له‌گه‌ڵ نزیكبونه له سالیادی ١٧ شوباتدا پارتی ڕێز له جه‌لاده‌كه‌ی ده‌گرێ
Saturday, 11/02/2017, 19:13
سه‌رله‌نوێ پارتی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای له‌گه‌رمه‌ی سالیادی ١٧ شوبات هیناوه‌ته‌وه سه‌ر شانوی سیاسی ، ئه‌مه‌ش سوكایه‌تیه‌كی تری پارتیه به‌خه‌لكی كوردستان ده‌یكات ، گه‌رنا هه‌ر حزبیك كه‌میك مورالی هه‌بیت هیوا ده‌خاته زیندان نه‌وه‌ك بیكاته به‌رپرسی لقیكی نزیك له‌سه‌ری ره‌ش؟ جونكه هیوا كه‌سایه‌تیه‌كی تاوانباره و به‌تایبه‌تی به‌هۆی تاوان و كاره تیروریستی و بریاردانی له ١٧ شوباتدالاپه‌ره‌یكی ره‌شی توماركردوه له‌میژوی كوردبه‌هیج هیزیك كال نابیته‌وه
هیوا و براكه‌ی ( حه‌سه‌ن ) كه‌میژویه‌كی ره‌شی قه‌ترانیان له‌تاوان وتیرور ناپاكی و راپۆرت نوسیندا هه‌یه ، ئاماده یان له هه‌ر شوێنیك هه بیت و پیگه‌و شوێنی تاوان ، تیروری سیاسی ، میتی توركی ، راپۆرت نوسین …گه‌شه‌ی كردوه ، به‌نمونه هیوا له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی كردن به پارتیدا سه‌ره‌تا هه‌ولی دا مه‌لبه‌ندی ٨ یه‌كیتی به‌زۆربه‌ی هاوریكانی بته‌قینته‌وه به‌لام له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بوو ، بۆیه هه‌نگاوی دوه‌می ئه‌وه‌ده‌بیت چه‌ند كادیریكی په‌كه‌كه له‌شاری رانیه به‌ناوی سه‌ردانیكردن ده‌باته ماله‌وه ، و د‌واتر تیروریان ده‌كات و پاره‌یه‌كی باشی پێ له‌پارتی ومیتی تورك وه‌رده‌گرێ و خۆی له‌مالی بارزانی و پاراستن نزیك ده‌كاته‌وه ، د‌واتر حه‌سه‌نی برای كه‌له‌نێو په‌كه‌كه دا ده‌بیت ده‌یكاته سیخوری پاراستن و میت ، ده‌یان راپۆرتی پی ده‌نوسی و تاسه‌ره‌نجام ده‌گه‌ریته‌وه نیو رێزه‌كانی پارتی و ده‌بیته ده‌بڵ سیخوری ( پاراستن و میت ) و شایه‌نی باسه حه‌سه‌ن تائیستاش له‌وناپاكیه‌ی گه‌وره‌یه‌ی كاركردن بۆ میت به‌رده‌وامه
خالیكی تر ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماله ناپاكه وكورانی ئه‌حمه‌د مسته‌فا باس بكه‌م ، كه‌هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا جوبیته هه‌ر شوێنه‌ك سیمای تیرور و توقاندن و راپۆرت نوسینی بره‌و پێداوه و كردویه‌تیه سیمای پارتی به‌نمونه هیوا بوه به‌رپرسی كه‌ركوكی پارتی به‌په‌له سورانی مامه حه‌مه و شیخ عه‌بدولستاری تیرور كرد ، د‌واتر كه جووه سلێمانی خه‌لكی ئازادیخواز زو هه‌ستیان به‌مه‌ترسی كرد‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد جه‌لاد و مروڤ كوژێك هاتوته ئه‌و شاره ، هه‌ربۆیه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌لسا به‌كۆمه‌لكوژیكردنی خه‌لكی سلێمانی له ١٧ شوباتدا كه شه‌هید رێژوان و ده‌یان گه‌نجی تری سلێمانی بریندار كرد
ره‌نگ بیت هه‌بن بلین پاراستن و پارتی پییان كردوه ، به‌لام ببینن پیجه‌وانه‌ی هیوا ، هه‌ر به‌رپرس و پاراستنیكی تر جوبیته ئه‌و شوێنانه‌ی هیوا تیای به‌رپرسبوه ، كه‌متر ده‌ستی بۆ تاوان و ناپاكی له‌جاو ئه‌و جه‌لاده بردوه ؟.
خالی سی یه‌میش له‌سه‌ر ئه‌و هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فایه ده‌مه‌وێ باس بكه‌م هیوا وه‌ك چون له‌نێو كۆمه‌لگای كوردی و خه‌لكانی ئازادیخواز به یه‌كێك له‌مروڤه هه‌ره قێزه‌وه‌نه‌كان داده‌نرێ ، له‌نێو پارتیش به‌هه‌مان شێوه خه‌لك قێزی لێده‌بیته‌وه كه‌مترین كه‌س خۆشی ده‌وێ ، جونكه كه‌سێكه له‌سه‌ر ملشكاندن و راپورت نوسیندا ده‌ژی بۆیه كه‌هیوا جوبیته هه‌ر شوێنه‌ك پارتیه هاوریكانی لێی ترساون به‌وریایه‌وه مامه‌له و قسه‌یان كردوه نه‌وه‌ك هیوا له‌سه‌ریان راپۆبنوسێرت ، كه‌بووه جیگری جه‌عفه‌ر ئیمیكیش له‌مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتیدا خودی له‌به‌رپرسی مه‌كته‌به‌وه بۆ ئه‌ندامانی كه‌مترین گرنگی و پرسیان پێده‌كرد و بانگهیشتی كۆبونه‌وه‌كانیان پێده‌كرد به‌پێجه‌وانه‌وه خانمیكی پارتی له‌بری ئه‌ودا كاره‌كانی به‌رێده‌كرد . ..باشه حزبیك دوای ئه‌و هه‌موو ناپاكی و تاوان و تیروره كه‌جی هه‌ر حزبه‌كه‌ی خۆت جگه له‌جه‌ند به‌رپرسیكی بالای مالی بارزانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وه‌نده رقیان لێت ببته‌وه شه‌رم ناتگرێ !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست