان دەیخەنە سەرزمانی، شێوازێکی دیکە دەدوێت، کە دەتوانینن پێی بگووترێت زمانی دیبلۆماتی.
ئەگەر بێتوو سەرنج بدەیت دەبینیت کە هەرلە مەلا مستەفاوە تا دەگاتە مەسعود و مەسرور و مەنسوورو نێچیر، جگە خیانەت هیچیان بۆ خەڵکەکەی خۆیان نەکردووە،هەرلە سەردەمی مەلا مستەفادا بوو کە سەرکرادیەتی حدکا ڕادەستی دوژمنکرا، مەلا مستەفا مابوو دەسەڵاتداربوو کە ئاغاو دەربەگەکانیان هاندا دژی پەپوولە ڕوحێکی وەک شەهید عبدوکەریم قاسم، چوونکە ویستی یاسای چارەسەری کشتوکاڵ بکات"اصلاح زراعی" کە بریتی بو لە لێسەندنەوەی زەوی زاری لە دەربەبەگەکان و دابەش کردنیان بەسەر جووتیاراندا،  جیڤار ئەڵی ئای کە ئازاروییە کە خۆتلە پێناو کەسێکدا بەکوشتن بدەیت و ئەویش لێت تێنەگات، ئەفسووس خەڵک زیاتر گوێ لە مەلامستەفایەک دەگرێت، کە هەمیشە لە هەوڵی چەوساندنەوەیاندان.
بە ئاشکرا، بنەماڵەی ال بارزانی دەستیان هەیە لە تیرۆرکردن شەهید کردنی تێکۆشەرانی   هەر چوار پارچەی نیشتیمان 
هاوکاری دوژمنە سەرسەختەکانی گەلەکەمان هەتا شای ئێران مابوو،نۆکەریان بۆ شاکرد، دوای ئەو سیستێم بە تەواوی گۆڕدرا و ڕێباز و بیرۆکەیەکی دیکە واتاسیستێمی ئاخووندەکانی ئێران کەچی ڕێک وەک حەربا بوونە قیادەی موەقەتەو بوونە سورەی بەرلەشکەری ئاخوندەکان و بست بەست  ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان خستەوە ژێردەستی جانەوەرەکانی ئێران، جگە لەوەش بەهەموو توانیانی خۆیان هاوکاری تورکییای فاشی دەکەن بۆ خامۆشکردنی شۆڕشی باکوری نیشتیمان و هەزارن لە شۆڕشگێرانی باکوری نیشتیمانیان شەهید کردوە، هەروەها هەموو دیتمان کەلە هەموو کون قوژبنێکی ئەم جیهانەوە سەرسەریو شەلاتیان کۆکردەوە وئاودیوی ڕۆژئاوای نیشتیمانیان کردو لەوێ دژایەتی ڕاپەڕنی کوردانی ڕۆژئاوایان دەکرد،کەچی لە جیاتی هاوکاری، ڕیک وەکوو تورکە فاشیەکان دژایەتی ڕۆژئاوای نیشتیمانیان کرد.
 ئێستا نەتەوەیەکیان برسی کردوە ئەوەش هەر بەداواکاری فاشیەتی توورک، کەچی مەسعود هێشتا هەر سەرۆکە، ڕاستە بەکەڵەگایی پەرلەمانیان بەداخوازی تورکە فاشیەکان پەک خستووە، بەڵام ئەوان هێشتا بەفەرمی سەرۆکن. بۆیە ترامپیش سەرۆکی ئەمەریکایە.
گۆرباچۆڤ واتەنی هەموو سەرۆکێکی ئەمەریکا شەڕیک یان دوانی بەرپا کردووە، بەڵگەنەویستیشە کە ئەمەریکا لەسەر چەساندنەوە گەلانی جیهان دەژی، سەرجەم نیشتیمان پەروەرانی جیهان بە پیلانیو  ئاژاوەگێڕی ئەمەریکا لەدەسەڵات دوورخراونەتەوەو لە جێگیان چەتەو جەردە کراوەتە دەسەڵاتدار، دەیان سەدان نموونەی وەک شەهید کردنی عبدوکەریم قاسم و هێنانی جەلادێکی وەکوو سەدام بۆ سەرکورسی دەسەڵات. ڕاستە کەس ناتوانێت کە ڕۆڵی ئەمریکا و ئەوروپا لە خۆڕاگری کونایذا هاوکاریان کرد،بەڵام ئەوەش کاتێکە کە دیتیان کە ئیتر کاریان بەئەنجام گەیشتتوە و هەروەها ڕۆڵی تورکیالە بەلا بردنی پیلانەکانی ئیمپریالیزم و بەکارهێنانی داعش بۆ بەرژەوەندی تورک، هەروەها پاشتریش بەشداریکردنی ڕوسیا، پاشانیش بێ سەرووبەری گرووپە تیرۆریستەکانی سوریا،لەگەڵ جەربەزەیی گیانفیدایی کوردانی خۆرئاوا وای کرد کە ئیتر پشت بکەنە داعش و پیلان بگۆڕن و هاوکاری کورد بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە