پارتی لە دهۆک و هەولێر قومارخانەکان دادەخات و لە سلێمانی دیکاتەوە!
Saturday, 28/01/2017, 18:37
پارتی بەهاوکاری چەند بەرپرسێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی خەریکی وێرانکردنی پارێزگای سلێمانییە.
-----------------------
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە نێو مەڵبەندی یەکێتیی لە سلێمانی بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا لە ئێستادابە هاوکاری چەن بەرپرسێکی یەکێتی ۱۲ قومارخانەی دیکە لەشاری سلێمانی کراوەتەوە٫ هەموو قومارخانەکانیش کەسێکی بارزانی خاوەندارێتی دەکات و ئەرکی پاسەوانیکردنی قومارخانەکانیش بە پارەیەکی زۆر بە دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سپێردراوە،.
سەرچاوەکە دەڵێت ئێمە هەرچەندە ئاگاداریین بەڵام دەسەڵاتدارانی سەرو خۆمان لە نیو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ئەمەیان پشت گوێ خستووە، چونکە زۆربەی بەرپرسەکانی یەکێتییش لە ژێرەوە لەگەڵ پارتییدان، چونکە کردنەوەی ئەم هەموو قومارخانە زۆرە لە سلێمانی بە پیلانی پارتی و خێڵی بەرزانییە، کە ئەیانەوێت بەوشێوەیە پارە لە شاری سلێمانی بکێشنەوە و لە هەمانکاتیشدا پارتی کامیرەی نهێنی بۆ قومارخانەکان داناوە و ڤیدیۆی هەموو ئەو کەسانەی لایە، کە دەچن قومار دەکەن، ئەمەش یەکێکە لە ئەرکەکانی ئەدەهەم بارزانی کە بۆچی هاتۆتە سلیمانی، چونکە ئەو ڤیدیۆیانە دەچێتە لای ئەدەهم بارزانی و تا ئیستا چەند کەس لەو قومارچیانە کە پارەی زۆریان دۆڕاندووە، داوایان لێکردووە کە ببێتە پارتیی و هاریکاریان بکات لە بەرمابەردا پارەی پێدەدەن، ئەم ڤیدیۆانە وەکو سەرچاوەکە دەڵێت دواتر بە کاری ئەهێنێت دژیان و ناچاریان دەکات کار بۆ پاراستنی پارتی بکەن.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە کە وەک خۆێ بۆ کوردستانپۆستی گێڕایەوە و وتی یەکێک لەو بەرپرسانە کە هاوڕێی خۆمانە، موعتادی قومارکردنە و بەهۆی قومارەوە خانو و ڤێلاکەی لە سیتەک فرۆشتووە و دۆڕاندویەتی، چەندین هاوڵاتی و بەرپرسی باڵا و دەوڵەمەندی شارەکە بەهەمان شێوەی کەوتونەتە سەر ساجی عەلی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ چەند کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانییدا بەدواداچوونان کردوە کە هەموو ئەو قومارخانە هی کەسێکی نزیکی ماڵی بارزانییە و بەمەبەست لە شاری سلێمانی کردویانەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد ماوەیەکە پارتی قومارخانەکانی هەولێر و دهۆکی داخستوە و بە مەبەست هێناویانەتە سلێمانی.
تێبینی: ئەم وێنەیە پەیوەندیی بەو هەوالەوە نییە لە ئەرشیفەوە وەرمانگرتووە پەیوەندە بە هەواڵی دیکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست