کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆران نمونەی جوانترین فەرمانرەوای

Tuesday, 31/01/2017, 21:05


هەرێمی کوردستان یان حوکمرانی باشور، کەوتۆتە نێوان دوو حوکم، حوکمێک پڕ کارەسات ترین و لێوان لێو لەگەندەڵی ٢٥ ساڵی حوکمڕانی، پر قەیرانترین هەرێم بۆ رۆڵەکانی، لە پاڵ ئەوەشدا، نمونەیەکی نوێ بۆ فەرمان رەوای لەم هەرێمە هاتەبوون، ئەم بونە لە زلەکاوی گەندەڵی و فەسادی ئیداریدا لە دایک بوو، لە دیک بوو بۆ ئەوەی ئەم هەرێمە رزیوە لە لێواری لەناوچون رزگار بکات، هات نموزەجێکی جوانی لەساتی لەدایک بوونیەوە، تا ئەمرۆ پێشکەش دەکات، ئەم نموزەجەش بە لەدایک بونی بزوتنەوەی گۆران لەدایک بوو ، بۆ دژایەتی حوکمی گەندەڵی چارەگەسەدەیەک.
حوکمی چارەکە سەدەی رابردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم پێی وتین، ئەوەی لەم هەرێمە دەگوزەرێت، بۆتە حەزیایەک بۆ هەڵوشینی سەروەت و سامانی ئەم هەرێمە، من دەمەوێت لێرەوە لەسەر دەسەڵاتی حوکمی ٢٥ ساڵی رابردوی ئەم هەرێمە خالێک دانێم. بەڵکو دەمەوێت باس لە هەنگاوەکانی بزوتنەوەی گۆران بکەین بەچەند خاڵیک کە لەماوەی ٧ساڵی رابردوی کارەکانی .
١. بزوتنەوەی گۆران یەکەم هێزبوو توانی بە توانایێکی بەهێزەوە رووبەرووی دەسەڵاتێک ببێتەوە، کە ئەم دەسەڵاتە هەموو کەرەستەکانی لەبەردەست بوو، هەرلە ماددەو هێزەوە بگرە تادەگاتە هەموو دەزگاکانی هەڵبژاردن، بەڵام گۆران توانی دڵی جەماوەر راکێشیت. ئەمانە تێپەرێنێت سەرەرای درۆزەوەند و زلەکانیان.
٢. بۆیەکەم جار لە گۆرەپانی کوردستان، ببێتە ئۆپۆزسیۆن، نمونەیەکی نوێ بگەیەنێتە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و دەنگێکی دلێریش بخاتە بە گوێچکەیان و پێیان بڵیت ئێمە هاتوین خزمەت بەئێوەی دڵسۆز بکەین، هاتوین دژایەتی ئەوانە بکەین، کە پێشێلی مافەکانتان دەکەن.هەرواش بوو لە ئێستاو رابردودا
٣. سەرەرای ئەستەنگەکانی بەردەم بزوتنەوەی گۆران ، سستمی حزبی قائیدی تێپەراند و حزبی مەدەنی هێنایە بوون. دەرگای ئەوەی کردوە کە خەڵکانێک دەرگای هەڵبرینی دەنگی ئازادی لێگیرابوو، گۆران بوە مینبەری دەنگە دلیرەکان. 
٤. گۆران توانی نەوەیەکی تازەی بێنێتە ساحەی سیاسی ، بەمەش پەرلەمانی لە عەقڵی پیری سەردەمی شاخەوە گۆری بۆ نەوەیەکی نوێی، بەمەش ئەم دەرگایە  تەنها بۆ خەڵکی گۆران نەبوو ، بەڵکو حیزبەکانیشی ناچار بەم کارەکرد، کەواتە گەنجەکانی ناو حیزبەکانی تریش ئەستێرەی بەختیان هەڵهات ، کێشی کردن بۆناو کایەی سیاسی، ئەگینا وەک مەکتەبی سیاسیەکانیشیان، پەرلەمان و ناوەندە حکومیەکانیان بۆ خۆیان بەرێوەدەبرد تاپۆیان دەکرد لەسەر قەرار بەدەستەکانی مەکتەب سیاسی.
٥. بەهاتنیشی بۆ ناودەسەڵات کۆمەڵیک مەلەفی گەورەی لەسیاسەت و حوکمرانی پێشکەش کردوو، تا کار گەیشتە ئەوەی بۆ پێشکەشکردنی حکومێکی تەندروست، رزگار کردنی پەرلەمان و دام دەزگاکانی حکومەت لە دەست ئەوانە دەرهێنا کە فرسەتیان لیدێناوو لە کون فەیەکونێک هەمووشتێک تێ دەپەراند، دواجاریش میللەت لە قوری گیراوەی حیزبدا غەرق دەبوو، بۆ دەرچون لەم جۆرە کارانە، رزگار کردنی هەرێم لەدۆخی چەقی و رێکخستنی سستمی دیموکراسی و ئیداری و رۆشنبیری ،بریاری هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم بوو . بەڵام لەئەنجامی قبوڵ نەبونی بە رێکخستنی دۆخی هەرێم دواجار، بەبەر چاوی جیهان پەرلەمان پەخراو، دواجاریش کورسی سەرۆکایەتی هەرێم دەستی بەسەرداگیرا.
ئەوەی گرنگە ئێستا بزوتنەوەی گۆران، نەخشیەکی نوێی خستۆتە گۆرەپانی هەرێم، ئەم نەخشیە گۆرینی حوکمی چارەکەسەدەی رابردوە، کەخەڵکی کوردستان رەتی دەکەنەوە، گۆران قیادەی دەکات، دوای ئەوەی گۆران لەهەنگاوی یەکەم کەپەرلەمان بوو رێگای لێگیرە ، بەڵام توانی روی راستی حکومەت و پەرلەمانی نیشانی خەڵکدا، دوای ئەمەش بۆ دەرچون لەم دۆخە گۆران هەستا بەرێکەتن لەگەڵ یەکێتی، بۆ ئەوەی هاونیشتیمانیان و نەوەی داهاتوو بەسەر ئەم خاشاکەی لەهەرێمداهەیە دانەکەوێ، ئەم نەخشەیەی گۆران ئەوەیە یان ئەوەتا بۆ ئەوەی میللەت بگات بەفەرەحنای لەرێگای پەرلەمانێکی کاراو و حکومەتێکی تەندروست دەستگرتنە بەهەنگاوەکانی گۆران، چونکە گۆران جوانترین نمونەی فەرمان رەواییە بۆ هەرێمی کورستان. دەرچونیش لەم پرۆژەیە، دۆخی کورد لە باشور و سستمی حوکم لە لەهەرێم بەرەو هەڵوەشان و تێکچونی شیرازەی زیاتر دەروات 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە