Sunday, 05/02/2017, 21:03
ئیسلام ئایین نییه ، به‌ڵکو ئایدۆلۆژیایه
گه‌ر بێتوو قورئان بخۆینیته‌وه، لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌یت، بۆت ده‌رده‌که‌وێت به هیچ ئیسلام جۆرێک ته‌عبیر له ئایین یان ئایینێک ناکات ، به‌ڵکوو بریتییه له ئایدۆلۆژیایه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی و داڕشتنی ده‌ستورێک بۆ کۆمەڵگا و تاکه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی یاساکانی شه‌ریعه‌ت.
ئایدۆلۆژیایه‌ک بریتیه له کۆیله‌کردنی مرۆڤ و له قاڵبدانی بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵسووکه‌وتی مرۆڤ و داڕشتنی چه‌ند په‌یڕه‌و و بنه‌مایه‌ک هه‌تا له‌وێوه و له‌سه‌ر بناغه ی ئه‌و په‌یڕه‌و و بنه‌مایانه، مرۆڤەکان کۆیلە بکرێن، له ئیسلامدا پێی ده‌گووترێت شه‌ریعه‌تی ئیسلام، کە بەپێی شەریعەت هەموو ئیسلامێک دەبێت هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
ئیسلام بریتییه له کۆیله کردن و سنووردارکردنی دەسەڵاتی خوا و گۆڕینی تێگه‌یشتن لە بوونی خوا له هه‌ستێکی ڕۆحی و به‌خشنده‌یی و خۆشه‌وویستی و دادپه‌روه‌ریه‌وه، بۆ هێزێکی دڕنده و بێ به‌زه‌یی و کوشتن و بڕێن، لەوێشەوە کۆیله‌کردنی مرۆڤه‌کان و سزادانیان و داواکاری له شوێن که‌وتوه‌کانی ئیسلام بۆ داگیردکردنی ووڵاتان و دزین و به که‌نیزه‌کردنی ژنان و کووشتنی خه‌ڵکان به دڕنه‌ترین شێوازی کووشتن،
ئیسلام په‌یوه‌ندی به خواوه نییه، به‌ڵکوو دابڕان و دوورکه‌ووتنه‌وه‌یە له خوا
ئەوەی لە قورعاندا بۆ مرۆڤ نووسراوەتەوە، کە پەیڕەوەی بکات، ئەگەر نەیکات ئەوا خوا سزای توندی دەدات. لێرەدا ئیسلام وه‌ک ئایدۆلۆژیایه‌کی دژه مرۆڤایه‌تی، خوای کردووە بە هێزێکی دڕنده. خوا لای ئیسلام بێڕەحمە تەنیا ئەو کارەی پێسپاردووە ئەگەر تۆ ئیسلام نەبیت، بەو شێوە بێڕەحمانەیە سزات دەدات. خواش لە قورعاندا ناوی بە اللة هاتووە، هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکی مووتڵه‌قی به‌سه‌ر مرۆڤدا هه‌یه، له زه‌وتکردن و کۆنتڕۆڵکردنی مرۆڤ، هەموو ماف و توانایەکی بە ئیسلامێکیش داوە، به ئاره‌زوی خۆی ئەوانە بکوژێت کە ئیسلام نیین، بەهەشت و دۆزەخیشی بۆ ئەوە دروست کردووە، کە ئیسلام بخاتە بەهەشتەوە و ئەوانەی ئیسلامیش نیین ناوی ناون کافر و رەوانەی دۆزەخیان دەکات. ئه‌م ئه‌ڵلایە کوشتن و بڕین و هه‌موو تاوانێکی دژه مرۆڤایه‌تی له‌شێوه‌ی یاساکانی شه‌ریعه‌تدا بۆ ئیسلامی ئامادەکردووە.
ئیسلام وه‌ک ئایدلۆژیای نازیزم و فاشیزم ، هه‌مان ئامانجی هه‌بووه و هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئه‌ویش کۆنتڕۆڵکردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و گرتنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگایه، به‌گوێره‌ی بنه‌ما و یاسا و په‌یڕه‌وپڕۆگرامی شه‌ریعه‌تی ئایدلۆژیای ئیسلامی. ئیسلام لایەنێکی دیکەشی هەیە، ئەویش بەعەرەبکردنی هەموو ئەو نەتەوانەیە لە رێگای فێربوون و لەبەرکردن و وتنەوەی قورعان، هەروەها لە رێگای بە کۆمەڵکوشتن و لەناوبردنی نەتەوەکانی ترەوە بە ناوی غەزا، کە ئەمە خراپترین جینۆسایدە و هیچ بیروباوەڕێکی تر بەم شێوەیە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلیش راستەوخۆ بانگەشەی بۆ ناکات.
ده‌توانرێت بووترێت ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ته‌نانه‌ت خه‌ته‌رناکتره له ئایدلۆیای فاشیزم و نازیزمیش ، به‌وه‌ی له ئیسلامدا نه‌ک هه‌ر دژی مرۆڤه‌کانه، به‌ڵکوو دژی زۆربه‌ی ئاژه‌ڵ و ژینگه‌شە، هیچ به‌ها و ڕێز و نرخێک بۆ سروشت و ژینگه و ئاژه‌ڵه‌کانیش دانانێن، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ئاژه‌ڵه‌کان و سروشت له کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کاندا به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن، هەر بۆیە لە منداڵییەوە ئیسلام وا پەروەردە دەکرێت، کە رەحمی بەرامبەر بە ئاژەڵ و درەخت و سەوزییەک نەبێت، بە ئارەزووی خۆی هەرچیی جوڵایەوە دەیکوژێت، هەرچی دار و درەختە دەیبڕێتەوە و گڕی تێبەردەدا. ئەو وڵاتە ئیسلامیانە تەنیا ماف بە ئیسلام دەدات تێیدا بژی، هەر ئاژەڵێکیش کە رێگای پێدراوە بمێنێتەوە، تەنیا بۆ پێداویستەکانی خۆی بووە، وەکو کەر و هێستر و وشتر، لە ئیسلامدا زۆر ئاژەڵ هەن، کە لە ناوبراون و بوونیان نییە، بە پێچەوانەی دەوڵەتە ئیسلامییەکان هەموو وڵاتەکانی تر، ئاژەڵ تێیدا ئازادە و رێزی لێدەگیرێت، سەوزایی نەبڕدراوەتەوە. لە هیچ وڵاتێکی تر، هێندەی ئیسلام بێ حورمەتی بە ئاژەڵ و بە ژینگە و بە مرۆڤ ناکرێت. ئەگەر ئەمانەی لە سروشتدا هەن، بەشێک نیین لە دروستکراوی خوا، ئیتر بۆچی دەبێت ئیسلام دژیان بێت و بیان کوژێت و لەناویان بەرێت، بەتایبەتی سەگ و پشیلە.
ئیسلام ئایدۆلۆیایه‌کی ترسناک و دژه مرۆڤایه‌تییه وپێویسته خه‌باتێکی به‌رده‌وام دژی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رده‌وا بێت و به‌ته‌واوی له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه بنبڕ بکرێت و به‌یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ئایدۆلۆژیایە، کە دژه مرۆڤ و سروشت و ژینگەیە قه‌ده‌غه بکرێت، چونکه هه‌تا چه‌ند مرۆڤ له ئیسلام و لە قورئان دووربکه‌ویته‌وه، ئه‌وه‌نده مرۆڤ یەکترییان خۆش دەوێت، دادپه‌روه‌رانە لەگەڵ یەکتردا رەفتار دەکەن، من لێرەدا هەقم بەسەر مرۆڤە کەپیتالیست و سەرمایەدار و بیڕوباوەڕە توندڕەوەکانی دیکەوە نییە، کە ئەوانیش وەکو ئیسلام لە هەندێک بڕگەدا رەفتار دەکەن، بەڵام خەتری ئیسلام لەوەدایە کە وەکو ئایدۆلۆژیایە خۆی نمیاش نەکردووە، بەڵکو وەکو ئاینێک هەموو ئەم ناهەقیانە بەرامبەر بە مرۆژایەتی و سروشت دەکات.هه‌روه‌ها ئەگه‌ر ئێمە سه‌یری زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه بکەین، که ئه‌م ئایدلۆژیا ئیسلامیه‌ی کردۆته سه‌رچاوه‌ی یاساکانیان و کۆمه‌ڵگایان پێ کۆیله کردووه، وڵاتانی دوواکه‌وتوویان لێ بەرهەم هاتووە،هیچ ڕێزێکیان بۆ مافی مرۆڤی تێدا نیه ونقومی چه‌ته‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌ڵاتێکی دیکتاتۆری سه‌پێنراوه بووە به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌کانیدا، بەتایبەتی ئافرەت قوربانی یەکەمی یاساکانی ئیسلامە.
مرۆڤێکی ئیسلام لەو وڵاتە ئیسلامیانەداهه‌میشه ته‌مبه‌ڵ و تەوەزل و هیچ له‌بارا‌نه‌بووه، له‌ڕووی داهێنان و خزمه‌تکردنی مرۆڤایه‌تی دا هیچی وای نەکردووە، هه‌ر بۆیه زۆر به ده‌گمه‌ن داهێنانێکی ته‌کنیکی، پزیشکی وتەندرووستی، گه‌ردونی، زانستی و ته‌کنلۆژیایی لەو وڵاتە ئیسلامیانە دەبینرێت، بەڵکو هەر بوونی نیە، تەنیا خەریکی پلاندانانن کە مرۆڤ دەبێت چی لەبەر بکات، چۆن بخوات، چۆن سێکس بکات بەرامبەر بە کەسانی لاواز و بێدەسەڵاتداران، لەو دنیاش هەموو ئەمانە بە زیادەوە لە بەهەشتدا پێی دەرێت، بەهەشت بۆ ئیسلام شوێنی رابواردن و خواردنەوە و سێکسکردنە، ئایدلۆژیای ئیسلام وا له مرۆڤی ئیسلام ده‌کات، که هه‌میشه گۆێڕایه‌ڵی خوای ئیسلام بێت، که ئه‌ویش هیچ داوایه‌ک له مرۆڤ ناکات، جگه له په‌رستنی خۆی و جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی و ترس و تۆقاندن لێی، به‌وه‌ی سزای دۆزه‌خی ئه‌وانه ده‌دات که به فه‌رمانه‌کانی ئه‌م ئه‌ڵلایە سزا دەدرێن، وەکو پێشتر وتمان خوا فۆڕمێکی دڕنده‌کار و دیکتاتۆر و مرۆڤکوژه بۆ دروستکراوە، هه‌ر بۆیه مرۆڤه ئیسلامه‌کان، داعشه‌کان، هێنده‌ی به دوای کوشتن و داگیرکردن و به که‌نیزه‌کردن و چه‌سپاندنی فه‌رمانه‌کانی ئه‌ڵلا و موحه‌مه‌ده‌وه‌ن، هه‌رگیز به دوای داهێنانی زانستی و ته‌کنۆلۆژی و بواره‌کانی تری ژیانەوە نین بۆ خزمه‌تکردنی مرۆڤایه‌تی.
مه‌رجه‌کانی بوون له ئیسلام لە خۆیدا تەنیا بڕوابوونە بەو (ئه‌ڵلا و موحه‌مه‌د) ئینجا نۆێژکردن، ڕۆژووگرتن، زه‌کات دان، و حه‌ج کردن، ئیتر هیچ شتێکی تر لە ژیاندا گرنگ نییه.
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئیسلام بیت، پێویست ناکات ئەم خەسڵەتانەت تێدا بێت، ڕاستگۆیی، خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤایه‌تی و سروشت و ژینگه و ئاژه‌ڵ و باڵنده و ڕێزگرتنی ژنان و خۆشه‌ویستی بۆ مناڵ و ئازارنه‌دانی هیچ شتێک له ژیاندا و هه‌وڵدان بۆ داهێنان و خزمه‌تکردنی مرۆڤایه‌تی.
ئیسلام، مرۆڤەکانی وا لێکردووە، کە زۆربەیان درۆزنترین و ساخته‌چی ترین و دڕنده‌ترین و مرۆڤکووژ و گه‌نده‌ڵکاران و دوواکه‌ووترین که‌سیان لێدەربچێت، هەموو ئەمانە له‌ناوئه‌وانه‌دان که هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای ئیسلامن و سڵ له هیچ کارێکی دژه مرۆڤایه‌تی ناکه‌نه‌وه مادام گۆێڕایه‌ڵی یاساکانی ئیسلامن و سەریان شۆڕ دەکەن بۆ نوێژ کردن و ڕۆژووگرتن و زه‌کاتدان و حه‌ج کردن ئیسلام رێگای داوە، کە تۆ هه‌رچیه‌ک دژی مرۆڤایه‌تی بکەیت، گرنگ نییە، خۆکوشتن و خۆتەقاندنەوە لە ناو کۆمەڵێک ژن و منداڵ و پیر و بێدەسەڵاتدا دواترین مۆدێلی پەیامەکانی ئیسلامە، چونکە ئیسلام به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، هەر بۆیە ئیسلام ئایدۆلژیاکی دژە مرۆڤە، رێگای داوە ئەم هەموو کارانە بکەیت، زوو لەو پێناوەدا خۆت بکوژیت، تا زوو بچیتە به‌هه‌شت و حۆریه جوانه‌کانی بەهەشت بگریتە باوەش و بەدەم خواردنەوەی شەرابی تەهور لەگەڵیاندا رابوێریت و سێکس بکەیت. زۆربه‌ی ئیسلامەکان و خه‌ڵکی هه‌ڵگری ئایدۆلۆیای ئیسلامی هیچ بایه‌خێک به ژیانی سه‌ر زه‌وی ناده‌ن و ته‌نیا بیر و هۆش و چاویان له به‌هه‌شت و حۆریه‌کانه.
ئه‌وانه‌ی بڕوایان به داهێنه‌ر یان خوایه‌ک هه‌یه، که زه‌وی و مرۆڤه‌کان و گه‌ردونی دروست کردبێت، دەبێت ئەو راستییە بزانن، کە ئیسلام دوورکه‌ونه‌وه‌یە لە خوا، نەک پێچەوانەکەی، بۆیە تا مرۆڤ لە ئیسلام دووربکەوێتەوە، ئه‌وه‌نده له‌و داهێنه‌ره یان خوایه نزیک ده‌بێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست