ئایا کورد بەدرێژایی مێژوو هەروا گەندەڵ بووە؟

Saturday, 28/01/2017, 3:01


بەڕاستی ئەمە پرسیارێکی زۆر قورس نیە، چوونکە کورد دێرینترین نەتەوەیە لەسەر ئەم کەوکەبە، هەر وەها چوار چێوەی مێژووش هەر کورد کاری سەرەکی تیا بینیوە. بۆ ئەم قسەیەم میژوو شاهیدی دەدات، چوونکە هیچ لە دوو توێی مێژودا وون
نابێت هەرچەند دو ژمنان یان دۆستان ،بای بدەن بەچاک یان بە خراب کۆتاییەکەی هەر ڕاستیەکەی تیا ئەدۆزرێتەوە بۆ ئەوانەی کە ئیشیان مێژوەو،کاری تیا ئەکەن.
 من ئەمەوێت ڕووداوێکی کاریگەری،مێژووتان بۆ باس بکەم ، کە کەسایەتی ڕاستی کوردی پێش زایینی تیادەر ئەکەوێت.
هیچ گومانیشی تیانیە، کەڕاستەو دوورە لە چەوتیەوە، یەکەم ڕووداوەکە کەسێک نووسیویەتی کە خۆی دروست کەری،ڕووداوەکە بوەو،وە هیچ هۆیێکیش نەبوە کە درۆی تیا بکات. دووەم ئەو کەسایەتی نوسەری ئەم ڕووداوەیە.کە کەسێکی
نەمری مێژووی یۆنانیەکانە هەم مێژوو نووس بوە هەم جەنگاوەرێکی بێوێنە ئەویش {زینە فۆنە.یان گەزنەفۆن}بەهەردووشێوە ناو ئەبرێت .
چۆن ماوەیێکی لەمەو پێش، لەم دنیایە دوو زلهێز هەبوون ،ئەمەریکاو یەکیەتی سۆڤیەتی جاران، ئەوساش هەر بە هەمان شێوە دوو زلهێزهەبوون، یەکێکیانئیمۆراتۆریەتی یۆنان، ئەویتریشیان  ئیمپراتۆریەتی فارسی، کە گشت کات لە لێکدانا بوون.
لەزەمانی ئیمپراتۆریەتی فارسیدا کە ئەردەشیر ئیمپراتۆر بوە ،لەساڵەکانی ٤٣٢ پێشزایین لەم لاشەوە زەینە فۆن قوتابی سوقراط هەڵکەوتوە.کە بەربەرەکانی ئیمپراتۆریەتی فارسی بکات.
بۆ ئەم مەبەستە لەشکرێکی پڕچەکی زۆرمەشق پێکراو پێدەهێنێت، کە بریتی بوون لە دەهەزار کەس١٠٠٠٠ دەکەکوێتە ڕێ، بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەردەشیر، ئیمپراتۆڕیەتی فارسی.ڕێگەی لە عێراقەوە بووە لە ڕووباری دجلە دەپەڕیتەوەولەدەشتاییەکانی عێراق، لەرەنگاری یەکتری ئەبن. چەند وەختێک شەڕ ئەبێت ،لەکۆتاییەکەیدا لەشکری زەینەفۆن
شکست ئەهێنێتو ئەگەڕێتەوە بەرەو یۆنان، بەخۆیو ،لەشکرەکەیەوە، بەڵام ڕێگەی گەڕانەوەیان ئەکەوێتە کوردستان.بەکوردستانا ئەگەڕێنەوە ،ئەم لەشکرە شکست خواردوە پێویستی بە نانو ئاوو خواردن هەیە ،لەکاتی ڕێکردنیاندا،ئەبێت لەو لادێیانەدا خواردن وەرگرن،کە ئەکەونە بەردەمی رێکەیانەوە ئیتر ئەوە بەزۆرە یان بە ئاشتی شتێکیترە. ئەم ڕووداوانەتان بۆ ئەگێڕمەوە هەتا بزانن کورد لە دیرۆکدا{مێژوو} چۆن بوەو ئێسەت
چۆنەو من بەراوەدەکەی ئەخەمە بەردەمی بەڕیزت.
خۆی زەینەفۆن ،نوسەری ئەم کتێبەیە کە سالی ٣٣٠ پ.ز دایناوە.
ئەڵیت کە بڕیارماندا بگەڕێنەوە، بەشوێنێکی شاخاویدا گەڕاینەوە پێیان ئەوت کوردستان،نەتەوەیێکی تیا ئەژیان پێیان ئەوتن
کوردۆس.
ئەڵێ زۆرجار کە لەدوورەوە ئەیان بینین نەیان ئەزانی ئێمە کێینو چیمان ئەوێتو بۆ کوێ ئەچین،چاودێریان ئەکردین تا بزانن نیەتمان چیەو بۆچی هاتوویت. ئەگەر بەرەنگاریان بوونایەتەوە.ئەوان زۆر لە ئێمە ئازاو،نەبەردتر بوون،هەروەها شێوەی شرکردنیشیان زۆر زیرەکانەوبە تەگبیرتر بوون،هێندە وڵاتەکەیان خۆش ئەویست گیانیان.لەلایان هیچ نەبوو کە بەختی کەن بۆی. ئەگەر بەرەنگارمان بوونایە زۆربەی کات شەری دەروونیان لەگەڵ ئەکردین،خۆیان حەشار ئەدا لە قەد پاڵەسەختەکاندا هاواری وایان ئەکرد جەرگی پیاوی دەر ئەهێنا.ئەڵێ زۆر لە ئەو کەسانەی کە نزیکی من بوون ڕایان کردوو
بەجێیان هێشتم،فەرقی نێوانمان زۆربووبۆ ئازایەتی ئەوان ژنوو پیاویان هەر جەنگاوەر بوون. ژنەکانیان مناڵەکانیان بە کۆڵەوە
بوو،شیروو تیروو کەوانیشیان پێ بوو،شانبەشانی پیاوەکانیان ئەجەنگان بێ وێنەبوون ئێمە شتی وامامان نەدیبوو پێشتر.
ئەڵێ چەکەکانی ئەوان لە هی ئێمە زۆر کاریگەرتر بوون ،بۆ نموونە تیروو کەوانی ئێمە زۆربچوک بوو بەدەستمانەوەبوو،
تیری بچووکمان پێ ئەگاویشت،بەڵام تیروو کەوانی ئەوان زۆر گەورەتر بوو،سەرێکی لەسەرەوە بەدەستیانەوەبوو سەرێکیشی ئەخستە سەر زەویو قاچیان ئەخستە سەر،ئەوتیرەی کە ئەوان پێتان ئەتەقان بەقەدەر ڕمێک بوو قەڵغانەکانی ئێمەی بە ئاسانی
کون ئەکرد. ئەڵێ هەتا لێیان دەرچووین نزیکەی نیوەی تری سربازەکانم کوژران. جۆرێکیتریش لەشەر کردنیان بەرد تلکردنەوەبوو زۆری سربازەکانم پارچە پارچە ئەبوون.
ئەڵێ جاری وا هەبوو ژنەکانیان کە مناڵەکانیا بە کۆڵەوە بوو گیریان ئەخوارد نەیان ئەتوانی ڕابکەن،هەرگیز تەسلیم نە ئەبوون
بە خۆیانوو مناڵەکانیانەوە بەو شاخە یان مایە هەزار بەهەزارەوە خۆیان فرێ ئەدایە خوارەوەو پارجە پارچە ئەبوون،لەوەیان پێ باشتر بوو بکەونە دەست دوژمن.
ئەڵێ جارێک کۆمەڵێکمان ڕاونا لێمان گوم بوون نەمان ئەزانی لەکوێن، ویستمان بیان دۆزینەوە گەرڕاین، پیاوێکو مناڵێکمان دۆزینەوە تا لێیان بپرسین ئەوانیتر لە کوێن.لێمان پرسی لە پیاوەکە پێمان بلێ،وتی پێتان ناڵیم،وتمان بۆچی پێمان ،ناڵێی ووتی
ئەزانی بۆچی نایلێم؟ وتمان بۆ؟ ووتی ئەو مناڵە دوایی پێیان ئەڵێت،کە من ڕێگەکەم پێ پیشانداون،ئەوان ئەمکوژن، ئەڵێ وتمان،ئێستە چی بکەین تا ئەو مناڵە قسە نەکات؟ ووتی بیکوژن!ئێمەش مناڵەکەمان کوشت، لێمان پرسی دەی پیش،انمان بدات
وتی پیشانتان نادەم.وتمان بۆ ئەو مناڵەت پێ کوشتینووپێمان،ناڵێیت، وتی ئەو ئەو مناڵە کوری خۆم بوو! وتمان ئەی بۆ وتت بیکوژین؟وتی ئەزانی بۆ؟ وتمان ،نەخێر نازانین پێمان بڵێ، وتی ئەگەر من پێشتر پێم بوتانایە پێتان ناڵێم،منتان ئەکوشت، بەڵام 
دوای من کوڕەکەم مناڵە ،لەوانەیە بەرگەی نەگرتایە پێی بوتنایە، لەبەر ئەوە پێم وتن بیکوژن کە پێتان نەڵێین!؟ ئەڵی هەموومان سەرمان سووراو،لە ئازاییو بەجەرگی ئەم نەتەوەیە،کەچەند ئازاو بەجەرگوو وڵات خۆشەویستن.
ئەڵی منیش پێم ووت وەڵڵا نات کوژم.بەڵام ئێمە ئەمانەوێت بجینەوە بۆ یۆنان پێویستمان بە خواردنو خوادرنەوەیە بۆ خۆمانو ئەسپەکانمان.یارمرتیمان بدە تا لێرە بڕۆین نیازی شتی خراپمان نیە.
ئەویش کەزانی ئێمە نیازی خراپمان نیە پێشمان کەوتو وتی فەرموون، بردینیە شوێنێک کە دێکی زۆر خۆشوو بەتەرتیب بوو
هەموو خانوەکانیان لە ژێر زەویدا بوون چوونکە زستانیان زۆرساردوو قورس بوو،ئەسپەکانیان بردینە گەوڕەکانی ئەسپەکانی خۆیانو ئاوو خواردنیان دان.ێو،خۆشمانیان تەوزیع بووین بەسەر.هەموو دێکەدا،ئیحترامێکی وایان لێ گرتین تا ئێستە شتی وامان،نەدیبوو. شەرابیان لەناو کووپەڵەدا هەبوو،پێش ئەوەی کە بیدەن بە ئێمە خۆیان ئەیان خوارد،هەتا دڵنیابین لەوەی کەزەهری تێنەکراوە،هەروەها خواردنەکەش پێش ئێمە خۆیان ئەیان خوارد، ئینجا فەرموویان لە ئێمە ئەکرد.بەشێوەیێکی
زۆرجوان..ئەڵیت ئەو کاتە ئەوان شەرابیان بە {قەصەب} ئەخوارد یەک دوو رۆژ لەلایان ماینەوە ئینجا بەجێمان هێشتن زۆر بەجوانی بەڕێیان کردی.
برای بەڕیزی خوێنەرم ئەمە کتێبێکە ناوی {هێرشە دەهەزاریەکەی زەینەفۆن بۆسەر ئەردەشیری ئیمپراتۆڕی فارس لەساڵی٤٣٠} پێش زایین.
ئەم کتێبە بەیۆنانی نوسراوە نوسەرەکەشی گەزنە فۆن یان زەینەفۆنە خۆی سەرکردەی شەرەکە بووە،شاپیاوێکی یۆنانیە لە جهاندا مەشهورە ڕوداوەکانی هیچ لادانێکیان تیا نیە ئەم کتێبە بە هەموو زمانەکانی دنیا تەرجمە کراوە.بەڕێز جەلال جاف لەفارسیەوە تەرجمەی کردوە بە کوردی.
بەڕێزم ئەمانەی کەبۆم باسکردن کوردنو ٤٣٠پێش زایین بەوشێوەیە بوون....ئێستە ئەوە لەسەر منوو تۆیە بەراورد بکەین لە نێوان ئەم دزوو گەندەڵو نیشتمان فرۆشانەو ئەواندا ئیتر مێژووش چاوەڕوانی هەر هەموویەکێک لە ئێمەیە.....من ئێستە ئەگەر هیجم پێ نەکرێت لەگەڵ ئەم نیشتمان فرۆشانەد ا،من بڕیارم داەە هەر هیچم پێ نەکرێت لەهەرشوێنێک بیان بینم قسەیان لەگەڵ ناکەموو وەک گڵاو سەیریان ئەکەم.....بەڕێزیشتسەربەستی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە