کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ بەرپرسەلە فتواکانى کوشتن لە کوردستان؟

Wednesday, 08/02/2017, 23:03


ناکرێت بێ دەنگ بین لەبارەى فتواى کوشتندا,کە ئاراستەى هەر مرۆڤێک یاخود کۆمەڵە مرۆڤێک دەکرێت بەرهەربیانوێکەوبێت,لەژێرناوى هەربیروباوەڕو ئایین وفکرێکەوەبێت.لەهەرشوێنێکى ئەم جیهانە کوشتنى مرۆڤەکان تاوانە ئەبێت بەرى پێ بگیرێت کاتێک کوشتن هەبێت.هەربیروباوەڕو فەلسەفە وئاینێک پەیامەکانى بەئاراستەى لەناوبردنى خۆشى وشادى وئازادى وبەختەوەرییەکانى مرۆڤەکان بێت بەبێ جیاوازى من دژایەتى دەکەم.هەر بیروباوەڕوئایینێک چ لەناوسیستەمى دەسەڵات وحکومەت دابێت یاخود لەدەرەوەى دەسەڵات وحکومەتدابێت بەهەرهۆیەک وبەهەربیانوێکەوەبێت کەپێى ڕەوابێت وفتواى کوشتنى مرۆڤەکان بدات لەسەربیروباوەڕى جیاوازو ئایین ونەتەوە وڕەگەزى جیاواز ئەوا پێویستە بەرنەفرەت بکەوێت وڕیسوا وشەرمەزاربکرێت وسزا بدرێت و دادگایى بکرێت.لەبەرئەوەى کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى پێویستى بەگەشەى ئاشتى و ئازادى هەیە بۆئەوەى هەموومرۆڤەکان بەهەبوونى خاوەنى هەرجیاوازێک کەهەیانەپێویست دەکات لەئاسوودەیى وئازادى دا بگوزەرێن,دووربکەونەوە لەشەڕو کوشتن ولەناوبردنى یەکترى لەسەربیروباوەڕ وئایینى جیاواز ونەتەوەی جیاواز, پێویست دەکات گەشەى بە ئازادى ومەدەنیەت وشارەستانى بدرێت لە سەرجەم کۆمەڵگەکانى جیهاندا.

لە مانگى January/٢٠١٧  لەچاوپێکەوتنى مەلا حەسیب پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلا رەسول لە سلێمانی  لەباشوورى کوردستان لەمیانی راپۆتێكی بی بی سی فارسیدا، دەربارەی ئەو موسڵمانانەی بونەتە زەردەشتی وتویەتی”ئەگەر حوكمێك هەبێت كە دەسەڵاتی ئیسلامی بیكات ئەوا دەبێ حوكمی خوا جێبەجێبكات، دەبێ سێ رۆژ دەرفەت بدرێتە ئەوانە، ئەگەر پاشگەزبونەوە و لەو ئایینە نوێیە خۆیان بێبەری كرد ئەوە زۆر باشە، بەڵام ئەگەر لە ئایینە نوێیەكە ئیدی بۆ نمونە زەردەشتی بێت یان هەر ئایینێكی دیكە جگە لە ئیسلام، نەگەڕانەوە، ئەوا ئەوانە هەڵگەڕاوەن و دەبێ بكوژرێن و حوكمیان ئیعدامە.
ئەوەقسانەى ئەومەلایە کردوویەتى بەئاشکرا بێ پێچووپەنا هاندانى خەڵکى موسڵمانە بۆکوشتنى مرۆڤەکانى خاوەن ئایینى جیاوازلە ئایینى ئیسلام لەجۆرى زەردەشتی ومەسیعى و جولەکەو یەزیدى و کاکەیى یاخود مرۆڤانێک کە خاوەنى هیچ ئایینێک نیین لەباشوورى کوردستان .ئەم قسانەی مەلا حەسیب بەئاشکرا هاندانە بۆ کوشتن و تەکفیرکردنی هاوڵاتیانی کوردستان کە وازیان لە ئاینی ئیسلام هێناوە و بیروباوەڕ و ئاینی تر هەڵدەبژێرن. ئەمە هەمان ئەو بڕیارانەیە کە لەسەر دەستی ڕژێمێکى دژە ئینسانى دەدرێت ئەمە ڕێک چەشنى ئەو بریارانەیە کەلەلایەن دەوڵەتى ئیسلامى داعشەوە دەدرێت وقسەکانى بۆپشتیوانى خەلافەتى داعشى تیرۆرستە کەهەزاران خەڵکی سەر بەئاین و بیروڕای جیاواز لە ئیسلام پێ ئیعدام دەکەن  ولەناودەبەن,هەروەک ئێران و سعودیە, دەوڵەتە ئیسلامییەکانى تر,کەلەقۆناغى ئێستادا ڕۆژانە لەژێرسایەى دەستوورویاساکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران خەڵک لەسەر هەبوونى بیروباوەڕى جیاواز وئایینى جیاوازلەئیسلام و لەکۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران لەسێدارەدەدەن بەئاشکرا لەسەرشەقامەکاندا لەبەردەم مناڵان وژنان وتەواوى خەڵکى شارەدا بۆئەوەى خەڵک بترسێت ولولەى تەفەنگ وچەکدارى وزەبروزەنگ وسەرکوت حکومدارى کۆمەڵگابکەن.هەربۆیە ئەوەى ئەومەلایە ووتویەتى زۆر خەراپ ونادروستە ڕێک دژایەتییە بۆئاسوودەیى وئازادى خەڵک.کۆنەپەرستى و تیرۆریستى ئەو مەلا (حەسیب) لێرەوە باشتر دەردەکەوێت کە ڕاشکاوانە دیفاع لە داعش دەکا و لە بەشێكی قسەكانیدا بۆ بی بی سی فارسی دەڵێ “بەشێك لە كردەوەكانی داعش بە گونجاو دەزانێت لەگەڵ ئایینی ئیسلامدا و دەڵێت كە  پیادەكردنی شەریعەتی ئیسلامی لە كۆمەڵگەدا هاوتایە لەگەڵ ئایینی ئیسلامدا و بەشێكە لە ئایین بەڵام بە بڕوای ئەو داعش لە كارەكانیدا شارەزاولێهاتوونییە “.کەواتە ئەم مەلایە خوازیاری ئەوەیە کە داعش  دەستوورویاساکۆنەپەرست ودژەئینسانییەکانى بەشارەزایى ولێهاتوویى جێبەجێ بکا تا بتوانێ بمێنێتەوە .ماوەى چەندین ساڵە هەڵسوڕوانى کۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخوازلەباشوورى کوردستان دەرکیان بەمەترسى گەشەى توندڕەوى و فتواى جۆراوجۆرى دژەئازادى وئینسانى بەشێکى مەلاکان وحیزبەئیسلامییەکان کردووە.  دەسەڵات وسیستەمى حکومدارى لەباشووری کوردستان ئاگادارە بەڵام حیزبەکانى ناودەسەڵات گوێ یان لەکۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخوازان نەگرت هەربۆیەشە سات دوایى سات لەووتارى  ڕۆژى هەینى یان چاوپێکەوتنى فەڵان مەلایە فتواى لەدژى فڵان ئایینى جیاواز وفڵان کەسایەتى ئازادیخوازو نووسەر دەرکراوە,هەربۆیە ئەو پەیامەى ئەم مەلایە داوێتى جیاوازنییە لەپەیامى بەشێکى مەلاکانى ساڵانى ڕابردوو کە لەدژى کۆمۆنیستەکان ونوسەران وڕۆشنبیران دەدرا بە ئاشکرا فتواى کوشتنیان دەدرا لە مینبەرى مزگەوتەکانەوە پاش ماوەک تیرۆردەکران.
نممونەى زۆر هەیە مێژووی دەسەڵاتى سیاسی حیزبایەتى ئیسلامى وناسیۆنالیستى لەباشوورى کوردستان زۆر ئاشکراو دیارە,لەدوایى ساڵى ١٩٩١ لەباشوورى کوردستان کە حیزبە کوردییەکان خاوەن دەسەڵاتن,هەڕەشەى کوشتن لەچەندین هەلسوڕاوى سیاسى ونووسەروڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر وئەدیب وشاعیر کراوە پاشان تیرۆرکراوە وبکوژەکانیش بەنادیارى ماونەتەوە بەشێک لەدۆسێ کانیش پێچراوەتەوە.پەیامى ئەم مەلایە هیچ جیاوازێکى نییە لەگەڵ پەیامەکانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە لەگەڵ دەرکردنى پەیامەکانى دا دەستى بەقەڵاچووەکردنى ئێزیدیەکان کرد تەنها لەبەرئەوەى ئیسلامییان وەکو دین وئاین قبوڵ نەبوو.
کەسێک دوای ئەو هەمو کوشتارەی یەزیدی و مەسیحی و هەزاران ژن و پیاو و لا و مناڵ کردەوەکانی داعش بە گونجاو بزانێت بێگومان خوازیاری ئەوەیە کە لە کوردستان هەمان حوکمی ئیسلامی داعش دامەزرێنێ تاکو بتوانێ لەماوەی ٣ ڕۆژدا کوشتاری زەردەشتیەکان ودووبارەکردنەوەى کۆمەڵکوژى وئەنفالى یەزیدى یەکان ولەناوبردنى مەسیعى وجولەکە وکاکەیى وخاوەن ئایینەکانى غەیرى ئیسلام یاخودمرۆڤە بێ دینەکان وهەمو ئەو کەسانە بکات کە باوەڕیان بەئیسلام نیە قۆناغ بەقۆناغ لەناوبەرن. لەبەشێک لەڕاپۆرتەکەدا بى بى سى (BBC)  نووسیویەتى کە تەنها مەلا حەسیب نیە کە دژى زەردەشتییەکانە,بەڵکوزۆربەى خەڵکى ئەو ناوچەیە کەخاوەن ئایینى ئیسلامن توندڕەوانە دژایەتى چالاکى زەردەشتییەکان دەکەن وداوایان لەحکومەتى هەرێمى باشوورى کوردستان کردوە کە کاروچالاکییەکانى خاوەن ئایینى زەردەشتییەکان ڕابگیرێت.
ئایا کێ بەرپرسە لەدەرکردنى ئەوفتوایانە کەبەرامبەرخەڵکانى خاوەن ئایینى جیاوازو بیروباوەڕى جیاواز لەئیسلام دەدرێت؟؟!!  ساڵانە ومانگانە وهەفتانە لەگوند وشارۆچکەوشارەکانى باشوورى کوردستان لەلایەن بەشێک لەمەلاکان هەرلەخۆیانەوە وبەمیزاجى خۆیان ووتارى ئاگرین وتوندڕەوانەوفتواى کوشتن وفتواى توندڕەوانەى جۆراوجۆربەگوێ نوێژخوێنان وخەڵکى دادەدەن.زۆرینەیان زۆر بەسادەیى تێپەڕدەبێت بەسەر خەڵک ودەسەڵاتدا,هەر بەهۆى ئەو جۆرە ووتارەوفتوایانەوەیە گەنجان ولاوان هاندەدرێن بەرەو توندڕەوى ودواتر دامەزراندنى گروپ وڕێکخراوى تیرۆریستى,بەرپرسیارى یەکەم لەئاست خوڵقاندن ودامەزراندنى هەرگروپ وڕێکخراوێکى تیرۆریستى وئەنجامدانى کارى تەقینەوەو کوشتن حیزبەکانى ناودەسەڵات وحکومەتى هەرێمى کوردستانە,لەبەرئەوەى حیزبەکانى ناوحکومەت وپەرلەمان لەباشوورى کوردستان بەدرێژایى چەندین ساڵى دەسەڵاتدارێتى بێ دەنگ وبێ هەڵوێست بوون لەبەرامبەر ووتار وفتواى کوشتن وتوندڕەوانەى بەشێکى زۆرى مەلاکان,کەڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ لەناومزگەوت وبارەگاى حیزبەئیسلامییەکانەوە گەشە بەتوندڕەوى هاندانى کوشتن وفتوادان دراوە لەدژى خەڵکى غەیرى ئیسلامى وخاوەن ئایینى جیاوازو بیروباوەڕى جیاواز.ئەگەرلەساڵانى ڕابردوو بێ دەنگ بوون حیزبەکانى ناوحکومەت وپەرلەمان ئەوا پێویستە لەقۆناغى ئێستادا هەڵوێستى ڕاشکاوانەیان هەبێت.ئەگەر لایەنگروبەرگرى لەئازادى دەکەن پێویستە کاربکەن بۆکۆتایى هێنانى بیروباوەڕى توندڕەوى لەباشوورى کوردستان.سەرجەم ئەوانەى فتواى کوشتن دەدەن سزابدرێن ودادگایى بکات.
لەقۆناغى ئێستادا ئەرکى هەموو مرۆڤێکى ئازادیخوازویەکسانیخوازومرۆڤ دۆست وچالاک وانانى مەدەنى وچالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ سەرجەم ئەوڕێکخراو وحیزبانەى کە داکۆکى وبەرگرى لەئازادى ڕادەربڕین دەکەن وبەرگرى لەهەبوونى ئایین وبیروباوەڕى جیاوازئەکەن پێویست وەڵامى ئەم جۆرە فتواوقسانە بدەنەوە ,داواکارى بەرزبکەنەوە وفشاربۆسەر دەسەڵات بهێنن بۆئەوەى ئەو مەلایە دادگایى بکات وبەسزایى خۆیى بگات بۆئەوەى هیچ مەلایەکى ترو هیچ کەس ولایەن وحیزبێکى تر فتواو هەڕەشە لەهیچ ئایین وکەسێک نەکات,نەهێڵن کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان بچێتەژێریاساودەستوورى کۆنەپەرستانەى هاوشێوەى داعشەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە