کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆمەتبارکردن لەبری چارەسەری کێشەکان

Thursday, 02/02/2017, 23:36


کاتێک مرۆڤ  دەڕوانێتە هەڵوێستى حزبەکانى هەرێمى کوردستان ئەوە لەجێوە دوش دادەمێنێ و ئاه بۆڕابردوویەکى پڕ لەحەسرەت و دەردەسەری دەکێشێ کە ساڵانێکى زۆر بەدەست  جەورو ستەمى ناحەز و نەیارانى ئەم گەلە ستەم دیدەەوە  گیری خواردبوو،شەڕی دەروونى دەرهەق دەکراو  ئەشکەنجە دەدرا و  دەچەوسایەوە، وەلێ ڕاپەڕیین ئەو هەناسە گەورەبوو کە تاکى کوردى لەخنکا و کۆت و بەند و نەهامەتیەکان ڕزگارکرد ، بەمەیش هەموان  چاوى هیوا و ئومێد و داهاتووى ئەو نیشتمانەیان  بڕیە  حزبە کوردیەکان کە بەڕاست ببنە مەشخەڵهەڵگر و  ئایندە ڕوونى  ئەو  واقعە هەموو هاونیشتمانیەک خەوى پێوە دەبینى، کەچی ململانێی حزبی  و  شەڕە دەنگ و  پەڕۆ و هەریەک خۆبەخەمخۆری  ئەو  دەستکەوتانە و ڕەتکردنەوەى  بەرامبەر کە جگە  لە لەسەرلێشێواوى و  خزمەتکردن بە ئەجێندای دەرەکى و  ڕێخۆش بوون تا دوژمنانى  دژ بەو ئەزموونە ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و  ختوکەى گیانى ئەوحزبانە بدەن  خۆبەخۆی سەنگەر لەیەک بگرن و  تۆوى دووبەرەکى لەناو ئەم و ئەو بڵاوبکەنەوە.
ئەم قۆناغە هەستیارەى  بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گرتووە لە قەیرانى دارایی و سیاسی و مرۆیی و کۆمەڵایەتى و ....هتد،   مامەڵەکردنى لایەنەکان و خەمخۆری و پەرۆشیان  زیاد لەهەر شتێک پێویستى  بە وازهێنان  لەبەرژەوەندى تەسکى حزبایەتى و  لەبەرچاوگرتنى  سۆزو  هەستى هاوڵاتیان  هەیە کە ململانێ و دووبەرەکى بەنەفرەت بکەن و  واز لەوکارانە بێنن کە خزمەت بەدۆزى ڕەوای میللەتەکەمان  بێنن،
حزبەکان ماوەیەکە لەڕێیمیدیاکانەوە ئەوەندەى یەکتر تۆمەتبار دەکەن و  ناو و ناتۆرە بۆیەک دەبەخشنەوە و سوکایەتى  بەیەکتر  دەکەن، ئەگەر نیو هێندە لەبری ئەو قسانە بە گفت و قسەى  باش ، بیریان لە ئاریشە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانى کوردستان  بگرتایە ئەوە بەبێ  گومان دەیانتوانى  دەروازەیەک بۆ  ئەو نەهامەتیانە بدۆزنەوە  کە خەڵک هیچ ئومێد و داهاتوویەک لەکڵاوڕۆژنەى  ئەوحزبانە بەدى ناکەن، پێویستە دەزگاکانى ڕاگەیاندن  کار لەسەرئەوخەتانە بکەن:
1-بەرنامەکانیان گیانى ئاشتەوایی  بڕوێنێت.
2-لەو زمانە زبر و کارە دژوارانە دووربکەونەوە کە پرۆسەى ئاشتەوایی زیاتر پەک دەخات.
3-بەرژەوەندى  نەتەوەیی لەبەرچاو  بگرن نەک تەنها بیر لەکۆکردنەوەى بینەر وبیسەر بۆخۆیان بقۆزنەوە.
حزبەکانیش  هەستیاری ئەو قۆناغە لەبەرچاو بگرن لەڕێی:
1-   کارەکتەری سەرەکیان پەیامى ئاشتەوایی بێت کە بەدڵنیاییەوە بزانن خەڵک دەزانێ کێ خەمخۆرە و کێ لەبەرەکەى  دیکەیە.
2-   زمانى گوڵ بکەنە وێردى سیاسەتیان کە بۆ هەر  ئەگەر و ڕەخنەیەک، یان وەڵامیان نەدەنەوە، یان بەزمانێک وەڵامیان بدەنەوە کە نەبێتە دروستبوونى  دووبەرەکى و خۆشکردنى ئاگری  ناحەزایەتى و  بەدوژمن سەیرکردنى  لایەنى بەرامبەر.
حزبەکان دەبێ بەرچاوڕوونبن کە خەڵک پڕبووە و تا بینە قاقایان هاتووە و هەمووان لەهەر کاتێک زیاتر پێویستیان بەقسەى خۆش و هیوا هەڵچنین هەیە و بەو دیمەنانە جگە لەتووڕەیی و ڕەق و کینە، هیچیان لێ سەوز نابێت و ئینتیمایان بۆ خاک و نیشتیمانەکەیان نامێنێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە