ساقی ئافرەتێکی پەتیارەیە
Saturday, 04/02/2017, 12:44
لە فەرهەنگی عەرەبیدا نوسراوە کە وشەی ساقی لە – سقا- ی عەرەبیەوە نەهاتووە و وشەیەکی بێگانەیەو لە ڕۆژهەڵاتەوە چۆتە ناو زمانی عارەبیەوە. مەرج نیە کە دو وشە لەیەک بچن ؛ واتە ئەو ساقیەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین لەگەڵ ئەو ساقیەی کە لە وشەی سەقاوە دادەتاشرێت هەمان سەرچاوەیان هەبێت؛ هەر وەک چۆن وتمان بۆ شارەزایانی زمانی عارەبی ئەوە رونە کە وشەی ساقی لە سقای عەرەیەوە نەهاتو، بێگومان دەتوانین ساقی داتاشین لە ڕەگی سقا بەڵام هەمان وشە نین.
ساقی بە مانای ئاو گێڕ دێت، بەڵام ئەو ساقیەی کە کوردو ئێرانی و تورکو عەرەبی عێراقی زیاتر بەکاری دەهێنن، بەتایبەتی لە هۆنراوەکانی عومەر خەیام و ئەوانی تر، بەمانای مەی گێڕ هاتوە و هەمیشە وێنەی پیاوێ دەبینرێت کە دانیشتوە و پەرداخەکەی بەدەستەوەیە و ئافرەتێک مەی بۆ تێدەکات .
کە دەڵیین ساقی ، هەر خێرا وێنەی ئافرەتێک دێتە پێش چاومان کە مەی تێدەکات بۆ پیاوێک، ئەمە لە سایکۆلۆژی هەمو کەسێکی ڕۆژهەڵاتیدا چەسپاوە، بێگومان لەبەر ئەوەی نەخشو تابلۆکان، هۆنراوەکانیش ئەوەمان پیشاندەدەن، بەلام ئەگەر ورد ببینەوە لە مێژو، لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاستا، لە سەردەمی سۆمەریەکانیشدا، لە هیچ تێکستو نەخشیکدا، نەک ئافرەتێکی مەی گێڕ بەڵکو ئافرەتێکی ئاو گێڕیشمان دەست ناکەوێت وەک کارێک کە لە سەردەمانێکدا ئافرەتان کردبێتیان، ئەی کەواتە ئەم ساقیە ئافرەتە کە مەیمان بۆ تێ دەکات ئاخۆ کێ بێت کە هەمو ڕۆمانسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەوی پیوە دەبینن و لە کاتی خەمباریدا هاواری بۆ دەکەن هەتاوەکو پەرداخەکانیان بۆ پڕبکەنو خەمباریان لەبیر بباتەوە ؟
ساقی ئافرتێکی پەتیارەیە – لەش فرۆش- ە بۆیە هەمو ڕۆژهەڵاتیەکان پەنای بۆدەبەن
بە زمانی سۆمەری بە برنج وتراوە ؛ شاگیو، شا گو، شاکو، ساکو ....تاد، بە کوردیەکەی ئەمڕۆمان دەبێتە ؛ شاگیا، لەبەر ئەوەی کە برنج گیایەک بوە بەروبومێکی بە پیتی بوە، بۆ یە بە وەک شای گیاکان ناو براوە، هەروەها کۆنترین شوێنەواری کشتوکاڵیش کە دۆزرابێتەوە هەتاوەکو ئێستاکە، کوردوستانی باکورە، کەدەگەڕێتەوە بۆ دوانزە هەزار ساڵ لەمەوبەر، لەدوای کوردستان، ئاسیایە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر.
لە ئاسیادا؛ لە وڵاتانی چینو یابانو ئەوانی تر، کحولێک هەیە بەناوی - ساکێ – وە، ئەم کحولە لە ئاوی برنج دروست دەکرێت، وەک عارەقەکەی لای خۆمان کحولێکی کۆنەو زۆر پۆپیولەرە، مێژوەکەی دەگەڕیتەوە بۆ دوهەزار ساڵ پێش زایین، بە پیجەوانەی عارەقی لای خۆمان لەگەڵ ئاودا تێکەڵ ناکرێتو بە بێ ئاو دەخورێتەوە، بۆنو بەرامەیەکی خۆشتریشی هەس، خواردنەوەشی ئاسانترە لە عارەق، لە زۆر لە چێشتخانە ئاسیایکانی ئەوروپادا، دوای نان خواردن لە کوپێکی بچوکدا قومێک ساکێت بۆ دەهێننن کە یارمەرتی هەرسکردن دەدات. لە فلیمێکی ئاسیایدا کە بیرم نایەتەوە کێ دەرهێنەری بو، کاتێک ئەو خێلانەی کە کاریان دروستکردنی ساکێە بۆبژێوی ژیانیان، پێش ئەوەی ئاوی برنجەکە ببێتە کحول، گەنجترین مندالێ خێلەکەیان بانگ دەکرد هەتاوەکو میز بکاتە ناو ساکیکەوە وەک سێرۆمۆمۆنیەک، یان لەشەڕی یابانو چیندا، یابانیەکان قومبەلەیان دروست دەکرد لە کحولی ساکێ دژی دوژمنەکانیان.
|
دروستکردنی ساکێ |
کەواتە ساکێ، کە کحولێکی ئاسیایە و لە ئاوی برنج دروست دەکرێت هەمان وشەی سۆمەری کە بە برنجیان وتوە شاگو، شاکو، شاگیو ،ساکو، کە بۆتە؛ ساکێ، کەلە بنەڕەتا وشە سۆمەریەکەیە وەک لەسەرەوە باسمان کرد. بەلام بابزنین ئەم ئافرەتە کێیە کە پێی دەڵین ؛ ساقی .
لە هەمو ئاسیادا کەڵچەری؛ گایشێ، وشەی گایشی بە زمانی یابانی مانای کەسێکی هونەرمەند، ئەو ئافرەتانە بون کە ژیانینا تەرخان کردوە بەکاری هونەریەوە وەک مۆسیقاو گۆرانی و گێرانەوەی بەسەرهاتو دانس و ...تاد بۆ کەسانی دەوڵەمەند کە ئێواران لەدەوری مێزێکدا کاتیان بەسەر دەبرد، هەرچەندە هەرگیز لە قانوندا باسی لەش فرۆشی ئەم ئافرەتانە نەکراوە بەلام جۆرێک بوە لە لەشفرۆشی لەبەرگێکی هونەریدا، کە کاڕیک بوە تایبەت بوە بە ئافرەتان، لە سەرەتاوە جۆرێک بوە لە کاری پەتیارە – لەشفرۆشی- ، هەرچەندە کە دەولەت دانی بەوەدا نەناوە کەئەمە کارێکی پەتیاریە بەلام خۆی لە خۆیدا کارێکی پەتیاری بوە و بە بەرگێکی هونەریەوە. لە ئەوروپادا ئەم دیاردەیە بەجۆرێکی تر دەردەکەوێت؛ لەسەدەی هەژفەهەمدا هونەرمەندەکانی شانۆ و ئۆپرا، کە ئەو سەردەمە نەیان توانیوە بەکارە هونەریەکانیان بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن ناجار بونو بوە بە جۆرێک لە ڕێنومایی کە ئەم ئافرەتانە لەبەر ئەوەی ناوبانگیەکی زۆریان هەبوە، بە پارەیەکی زۆر لەگەڵ پیاواندا خەوتون و ناجاریش بون لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا کارەکەیان بژێوی ژیانیان مسۆگەر نەکردون، هەرچەندە ئەم دیاردانە بە ئاشکرا باس نەکراون بەلام هەمو کەس ئاشنا بون بەم دیاردەیەو شتێکی شاراوە نەبوە. لەئەوروپا بەم کەسانە وتراوە تیاترۆ، کەبە زمنی ئیتالی بەمانای شانۆ دێت، واتە ئەوکەسانی لە شانۆدا کاردەکەن، ئەم وشەیە وەک نا و ناتۆرەیەکی ناشرین گەشتۆتە کوردوستانو بیرم دێت کە نەنکم نا رازی بوایە لە کچیکی بانگی دەکرد ؛ تیاترۆ، واتە ؛ پەتیارە، یان بەرەڵا، کەمن ئەوکاتە منداڵ بوم ئەم وشەیەم بەجۆرێکی تر دەهاتە بەرگوێ، وەک ئەوەی نەنکم بڵی؛ تیانترۆ، تیانترۆ دەرمانێک بو دەمان خستە سەربرین بۆ پاکژەکردنی برین و زۆر ئەچوزایەوە، جا ئیتر نازانم کە ئایا نەنکم دەیزانی وشەی تیاترۆ مانای چیە یان نە ؟
ئەم مۆدێلی کاری ئافرەتە هونەرمەندەکانی ئەوروپا گەشتبوە ڕۆژهەڵاتیش، بۆ نمونە لە بەغدا، زۆربەی گۆرانی بێژە ئافرەتەکان لەمەلهاکاندا دەبینران و لەگەڵ پیاوی دەولەمەندا دەخەوتن.
لە ئاسیاش کاری گایشی هەبوە، هەندێک لەم گایشێیانە لە مەیخانەکاندا جۆرێک جلو بەرگی تایبەتیان لەبەر دەکرد و کاریان تەنها تێکردنی کحولی ساکێ بوە، کە یەکێک بوە لەو کارانەی کە تایبەت بوە بە ئافرەتان هەتاوەکو کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم ئەم مەیخانانە بونیان هەبوە، ئەم کارەش پیی وتراوە ؛ کاری ساکێ، لەهەمان کاتا کە کابرا بانگی ئافرەتەکەی کردوە هەتاوەکو پەرداخەکەی بۆ پڕبکاتەوە بانگی کردوە؛ وەرە ساکێ، لەبەر ئەوەی ناویشیان ساکێ بوە هەرچەندە پێشیان وتراوە گایشێ.
تۆ چیت ؟ ساکێ
ئیشت چیە ؟ ساکێ
- وەرە ساکێ بۆم تێکە
وەک ئاشکراشە کە لە زمانی ئیمەدا زۆر لە پیتی –ک- دەگٶڕیت بۆ ؛ ق، هەربۆیەش وشەی ساکێ بۆتە ساقی کە لە ئێرانەوە کە زیاتر نزیکە لە ئاسیاوە بۆمان هاتگە.
|
گایشێیەک لەکاتی تێکردنی ساکێدا |
گایشێ ؛ لەسەرەتاوە؛ لە پیش سەدەی هەژدەهەمەوە کاری پیاو بوە م ئەم پیاوانە ئیشیان چا گێران بوە لە چایەخانەکانی یاباندا، بەڵام دوای 1800 ەوە هەمو گایشی کان بونەتە ئافرەت، کە بە جۆرێک جلو بەرگی ترادیسیۆنی یابانیەوە خۆیان دەپۆشی و بە ماکیاجێکی تایبەتیەوە، جۆری هەڵسو کەوتو رۆکردنی ساکێ و جوڵانەوەیان لە ئێسپاسدا بەقانونێکی چەسپاوی هونەری گایشێی بوە کەدەبوایە هەمو گایشییەک پەیڕەوی بکردایە. لە سالانی هەشتدا ژمارەی گایشیکان تەنها 1700 بوە ، بەلام ئەمڕۆ تەنها ژمارەیەکی کەمن ئەویش بۆ توریستو وەک شتێکی ترادیسیۆن ماونەتەوە. ئەم کچانە هەر لە منداڵیەوە فرۆشراونو لە شوێنی تایبەتا پەروەردە کراون ، لەسەرەتاوە وەک کارەکەر و پاشان فێربونی چەندەها ئالەتی موزیکو دانسو هونەری تر، پاشان وەک دەستگیرانی پیاوێکی دەولەمەند بژێوی ژیانی دابین دەکرد، بەتایبەتی یەکەم شەوی خەوتنیان زۆر گران بوە و بەپارەیەکی زۆر لەگەڵ پیاوێکی دەولەمەندا خەوتون.
|
دو گایشێی سەدەی هەژدە |
تێبینی ؛
وشەی پەتیارە، وشەیەکی کوردیە بەمانای ئافرەتی لەش فرۆش دێت، - پەت – بامانای روت دێت وەک چۆنە دەڵیین بە پێی پەتی ؛ بە بێ پیلاو. لەزمانی لاتینیدا وشەی prostitutionپرۆستیتوسیۆن، کە مەبەست لە ئافرەتی پەتایرەیە، وشەکەش وەک وشەی پەتیارە بەمانای ئەو کەسە دێت کە خۆی لەبەردەم کۆمەلە کەسێکدا ڕوتدەکاتەوە ،لەهەمان کاتا بە زمانی بازاڕی بە ئافرەتی پەتیارە دەڵیین ؛ پیوت pute بەفەرەنسی و- پوت- بە ئیتالی، بەڵام نازانین ئایا پەتیارە کە لە وشەی –پەت- ەوە هاتگە لەگەڵ وشەی pute ی لاتینی هەمان سەرچاوە بن، هەرچەندە چەندەەها بۆچونی جیاواز هەن لەبارەی سەرچاوەی وشەی pute ەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست