ساڵی خۆش لە بەهاری ڕا دیارە!
Tuesday, 31/01/2017, 20:06
بەرایی :
شاری مووسڵ لە باکوری عێڕاق هەڵكەوتوە. ودانیشتوانی نزیکەی ٢میلیون ٨٠٠،٠٠٠ کەس دەبن. ئەو شارە مێژوویەکی تاڵ ودرێژی وەخۆ گرتووە. لەو سەردەمەشدا ناوەندی پارێزگای نەینەوایە. پێش هاتنە سەرکاری ڕژیمی بەعس بە سەدان ساڵ ئەو شآرە دانیشتوانەکەی کورد بون کە وێڕای کەمینەکانی دیکە تێیدا دەژیان. سەدام وحیزبی بەعس هێدی هێدی بەرە و بە عەڕەب کردنی بردن و زۆرینە لە رووی ئایینیەوە بوونە عەڕەبی سووننە. ئێستێش دوای ماوەیەک ئەڕتەشی عێڕاق وحەشدی شەعبی خەریکن لە چەنگ داعشی دەرهێننەوە بەڵام داستان لێڕە کۆتایی پێ نایە ورۆژگارێکی غەریب وتاڵ چاوەڕووانی مووسڵی دوای داعش دەکا.
" قسەی وتار "
سێ سەدە زیاترە کە دەسەڵاتی شیعە ئایینی سەفەویەکان لە ئێران دابڕابوو. تا ٣٧ ساڵ لەوەی پێش لە دانیشتنی دووڕگەی / گوادولوپ / لە فەڕانسە بە بەشداری ئامریکاو ئینگلیزوئاڵمان وفەرآنسەو ئیتالیا بڕێاریان دا کە / شای / ئێران دەرپەڕێنن وکۆماری ئیسلامی لە ئێڕان دامەزرێنن! کەس فکری نەدەکردوە کە هەمیسان دەسەڵاتێکی تووندئاژۆی شیعە ئایین لە ئێڕان سەروەدەر بنێ. لە وەش بترازێ دوای دەسەڵاتی سەددامی سوننە لە عێڕاق، سیستمێکی دیکەی زمان عەڕەب لە عێڕاقی عەڕەبی لە ژێر کاریگەری تووندوتۆڵی ئێڕان ئێستێ دامەزراوە.
گرتنەوەی مووسڵ بە دەستی داعش هەرواهاسان لێک نادرێتەوە. زۆر بابەتی دەرەکی لە پشت بوو. تورکیە وعەڕەبستان ولاوازی سەربازەکانی بەغداوکێشەی ناوخۆیی بارزانی دەگەڵ تاقمێک لە کار بەدەستانی بەغدا فەکتەری یەکەم بون بۆ کەوتنی شآری مووسڵ. ئێستێ دوای٢ ساڵ خەریکن ئەو شارە دەگەڕێننەوە بۆ خاکی عێڕاق. بەڵام ئەو کارە وازووکۆتایی پێنایە. تەنانەت ئەگەر تاقە داعشێکیش لە ناو مووسڵدا نەمێنێ کێشەی رەگەزی وئایینی وعەشیرەیی ودەسەڵات ئەو شارە دەکاتە جەهەننەمێکی چاوەڕوان نەکراو.
هیچ ئەقڵێک ئەوە قەبوڵ ناکا کە سەربازی شیعەی عێڕاقی و حەشدی شەعبی عێڕاقی بۆ گرتنەوەی مووسڵ گیانی خۆیان بدەن، پاشآن بڵێن: ها،،،،، فەرموون خەڵكی عەڕەبی سوننەی مووسڵ بۆ خۆتان ئەو شآرە دابین کەن و ببنە شاونۆکەری خۆتان! مێژووی پڕ لە کارەساتی ئەو شارە ئەوەمان پێدەڵێ. هۆی سەرەکیش ئەوەیە کە قەت ڕیگا بە ئەردۆغانی ئیخوانی وعەڕەبستانی وەهابی ودەستێوەردانی چەکدارەکانی بارزانی نادەن کە بابەتێکی مەزنی سیاسی بکەنە گۆڕەپانی رقی ئایینی وشەخسی خۆیان. هەر ئێستێ شارلە گەمارۆدایە کە چی تامی زاری دانیشتوانی ئەو شارە پێمان دەلێ: ڕیگە بە ئەڕتەشی عێڕاق وحەشدی شەعبی شیعە نادەین لە سەرما ببنە کوێخا.
ئەو بابەتەی کە من زۆر ئازار دەدائەوەیە کە لە گیرودارەدا بۆ ماوەیەکی دی بارزانی بە نرخی رۆژ نان دەخوا وکەڵک لەو باردۆخە ئاڵۆزە وەردەگرێ بۆ ئەوەی زیاتر منداڵی کورد بە کوژ بدا. شاری مووسڵ لە چەنگ داعش رزگار دەبێ چون بڕیاری ناونەتەوەیی لە پشتە بەڵام بەو زووانە ئازاد نابێ. ئەوەی کە دونیا ناوی ناوە داعش تەنیا سەربازەکانی کورد کوژی بەغدادی نین. فەرماندەو پلە باڵای ژێر دەستی باوەڕمەندی حیزبی بەعس بە هەزاران تێیدا بەشدارن. ئەوانەش وازوو واز لە شەڕو ئاژاوە ناهێنن.
تێبینی: کورتە پێناسەیەکی شاری مووسڵ.
شاری مووسڵ لە سەدەکانی ١٠ و١١ ی زایینی دا پێتەختی جودابۆوە لە دەسەڵاتی عەباسیەکان بووە. پاشآن شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی رزگاری بوو. بەڵام کەوتە ژێر ئیمپڕاتۆڕی بریتانیا. شاری مووسڵ سەرەتا ناوی / خلوان / بووە. هەروەها لە سەردەمی ساسانیەکانی ئێڕانی ناوی گۆڕا بە بوزاردشیر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست