کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان و حەمەى حاجى مەحمود

Sunday, 05/02/2017, 7:47


پارێزەر میرخان شارەزورى:
 حەمە ئەڵێت : (هەر پینج لایەنەکە دواى کابینەى هەشتەم پێنج کۆمپانیاى نەوتیان دامەزراند و بونە خاوەنى پاڵاوگەى نەوت و شەریکى داهاتى نەوتیش)، یەکێتى و پارتى وەلا بنێین، ئەگەر بەدەریالوشى ئەتڵەسى بیانشۆرین و ڕۆژى سەد جار لەدەریاى ناوەڕاست دا نوقمیان بکەین هێشتا بۆنى نەوتیان لێنابڕێت، ڕۆژى پڕ بەدەمى دانیشتوانى شارێکى ملیۆنى جنێو قسەى سوک و ڕەخنە ونوسین و پلارو کۆمینتیان لەسەر بنوسیت مێش میوانیان نیە، ئەوانە هێشتا نەبونەتە هێزێکى مادى کە بتوانێت تایەى تەنکەرە نەوتێک فش بکاتەوە).
ئەوەى گۆڕان و هاوڕێ ئۆپۆزیسیۆنەکانى پێشو بەو قسەیەى حەمە بووە مایەى سەخڵەت بوون، ئەوەیە، کە هەڵوێستەى لەسەر بکرێت، کۆمەڵ و یەکگرتوو هەتا ئەم ساتە میوانى ئەو حکومەتەن کە لە ژێر چەترەکەیدا گەورەترین دزین وتاڵانى سەردەم ئەکرێت، ئەگەر گۆڕانیش هەولێر بەدەر نەکرایە ئەوا ئەویش هەروا کزۆڵە لەسایەى ئەم حکومەتەدا دەهۆڵى حکومەتى بنکە فراوانی ئەکوتى.
 گۆڕان بە نیازە کاکە حەمە بە دادگا بدات، کام دادگا؟
ئەو دادگایەى ڕۆژ نەبوو گۆڕان و تەلەفیزۆنەکەى سوکایەتى نەما بوو پێى نەکەن؟
کام دادگا ئەو دادگایەى کە knn هەمو رۆژێک لەبەردەمیدا قوت ئەبۆوە و چەند کەسێکى پێشتر ئامادەکراو لەوێ خۆیان نمایش ئەکرد؟
ئەم دادگایە لە شەو و ڕۆژێکدا گۆڕا بوو بەو پەناگەیەى کە گۆڕان دادى بۆ هێناوە و بەهانایەوە بچیت.
حیزبێک ئەوەندە ئاوەڕوتکراو بێت و جورئەتى نەبێت سکالایەک لە سەر مەسعود وحیزبەکەى بکات بەرامبەر دەرکردنى سەرۆکى پەڕلەمان ئایا ئەبێت چ بەهایەکى مابێت؟
بپرسە !!! وڕێنەیەکى حەمە گرنگە یان پەڕلەمان؟
دادگا خۆى وێران بوو، ئێستا ئەوندەى تر وێرانەیە (ڕێزم بۆ هەندێک دادوەرى خاوەن کەرامەت).
سەرۆکى ئەو دادگایەى، کە گۆڕان بەنیازە دەرگاکەى بکاتەوە ژمارەى علوجى لە ئۆتۆمبیلەکەى داوە، ئەوە ئەگەر هاوڵاتیەکى ئاسایى بیکات هەر لەو دادگایە بەتۆمەتى ساختەکارى حوکم ئەدرێت.
سەرۆکى ئەو دادگایە و هاوەڵەکانى لەژێر مەرحەمەتى تازە پیاکەوتویەکى وەکو مەلا یاسین ژێر بە ژێربون بەخاوەنى خانوى تازە.
سەرۆکى ئەو دادگایە قێزەونترین تەکەتولى دروستکردووە.هەرچى دادوەرى بەویژدانە وەلانراوە.
ئەو دادگایەى کە گۆڕان پەناى بۆ ئەبات پڕبووە لە دادوەرى وەها کە هیچ بەهایەکیان لەلا نییە لەزەت و خۆشى لە گرتنى خەڵک دا ئەبینن، کردویانە دەزگایەک بۆ بێحورمەتیکردن بە خەڵکى سلێمانى.
ئەو دادگایە پڕپر بووە لە دادوەرى گەلحۆ، کە شایستەى ئەوەنین لەپرسگەى دادگاشدا کارێکیان بدرێتێ و هەتا ئێستا نازانن پێناسەى یاسا بکەن.
لەهەمووى سەمەرە تر بەنیازن کۆنە نەسیر موتەقەدیمێک بکەن بەسەرۆکى دادگا کە هێشتا زمانى سەردەمى بەعسى پاک نەبۆتەوە، ئەگەر جێگرە گەندەڵەکەى سەرۆکى دادگا بەخت یاوەرى نەبوو .
 ئەگەر دادوەر و یاسا هەبێت ئەبێت لە پێشدا وەزیر و ئەندام پەڕلەمان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتىیەکانى گۆڕان بە دادگا بدرێن، کە تا ئیستا موچەى ناهەقى وەردەگرن. یەکێکیان تیا نەبوو تۆزێک شەهامەتى تیا بێت ئەو موچەیە ڕەت بکاتەوە.
ئەمانە (دڵ)یان لە هەولیرە و (جەستە)یان لە سلێمانی
عومەرى عینایەت هەتا توانى بەرگرى لە کەڵە گەندەڵێکى وەکو هۆشیار زێبارى کرد و پەیامى نیاز پاکى خۆى بۆ پارتى نارد، ئەمجارەیان دیارە کارێکیتریان پێسپاردووە بۆ وێرانکردنى سلێمانى بەهۆى هەمان دادگا.
 گۆڕان پەشتەماڵێکى بەسەر هەموو گەندەڵى و چەتە وتاڵانیەکى یەکێتى دا داوە و وورتەى لەدەم بڕاوە و ئەیەوێت لە ڕێی وڕێنەیەکى حەمەوە خۆى نمایش بکاتەوە کە هەموکەس بێجگە لە گۆڕان ئەزانن حەمە نانخۆرى سفرەى کام حیزبەیە سیخوڕى کام دەوڵەتە. 
ئەم گۆڕانەش زۆر ئەنتیکەیە و مێژوچەى ئەم دادگایە نازانێت، ئەو دادگایە نەیتوانى حەمە لەو مڵکەى کە داگیرى کردووەو کە خاوەنەکەى کۆمەڵە خەڵکێکى بێ پشتیوانە دەربکات کە ئەکەوێتە سەر شەقامى سالم و دامێنى خانوەکانى کارگەى جگەرەى جاران نزیکەى یەک کیلۆمەتر کەمتر لە دادگاوە دورە، ئێستا گۆڕان ئەیەوێت چى لە حەمە بکات؟
با لەسەرۆکى دادگا بپرسێت کە ئەو کات لێپرسراوى ئەو فەرمانگەیە بوو کەبریارەکانى دادگایان جێبەجێدەکرد چۆن چنگ لەسەرشان ڕاوینان .
 دادگا ئێستا بوەتە هێزێکى سەرکوتکەر بەدەست حیزب و کەسانى دەستڕۆیشتوو دژ بەخەڵکى هەژارو دەستەنگ!
دادگا ئیستا بووە بە وەسیلەیەک بۆ بێحورمەتیکردن و گرتنى خەڵک بەبێ هیچ زەمانەتێک!
دادگا پڕبووە لە دادوەرى وێژدان مردوو!
دادوەرەکان سەریان شۆڕکردووە، کە بۆمانوەى لە پۆستەکەیدا سڵ لەهیچ ملکەچیەک ناکانەوە!
ئەگەر دادگا مارێک بێت بەخەڵکى سلێمانیەوە بدات ئەوا لەهەوڵێرەوە ڕۆژانە ژەهرى بۆ ئامادە ئەکرێت!
نەک هەر دادگا بەڵکو ئەو دامەزراوانەى، کە تەواوکەریى کارى دادگان لەو دامەزراوانەن کە هاڵاوى زەردیان لێدێت و لمۆزیان ژەنیوەتە خوێنى سلێمانى. 
ئەم گۆڕانە زۆر ئەنتیکەیە، دەیەوێت بەم دامەزراوە زەردانەوە، حەمە دادگایى بکات، لە کاتێکدا کاکە حەمە دەمێکە و زۆر لە مێژە جامانەى سورى لە مل کردووە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە