کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلام و نەتەوەى کورد

Saturday, 28/01/2017, 19:44


ئایین یەکێکە لەو کۆڵەکانەى نەتەوەى لەسەر ڕاگیراوەلەپاڵ کۆڵەکەى مێژوو و جوگرافیاو زمان و کولتوور،نەبوونى هەریەک لەم کۆڵەکانە دەبێتە هۆى لاوازبوونى نەتەوە،لە دواییدا دەبێتە هۆى لاوازى هەستى نەتەوایەتى،لابردنى هەریەک لەم کۆڵەکانەو دانانى کۆڵەکەى ترى هاوشێوەى خۆى لە نەتەوەیەکى تر لە جیاتى،دیسانەوە دەبێتە لاوازى هەستى نەتەوایەتى.
کۆڵەکەى پتەوى ئاینى نەتەوەى کورد ئاینى زەردەشتیە،ئاینى ئێزیدى بەشێکە لەو ئایینە،بە زۆر سەپاندنى ئاینى عەرەبى ئیسلامى لە جێگاى ئاینى زەردەشتى،بووە هۆى لاوازى هەستى نەتەوایەتى لاى تاکى کوردى،هەستى نەتەوایەتى ماناى ڕەگەز پەرستى و نەژاد پەرستى ناگرێتەوە وەکو نەژاد پەرست و ڕەگەزپەرستى عەرەب و تورک و فارس.
مرۆڤ دەتوانێت لە یەک کاتدا هەستى نەتەوایەتى هەبێت و کۆمەنیست یان سەر بە ئاینێک بێت،بەڵام ناکرێت ئیسلامى سیاسى بێت و لە هەمان کاتدا بۆ نەتەوەى کورد کار بکات،چونکە دوو کارى جیاواز و دژ بە یەکن،ڕەنگە کەسێکى ئیسلامى لە ناخیدا هەستى نەتەوەیى هەبێت وەکو کورد،بەڵام بیەوێت یان نەیەوێت لە کۆتاییدا دژ بە نەتەوەى خۆى کار دەکات،ئەمە ماناى ئەوە ناگەیەنێت کە مرۆڤ ئازاد نیە لەوەى چى ئایینێکى هەبێت،بە پێچەوانەوە مرۆڤ کاتێک هەستى نەتەوەیی بەهێز دەبێت ئازاد بێت لەوەى چى ئایینێک یان بیروباوەڕێک هەڵبژێرێت،بەو مەرجەى ئەو ئایینە یان بیروباوەڕە پێچەوانەى مافەکانى مرۆڤ نەبێت.
بە داخەوە ئایینى ئیسلام دژى ئازادى و یەکسانى مرۆڤەکانە،لەبەر ئەوە ئیسلام ترسناکە بۆ سەر ژیانى خەڵکى هەروەها ترسناکە لەسەر هەستى نەتەوایەتى.
مێژووى گەلى کورد بۆ هەموو نەتەوەیەکى سەر گۆى زەوى ڕوون و ئاشکرایەو نامۆ نیە،گەلى کورد خاوەنى مێژوویەکى دەوڵەمەندە لە بوارى فەرهەنگ و کولتوورو ئایینەوە کە پێشینەکەى دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 4000هەزار ساڵ لەمەو پێش،ئەگەر چاوێک بەسەر مێژووى کتێبى ئایینى نەتەوەى کورد واتە کتێبى ئاڤێستا کە نوسینى زەردەشتى پێغەمبەرى کورد و ئێرانیدا بخشێنین،زیاتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە چ جیاوازییەکى لەگەڵ ئایینى ئیسلامدا کە بەسەرماندا سەپاوە هەیە.
لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە خاڵێکى گرنگ بکەم کە دەگەڕێتەوە بۆ دیانەتى یەهوود کە لە کتێبى ئایینى بە ناوى (زەبوور)و ئێستاش بەناوى(تەورات)ناوى لێ دەبەن و لە هەموو بوارێکدا کەڵکى لێ وەردەگرن و ئایینێکى پیرۆزە.
ئەم دیانەتە تا ڕادەیەک لەگەڵ دیانەتى (زەردەشت)دا یەک دەگرنەوەو دەلالەت لەوە دەکات کە نەتەوەى کورد و نەتەوەى یەهوود لە بوارى مێژوویدا یەک دەگرنەوە.
ئێستا دەگەڕێمەوە بۆ زاڵبوون و سەپاندنى دیانەتى ئیسلام کە چەندین سەدەیە لەمەو پێش بە سەرماندا سەپاوە،گەلى کورد بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبووە ئایینى ئیسلام قبوڵ بکات و لە جێگاى ئایینى پیرۆزى (زەردەشت)داى بنێت،هەر بەو هۆیەشەوە شاخەکانى کوردستانى هەڵبژارد بۆ بەرەنگارى کردن لە فەرهەنگ و ئایینە پیرۆزەکەى خۆى،لە کۆتاییدا زۆربەى مەزهەب و ئایین و ئایین زاکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کەوتە ژێر ڕکێفى ئایینى ئیسلامەوە،بە تایبەتى نەتەوەو گەلانى دراوسێى کوردستان واتە،ئێران،عێراق،تورکیا،سوریا،لەو کاتەدا کورد تواناى بەرگرى کردنى لاواز بووە،سەرەنجام ئایینى ئیسلام جێگاى ئایینى پیرۆزى (زەردەشت)ى گرتەوە و کێشەیەکى گەورەى ئایینى و مێژوویى بۆ نەتەوەى کورد نایەوە،کورد دوایەمین نەتەوە بوو کە بە زەبرى شمشێر دیانەتى ئیسلامى بە سەردا سەپا.
هەموومان باش ئەو ڕاستیە دەزانین کە ئایینى ئیسلام دوایەمین ئایینە کە بە زمانى عەرەبى بۆ نەتەوەى عەرەب هاتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە