کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی گومان له‌ سەر مردنی وه‌حید كۆڤلی هه‌یه‌؟

Thursday, 09/02/2017, 22:54


سه‌ره‌تا به‌ر له‌جوونه‌ نێو نوسینی بابه‌ته‌كه‌ ده‌بیت كه‌میك بگه‌ریینه‌وه‌ بۆ مێژوی وه‌حید كۆڤلی وبزانین كێییه‌؟ له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان به‌بریاری پاراستن په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سیكی ناپاكی كورده‌وه‌ ده‌كات به‌ناوی (خالید حاجی تاهیر هه‌مزانی ) ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ جه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی سیخوری بۆ به‌عس له‌پارێزگای دهۆك وه‌ به‌ئاگاداری پاراستن دروست ده‌كات كه‌ئامانجیان هێرشكردن و تیروری كه‌سایه‌تیه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی كوردو نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌بیت وه‌ك هیرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی كوردستانی له‌به‌رواری 1 / 5 /1994 له‌م هیرشه‌دا 3 كه‌س شه‌هید وبریندار ده‌بێت كه‌هه‌واداری پارتیش ده‌بن، یه‌كیك له‌و مه‌فره‌زه‌ تایبه‌تی و نهینیانه‌، مه‌فره‌زه‌كه‌ی وه‌حید كۆڤلی ده‌بیت، كه‌وه‌ك گوتمان به‌بریاری پاراستن ده‌چنه‌ نیو دامو ده‌زگاكانی به‌عس. سه‌یری روژنامه‌ی هاولاتی ژماره‌ ١٣٣ له‌به‌رواری 3 / 7 / 2003 بكه‌ یان ئه‌ولینكه‌ بكه‌
http://www.ankawa.com/cgi-bin/ikonboard/topic.cgi?forum=32&topic=175
به‌لام له‌سالی ١٩٩٤ وه‌حید كۆڤلی ده‌لیته‌ به‌رپرسه‌ كه‌ی به‌عس له‌نێو پارتی ئاشكرا ده‌بم ده‌بیت هه‌لبیم و بجمه‌ موسل، له‌نزیك مالی ئه‌رشه‌د زێباری نیشته‌جی ده‌بیتو ده‌بیته‌ جیگای بروای بنه‌ماله‌ی ئه‌رشه‌د زێباری دوژمنی ٤٠ ساله‌ی مالی مه‌لا مسته‌فا، تاسه‌ره‌نجام له‌مانگی مای سالی 1999 برایه‌كی ئه‌رشه‌د زێباری به‌ناوی (قه‌دری) ده‌كوژیت و هه‌لدیته‌ وه‌ دهۆك، بۆ لایبنه‌ماله‌ی بارزانی، ئه‌وانیش له‌توله‌ی كوشتنی ٢ گه‌نجی خوێدكاری مالی بارزانی كه‌یه‌كیكیان شێروانی كوری لوقمان بارزانیه‌ كه‌ له‌سالی 1988 له‌به‌غدا به‌ده‌ستی زێباریه‌كان كوژرابون له‌توله‌ی كوشتنی باوكیان (ئه‌حمه‌د زێباری) كه‌ مه‌لا مسته‌فا له‌سالی ١٩٦٢ له‌نێو موسل تیروری كرد جونكه‌ دژی پیدانی خوشكی حه‌مایل خان بوو به‌مه‌لا مسته‌فا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی كه‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ شیخ محمه‌د خالید و نیجیرڤان بارزانی پیشوازی لێده‌كه‌ن و له‌ته‌ك كۆمه‌كی مادی و جه‌ند پارجه‌ زه‌ویه‌ك جه‌مه‌دانیه‌كی سوری مالی بارزانیشی پێ‌ ده‌به‌خشن وهك‌ هیمایه‌ك كه‌بۆته‌ یه‌كیك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه
http://www.17shubat.com/index.php/ku/news/15-kurdish/knews/542-2016-06-15-09-28-51

به‌مه‌ش بواریكی باش بۆ كۆڤلی دیته‌ ئاراوه‌ كه‌هه‌رجی بكات كه‌س نه‌وێری لێ یپچینه‌وه‌ی له‌گه‌لدا بكات هه‌ر له‌ خه‌لك شه‌هیدكردن و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی تاده‌گاته‌ دزی و تالانی به‌روژی روناك، به‌نمونه‌ هه‌رجه‌ند سالیك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر قوماركردن كه‌سیكی به‌ناوی (دلوڤان عه‌لی كۆكه‌ری) كوشت
https://www.facebook.com/414976808706700/photos/a.414990785371969.1073741828.414976808706700/623342584536787/?type=3&theater

یان ٥ سال له‌مه‌وبه‌ر جوه‌ لوبنان و له‌قومارخانه‌یه‌ك دا ٢٨ ده‌فته‌ر دۆلاری دۆراند، به‌لام دواتر هه‌لسا به‌فیل خاوه‌ن قومارخانه‌كه‌ی هینایه‌ دهۆك گوایه‌ بواری بۆده‌ره‌خسینی له‌شاری دهۆك قومارخانه‌یه‌كی به‌ موله‌تی بۆ وه‌ربگرێ و له‌به‌رجاوی كابرای لوبنانی ته‌له‌فۆن بۆمه‌نسور بارزانی ده‌كات، ئه‌ویش باوه‌ری پیده‌كات بۆیه‌ ده‌یهینیته‌ دهۆك دواترله‌هوتیل ده‌یرفینی و ده‌لیت تا ٣٠ ده‌فته‌رم پی نه‌ده‌یه‌وه‌ ئازادت ناكه‌م و پاره‌كه‌ی خۆی به‌زیاده‌وه‌ لێ وه‌رده‌گرێ به‌لام خاوه‌ن قومارخانه‌كه‌ له‌رێگای پۆلیسی نیوده‌وله‌تی و حكوه‌تی لوبنانه‌وه‌ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر بارزانی پاره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه‌
له‌و كاته‌دا مه‌سعود بڕیاری گرتنی بو ده‌رده‌كات كه‌س ناوێرێ بچێت ده‌ستگیری بكات تا مه‌سرور تێل بو شێخ عه‌لو فه‌رمانده‌ی دهوكی ئه‌وكات ده‌كات، ئه‌ویش ده‌چێت له‌ شوقه‌كانی زه‌ری لاند له‌ دهوك گه‌ماروی ده‌دات و شه‌ رله‌ نێوانیان دروست ده‌بێت و سه‌ر ئه‌نجام وه‌حید هه‌ره‌شه‌ له‌ شێخ عه‌لو ده‌كات و مه‌سروریش ناچار ده‌بێت ته‌مه‌ر كوچه‌ر بنیریته‌ نێوانیان وه‌حید ده‌گرن له‌ زیندانی زركا ده‌كه‌ن و دواتر بو سجنی ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌لام دواتر ئازادی ده‌كه‌ن، هه‌مان جیروكی له‌گه‌ل قومارخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێریش ئه‌نجام داوه‌ كه‌٤ ده‌فته‌ر دولاری لێ دوراندبوو كه‌چی دواتر ٦ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌زۆره‌ ملی لێ وه‌رگرتبوو ‌له‌ شه‌ری تلسقوف كه‌ وه‌حید و هێزه‌كه‌ی راده‌كه‌ن، قسه‌ی زور له‌ سه‌ری دروست ده‌بێت كه‌هه‌لاتوه‌، ئه‌ویش ناچار ده‌بێت له‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ی خوی ئه‌وه‌ی ده‌دركێنێت كه‌ وه‌كو پلانێك بووه‌ دژیان وچه‌كیان پی نه‌داوه‌ و له‌و ماوه‌یه‌ وه‌حید زور ده‌ره‌په‌رێز ده‌بێت له‌ راگه‌یاندن و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ خه‌فه‌تدا و له‌ ناو مه‌جلسه‌كان ده‌لێ ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌ری من شكایه‌وه‌ وهێزی پشتیوانیم بو نه‌هات هه‌ست ده‌كه‌م پلانێك دژی من هه‌یه‌
ئه‌وهیزه‌ خۆبه‌خشه‌ ٤٠٠ كه‌سه‌ی كه‌له‌شه‌ری داعش كۆی كردبۆوه‌ مالی بارزانی گه‌رجی په‌یمانیان پیدابوو كه‌هاریكاری مادی و موجه‌یان پی بده‌ن به‌لام دوایی پییان نه‌دا و شه‌رمه‌زاریان كردبوو، ماوه‌یه‌ك هاریكاریان له‌ سه‌ر راگرتبوو ئه‌ویش په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ل مالكی دروست كرد و دیداری له‌گه‌ل سازكرد كه‌ هێزێك دابمه‌زرێنێ و ئه‌ویش هاریكاری بكات به‌لام مالی بارزانی زانیان و سه‌رده‌زنشتیان كرد‌
هاوكات بۆیه‌كه‌م جار له‌گوڤاری باشور دیداری له‌گه‌ل كراو و ناشینرا و وێنه‌كه‌ی بلاوكرایه‌وه‌ زۆر دۆسیه‌ی باس كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سیداد بارزانی زۆر قسه‌ی پێگوتبوو جون ده‌بیت ئاوا نهینه‌كان یان زانیاری بلاوبكه‌یته‌وه‌

هۆكاری تیروركردنی كۆڤلی بۆچی ده‌گه‌ریته‌وه‌ ؟
هه‌رجه‌نده‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌وردی و بابه‌تی لیكۆلینه‌وه‌ له‌و تیروركردنه‌ بكه‌ین جونكه‌ هیج بواریكی ره‌خساو نیه‌ مروڤ بگاته‌ دام و ده‌زگا دیاره‌كان به‌راستی هه‌واله‌كه‌ت پی بده‌ن یان نهینه‌كان له‌كوردستان جگه‌ له‌سه‌رجاوه‌كان نه‌بیت به‌لام سه‌رجاوه‌یه‌كی بالای ئه‌منی ئه‌وه‌ی به‌مالپه‌ری ١٧ شوبات راگه‌یاند كه‌ئیستا به‌هاریكاری توركیا و بنه‌ماله‌ی نوجیفی نزیك بونه‌وه‌ یان ئالۆگوریه‌ك له‌نیوان بنه‌ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا و زێباریه‌كاندا هه‌یه‌، كه‌هه‌ول بده‌ن ئه‌و دژایه‌تیه‌ی كۆنه‌ ی یه‌كتر به‌لای كه‌م نه‌مینی یان گه‌ر له‌روژگاری ئه‌مروشدا ئاشته‌وایش ناكه‌ن به‌لام دژایه‌تیه‌كه‌ وه‌ك كۆن به‌رده‌وام نه‌بیت، ئامانج له‌م كاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوناخی دوای رزگاربونی موسل به‌ته‌واوی بالی توركیا له‌مالی نوجه‌یفی و بارزانیه‌كان زال بن له‌شاری موسلدا، یه‌كیك له‌و رێگریانه‌ش بنه‌ماله‌ی زێباریه‌كانی موسلن و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌یان له‌م شاره‌دا هه‌یه‌، هاوكات حكومه‌تی عراق هاریكاری زێباریه‌كان ده‌كات. ئه‌و تیروركردنه‌ی كۆڤلیش وه‌ك به‌رتیلدانیكی سیاسی و بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌بیت بۆزێباریه‌كان، تا هه‌ست به‌ بروابون له‌گه‌ل یه‌ك بكرێ و زێباریه‌كان رێگری و كیشه‌ی بۆ خه‌ته‌كانی توركیا دروست نه‌كات. ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌بروابه‌یه‌كتركردنه‌، سه‌رجاوه‌كه‌ گوتی راستی ئه‌وه‌ش هه‌رماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه عدی پیره‌ و ئه‌رسه‌لان بایز له‌شاری رانیه‌ كه‌دوای روخانی رژێمی به‌عس نیشته‌جین، جونه‌ته‌ لای زێباریه‌كان، به‌لام زێباریه‌كان له‌گه‌لیان ساردبونه‌. شایه‌نی باسه‌ جه‌ندین جار بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌سه‌ر دالده‌دانی بنه‌ماله‌ی ئه‌رشه‌د زێباری پارتی فشارو ته‌نگی به‌یه‌كیتی هه‌لچنیوه‌ كه‌نابیت بواریان پیبده‌ن ئه‌وه‌نده‌هاریكار و جموجول بكه‌ن، به‌راده‌یه‌ك جاریك بنه‌ماله‌ی زێباریه‌كان، داوه‌تیكی گه‌وره‌ی كۆسره‌ت ره‌سول و سه‌ركرده‌كانی یه‌كیتی ده‌كه‌ن، به‌لام مه‌كته‌بی بارزانی هه‌ره‌شه‌ له‌كۆسره‌ت ره‌سول ده‌كه‌ن كه‌نابیت بچیه‌ ئه‌وداوه‌ته‌ وكۆسره‌تیش له‌ترسی پارتی كوره‌كه‌ی ده‌نیریت و داواشیان لێ ده‌كات كه‌نابیت ئاهه‌نگ و داوه‌ته‌كه‌ به‌گه‌وره‌یی بكریته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بیته‌ كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و عادل موراد په‌یوه‌ندی به‌هیرو ده‌كات پێی راده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌وه‌نده‌ بریارده‌ره‌ له‌نیو یه‌كیتیدا، با هه‌مومان ببینه‌ پارتی باشتره‌ هیروش هیزیكی سه‌ربازی ده‌نیریته‌ لای زێباریه‌كان تاپارێزگاریان لێبكات به‌لام ئاهه‌نگ و داوه‌ته‌كه‌ كه‌میك بجوك ده‌كه‌نه‌وه‌. وه‌ دواتر یه‌كیتی له‌ژێر ترسی پارتیدا ماوه‌یه‌ك به‌ره‌و ئوردنی بردن به‌لام دواتر یه‌كیك له‌كوره‌كانی ئه‌رشه‌د زیباری كه‌گومان ده‌كری له‌گه‌ل ئیرانیه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌بیت، په‌یوه‌ندی به‌ ئاغای كازمی ده‌كات كه‌شوێنیكیان له‌كوردستان بۆدابنین، بۆیه‌ ئاغای كازمیش شوێنیك له‌نزیك ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی داده‌نیت بۆیان و ئاماده‌یی ئیران بۆ هه‌موو هاریكاریه‌ك ده‌رده‌بری كه‌پارتی ده‌زانیت یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به‌یه‌كیتیه‌وه‌ ده‌كات و ده‌لیت هه‌ر له‌رانیه‌ بن باشتره‌ له‌بری ئه‌وه‌ی بینه‌ نزیك سنوری ده‌سه‌لاتم.

هه‌مان سه‌رجاوه‌ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌كۆڤلی له‌بالی مه‌سرور بارزانی نزیك بوه‌ و زور سوكایه‌تی به‌بالی نیجیرده‌كرد، ئه‌وه‌ش گومانیكی به‌هیزه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ وارتیڤی كه‌كه‌نالیكی سه‌ربه‌بالی نیجیرڤان بارزانیه‌ و له‌و ماوه‌ی پرسه‌ی كۆڤلی هه‌بوه‌ به‌س گورانی و هه‌لپه‌ركیی لێداوه‌ ته‌نانه‌ت نیچیرڤان بارزانیش تائیستا نه‌جوته‌ پرسه‌كه‌ی بۆیه‌ خزمه‌كانی كۆڤلی به‌نیازبونه‌ هیرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وكه‌ناله‌ به‌لام بنه‌ماله‌ی كۆڤلی ریگریان لێكردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی مه‌سعود ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌ كه‌نابیت ئه‌وكاره‌ بكه‌ن بۆیه‌ كه‌ناله‌كه‌ دواتر راپۆرتیكی له‌سه‌ر كردون …سه‌یری ئه‌ولینكه‌ بكه‌

https://www.facebook.com/groups/1712422032309396/permalink

قسه‌ی كۆتایی ئه‌و سه‌رجاوه‌یه‌ش بۆمالپه‌ری ١٧ شوبات ئه‌وه‌بوو هه‌رجی خزمه‌تی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ بكه‌ی نرخیكت هه‌یه‌ كاتیك هه‌ستیان پیكرد قازانجت نماوه‌ ده‌تفروشن یان كۆتاییت پی ده‌هینن
له‌ته‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ كۆڤلی ماوه‌یه ك بوو به‌ئاشكرا قسه‌ی ده‌كرد و له‌كاتی خواردنه‌وه‌و حه‌شیش خواردندا نهینی ده‌دركاند به‌راده‌یه‌ك له‌سالی پاردا به‌ ئاشكرا له‌فه‌یسبوكه‌كه‌ی پۆستیكی بلاوكرده‌وه‌ و باس له‌وه‌یكردبوو خه‌لك له‌پارتی و به‌رپرسه‌كان بێزاره‌، ره‌نگبیت خه‌لكی دهۆكیش وه‌ك سلێمانی راپه‌رن خالیكی تر ده‌بیت په‌نجه‌ی بۆ رابكیشین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌حید له‌گوتن و راگه‌یاندندا زۆرجار وه‌ك دۆستیكی په‌كه‌كه‌ خۆی ناساندوه‌، وه‌باس له‌وه‌ده‌كرێ كه‌جه‌كی بۆناردون و پاراستن زانیویه‌تی به‌راده‌یه‌ك له‌ڤیدیۆیه‌كدا كه‌له‌په‌یجه‌كان بلاوبۆته‌وه‌ به‌ئاشكرا هاوار ده‌كات بژی بارزانی بژی سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌مه‌ش مه‌سروری بیزاركردوه‌ كردوه‌. وه‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌تیروركردنی له‌لای ئه‌بو عزرائیلی حه‌شدی شیعه‌ باسی كردوه‌ كه‌ بارزانی جه‌كی كردوه‌.
http://milletpress.com/Detail.aspx

له‌كۆتایشدا داواده‌كه‌ین سه‌یری لێدوانی دوو له‌پاسه‌وانه‌كانی وه‌حید كۆڤلی  له‌مالپه‌ری روداودا بكه‌ن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە