کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوەتەوە: ئازاد جوندیانی کۆچی ماڵئاوایی لە یەکێتی کرد و بوو بە پارتیی

Saturday, 11/02/2017, 0:29


-(ئازاد جوندیانی  له‌ نێو یه‌كێتی سیخوڕی بۆ ماڵی بارزانی دەکرد، یه‌ك ساڵ زیاتریشه‌ بۆتە پارتی)
-هەر من نییم کەوا واز دەهێنم و دەبم بە پارتیی، ئەوەتا کاک کۆسرەت و د. بەرهەم وازیان لە ناوەندی بڕیاڕ هێنا و لە پاشەڕۆژێکی نزیکدا دێنە ناو پارتیی، لەگەڵ حاکم قادر و شێخ جەعفەریش.
--------------------------------------
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نزیک لە دەزگای پاراستنی پارتیی، بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کەوا ئەمشەو 10 / 02 / 2017 ئازاد جوندیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە رێگای ئیمەیل یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە یەکێتیی ئاڕاستەی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کرد.
سەرچاوەکە دەڵێت ئازاد جوندیانی پێشتر لەگەڵ مەسعود بارزانیی و سیداد بارزانی دانیشتووە، یه‌ك دۆنم زه‌وی له‌ پشت شاری میدیا لە هه‌ولێر بۆ كاری راگه‌یاندن وه‌رگرتووه‌، لەگەڵ 60 دەفتەر دۆلاریشیان پێداوە، ئەم بڕە پارە زۆرەش وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، مەرجی وازهێنانی ئازاد جوندیایی بووە، کە بە زووترین کات و بە فەرمی لە یەکێتیی واز بهێنێت، پەیمانیشیان پێداوە، بەدوایدا دەشیکەن بە وەزیری رۆشنبیریی، سەرچاوەکە دەڵێت لە ئیستادا ئازاد جوندیانی دەکرێت بە بەرپرسی مەلەفی دەوڵەتی کوردی لە ناو پارتی، یەکسەر بۆ ئەمەش (95 پۆلیس)یان بۆ دامەزراند و 12پارچە زەویان پئ داوە، هەروەها مەسعود بارزانی پەیمانی ئەوەی پێداوە، کە بۆ پۆستی حکومیش لە داهاتوودا دەیکەن  بە وەزیری رۆشنبیپری، یان هەر پۆستیک دیکە، کە خۆی بیەوێت.
هەر بۆیە دوای ئەوە ئازاد ماڵەکەی خۆی بە یەکجاری هێناوەتە هەولێر، چونكه‌ سەرچاوەکە دەڵێت، خەزوری ئازاد واتە ماڵی باوکی خیزانی کە کەرکوکین لە دەزگای پاراستنی پارتی کار ئەکەن، هەروەها ماوەیەک پیش ئیستا لە گوندی بیشووک لە جندیان سەردانی ئامۆزا و کەسوکاری خۆی کردبوو، کۆی کردبوونەوە و پی وتبون من ببم بە پارتی ئایا ئیوە لە گەڵم ئەبن؟
سەرچاوەکە دەڵێت چەند رۆژێک بەر لە ئیستا لە مالی کەسایەتیەکی سۆران بووە، ئەو کەسە پێی وتووە ئازاد مەبە بە پارتی خۆت لەوە زیاتر سوک مەکە، ئەویش وتویەتی: یەکێتیی ئیستا منداڵ بەڕێوەی دەبات. هەر من نییم واز دەهێنم و دەبم بە پارتیی، ئەوەتا کاک کۆسرەت و د. بەرهەم وازیان لە ناوەندی بڕیاڕ هێنا و لە پاشەڕۆژێکی نزیکدا دێنە ناو پارتیی، لەگەڵ حاکم قادر و شێخ جەعفەریش.
سەرچاوەیەکی دیکە لە نێو یەکێتیی نیشتیمانی ئەوەی راگەیاند، کە بە پێی زانیارییه‌كان ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئازاد جوندیانى وەک ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، به‌ڵام به‌ر له‌ ده‌ركردنى ئەم زوو فریا کەوت و  قسەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتیدا کردوو، هەر بۆیە به‌ فه‌رمى، دوێنێ شەو هه‌ینى 10ه‌ى شوبات نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نارد.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت هەفتەی رابردوو هێرۆی برایم ئەحمەد بانگی کردووە و سوکایەتیی پێکردووە، بە ئازادی وتووە: ئازاد چیتر لەوە زیاتر کەسایەتی خۆت لەکەدار مەکە، یان یەکێتیی، یان دەست لەکار بکێشەرەوە و بڕۆرە ناو پارتیی! ئێمە دەزانین کەوا تۆ لە ژێرەوە کار بۆ پارتی دەکەیت و لەگەڵ کێ دانیشتوویت!
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەمە یەکەم جار نییە کەوا هێرۆ لە ئازاد جوندیانی توڕە ببێت، پێشتریش هەر ئاوا لە دانیشتنێکی دیکەدا پێی وتبوو، ئەگەر مام نەبوایە، ئەبوایە تۆ لە جوندیان مەشروبفرۆش بوویتایە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە