کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆکاری مانەوەی مەسعود لەپۆستەکەی

Wednesday, 01/02/2017, 0:05


بەبڕوای بەندە ٣ هۆکاری بنەڕەتی هەن کەوا مەسعود بارزانی نایەوێ واز لەپۆستی سەرۆکی هەرێم بێنێ. مەسعود گەر بێت و هەڵبژاردنیش بکرێ و دەنگی پێوست نەهێنێ،ئەوا هەرگیز واز لەو پۆستە ناهێنێ و ئامادە نیە ڕادەستی کەسی تری بکا.
یەکەم: پەکەکە؛ جگە لەمەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی هیچ کەسێکی تر ناتوانێ ئەو پۆستە بەڕێوە بەرێ و پەیوەندی باشی لەگەڵ پەکەکەدا هەبێ و ئامادە نەبێ شەڕ دژیان بکا. ئەوە تەنها مەسعودە بەبێ هیچ گومانێك ئامادەیی خۆی نیشان داوە،دژ بەپەکەکە بجەنگێ. یەکێ لەمەرجەکانی وەرگتنی ئەم پۆستە،ئامادە بوونە بۆ بەرپاکردنی شەڕی ناوخۆو لەو نێوەنەدەشدا،شەڕ دژ بەپەکەکە.
دووەم:تورکیا؛ئەو کەسەی پۆستی سەرۆکی هەرێم وەربگرێ،ئەوا پێوستە ئامادەیی هەبێ لەوەی داوا لەهێزەکانی تورکیا بکا کەبنەکەکانیان لەکوردستانی باشوور،جێنەهێڵن. هەروەك چۆن مەسعود هانی ئەو هێزە داگیرکەرانەی داوەو کار ئاسانی بۆ کردوون و ناشتوانێ داوای جێهێشتنی کوردستان بکا. کەئەمەش کارێکی تەواو ئاڵۆز و قورس ئەبێ بۆ کەسێ جگە لەمەسعود.
سێهەم:بنەماڵەکەی، مەسعود لەسەر بنچینەی ئیتفاقیەتی ستراتیژی نێوان خۆی جەلال،ئەو پۆستەی بۆ خۆی یەکلایی کردەوە و لەبەرانبەردا تاڵەبانی پۆستی سەرۆکی عێراقی بۆخۆی پچڕاند. بنەماڵەی تاڵەبانی دوای خۆی لەبەرئەوەی مناڵێکی وای نەبوو ئامادە کراو بێ بۆ ئەو پۆستە،ناچار دایان بە هاوڕێی مناڵی خۆی(فٶادی مەلا مەعسوم). لەبەرانبەردا مەسعود دەستە وەستانە لەوەی پۆستەی بداتە کام لە کوڕەکانی،لەکاتێکدا نێچیریش مرخی خۆی لەو پۆستە خۆش کردوە. جا تا ئەو کاتەی مەسعود یەکێ لە کوڕەکانی تەواو ئامادە ئەکا بۆ ئەم پۆستە،ئەوا لەپۆستەکەی خۆی ئەمێنێتەوە. مەسعود نایەوێ وەك باوکی بەهەمان کێشەدا بڕوا کاتێ کە وویستی ببێتە سەرۆکی پارتی و پیاوی یەکەمی بنەماڵەکەی،هەستا بەلەناوبردنی برا گەورەکەی(ئیدریس) و وە گەر بێت و لەم کاتەدا مەسعود بڕیاری دەستبەردانی پۆستەکەی بکا،ئەوا بێشك شەڕ ئەکەوێتە نێوان کوڕو برازا و لەئاکامدا شتی نەخوازراو لەو بنەماڵەیەدا،ڕووئەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە