دوو نوكته‌ی خۆش له‌سه‌ر دختور حكمه‌ت
Tuesday, 07/02/2017, 8:17
له‌ژیانم كه‌م كه‌سی وه‌ك ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌م بینیه ئه‌وه‌نده ڕسوا و كه‌سیتیه‌كی درۆزنی سیاسی هه‌بیت به‌وشێوه زه‌قه، به‌راده‌یه‌ك هه‌فته نیه نه‌بیته گالته‌جاری میدیاكان و یه‌كیتی شه‌رمه‌زار نه‌كات ، هه‌ربۆیه باشترین كاری یه‌كیتی له‌دواین هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له‌سالی 2013 بواریان نه‌دا ، هیج تێكه‌ل به‌هه‌لبژاردنه‌كان بیت و فشه‌ی زیاتر بكات . وه‌هه‌ر ئه‌و دختور حكمه‌ته هه‌فته نیه دیدارێك نه‌كات به‌لام دوای هه‌ر دیداریكی رونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی مه‌كته‌بی مه‌لابه‌ختیار بلاو نه‌كاته‌وه و نه‌لیت به‌هه‌له لیكدانه‌وه بۆقسه‌كانی جه‌نابی دختوری نوێ و ساخته‌چی كراوه . له‌وانه‌ش قێزه‌وه‌نتر ئیستا فێربوه لێدوان به‌پاره به‌پارتی ده‌فروشی وه‌ك ئه‌وه‌ی لێدوانی دا كه‌ئه‌وه‌ی ئاگاداری شه‌فافیه‌تی نه‌وت نیه خۆ نه‌خۆشی گومانی هه‌یه ، به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه من له‌پارتیه‌كانم زانیه یه‌ك ملیون دولار مه‌كته‌بی نیجیرپییان دا؟ یان كه‌داده هیرو به‌دلیری سه‌ید مه‌جیدی گوت ، ۆاره‌ی لێببره له‌پارتی نزیك بۆته‌وه یه‌كسه‌ر مه‌لا به‌یوه‌ندی به‌پارتی ده‌كات و ده‌لیت بودجه‌م لیبرایه ، ئه‌وانیش بودجه‌یه‌كی دیاریكراوی بۆده‌برنه‌وه .
ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره كه‌سیتیه‌كی نه‌خۆشی هه‌یه ، جونكه ئه‌وه‌ی سه‌یری لێدوان و په‌یجه‌كه‌ی بكات ده‌زانیت هه‌ربه‌راستی خۆی لێبوته فه‌یله‌سوف و سیاسیه‌كی گه‌وره !؟ له‌كاتیكدا كه‌هه‌ریم به‌گشتی و یه‌كیتی به‌تایبه‌تی توشی ئه‌و هه‌موو به‌ڵا و پاشه‌گه‌ردانی و ململانییه‌ی نێوخۆ بووه به‌شیكی عه‌قلی ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌یه كه‌جومگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و بریاری كوردی كه‌وتوته ده‌ست .
مه‌لا خه‌ون به‌وه‌ده‌بینی ببیته كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و خۆشه‌ویست و پیی بلین دختور حكمه‌ت و پروفیسور ... هه‌ربۆیه گه‌ر له‌و قسه خۆشه‌ی نه‌وشیروان كه‌ده‌لیت ( كه‌ئارام شه‌هیدبوو به‌په‌له مه‌لا به‌ختیار خۆی گه‌یانده قه‌ره‌داخ ، وه‌ی ده‌زانی ئه‌وه‌ی بجێته قه‌ره‌داخ وه‌ك ئارام خۆشه‌ویست ده‌بیت )ده‌زانین ئه‌وكه‌سایه‌تیه هه‌رله‌شاخه‌وه چه‌نده هه‌رزه‌كاربووه وهه‌ولی داوه به‌س ناوده‌نگ ده‌ربكات
لێره‌دا دوو نوكته‌ی خۆشی مه‌لا به‌ختیارتان بۆباس ده‌كه‌م كه‌هه‌ریه‌كه‌ی ره‌نگدانه‌وه و پیناسه‌یه‌كه بۆكه‌سیتی دختور حكمه‌تی ساخته‌چی
نوكته‌ی یه‌كه‌م
له‌گه‌رمه‌ی سه‌رهه‌لدانی بزوتنه‌وه‌ی گوران به‌لیشاو یه‌كیتیه‌كان ده‌بونه گوران ، مه‌لای كه‌نه حكمه‌ته‌نه‌به‌ختیاره به‌په‌له ده‌چێته لای تاڵه‌بانی ده‌ڵێ مامه كه‌س له‌گه‌لمان نما، هه‌موی بوه گوران جی بكه‌ین ؟ ده‌لیت ئاسانه هه‌موی له‌رقی تۆ رویشتونه بڕۆ تو ببه گوران هه‌مویان دێنه‌وه .
نوكته‌ی دووه‌م
تازه ووشه‌ی عه‌وله‌مه كه‌وتبوه نێو خه‌لك ، هه‌ندی پیشمه‌رگه ده‌جنه لای نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌لین مانای جیه ، ده‌لیت به‌راستی منیش نازانم ، به‌لام برونه لای مه‌لابه‌ختیار ئه‌و دوو سه‌عات ئیستا قسه‌تان بۆ ده‌كات له‌كاتیكدا وه‌ك من هیجی له‌سه‌ر نازانێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست