مه‌لا به‌ختیار پیاوە ترسنوك و كرێگرته نوێکەی پارتی
Wednesday, 25/01/2017, 21:20
سه‌ره‌تا با لێرەوە روویەکی دیکەی مه‌لا بهختیارتان پێ بناسێنین، ئەوەتان بیر بخەمەوە، کە چۆن زۆر جار ئەم پیاوە قارەمانە باس له قاره‌مانیتی خۆی دەکات لە شاخ و ده‌لیت من سه‌رپه‌رشتی لیدانی پارێزگاری سلێمانیم كردوه..
مەلا بەختیار وەکو زۆربەی ئەم بەرپرس و سەرکردانە، کەسانی فشەکەریشن، دەیانەوێت خۆیان بەم نەوە تازەیەی دوای راپەڕین بەوە ببناسێنن، گوایە لە شاخیش کێویان هەڵدڕیوە و ئازا‌و نەترس بوون، هەڵبەت ئەمەش لە حیسابی ئەو پێشمەرگە ئازایانە، کە گیانی خۆیان بەخت دەکرد و تاچوون، یان ئیستا گۆشەگیردانیشتوون، لە داخاندا ناخی خۆیان دەخۆنەوە و دەنگ ناکەن، نەفرەت لەم رۆژە رەشە پیسەش دەکەن کە بۆ ئەمانیان بەرهەم هێنا، ئەوان کردیان و ئەم شتە پیسانەی وەک مەلا بەختیار و شێخ جەعفەر و .... ئەوانی تر دەیخۆن.
ئەمانە ئەمرۆ وا خۆیان دەردەخەن، لێ نازانن ناسینی راستی هه‌ركه‌سیك له‌وكاته‌دا دیارده‌كه‌وێ كه رووبه‌ری مردن و ته‌نگ پێههڵچینین و ئازاردهبێتهوه، لەوێدا جەوهەری کەسێتییان دەردەکەوێت.
- مه‌لا له‌كاتی گیرانیدا له زیندانی یه‌كێتی برایم جه‌لال به‌رپرسی زیندانه‌كانی یه‌كیتی له شاخ "چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە"(لاپەرەی ٤٥٢-٤٥٣) (
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیکی ئێرە بکە) واباس له مه‌لا بەختیار ده‌كات:
منیان دانابو بۆ ئەوەی لێپیچینەوە لە مەلا بەختیار بکەم، کە گیرابوو لامان، رۆژی ١٥-١٢-١٩٨٥ ڕۆیشتم بۆ سجن بۆلای وتم؛ بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەیە گوللەباران بکرێی، ئیتر مەلا بەختیار دەستی کرد بە گریان وتی؛ یانی زیلانی کوڕم بێ باوک ئەبێت؟
ئینجا وتی: ئەی ئەگەر ئیعتیراف لەسەر هەمو شتێک بکەم؟
منیش وتم بووەستە جوابت ئەیەمەوە..
رۆژی ١٦-١٢-١٩٨٥ رۆیشتمەوە بۆلای پێم وت لە گوللە باران دەتبورن هەر ماوەیەک سجن ئەبیت، بەڵام بڕیاری دەرکردنت لە یەکێتی دراوە.
وتی؛ زۆر باشە تسجیلێک بێنه با ئیعتیراف بکەم، وتم نا، بە دەست و خەتی خۆت بینوسە.
ئەویش کەوتە نوسینی ناوی هەمو ئەندام لق و شانە و ڕێکخستنەکانی ئاش (ناوی ئەو ڕێکخراو یان حیزبەی مەلا بەختیار بوو کە ویستی لە یەکێتی جیای بکاتەوە).
منیش وتم کاک بەختیار سەرکردەی پرۆلیتاریا بەو جۆرە بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی قوربانی بە ڕێکخراوکەی و ئەندامەکانی ئەدات؟
وتم: بەس نەبو لە شار دەست بەعس نەکەوتی خۆ یەکێتیت هەڵ ئەتەکاند!
دوايى نوسینەکەی مەلا بەختیارم برد بۆ لای عەلی کەشکۆڵ (یەکێک بوو لە نزیکترین هاوڕێکانی مەلا بەختیار و دامەزرێنەری ئاش)، کە نووسینەکەی خوێندەوەو وتی بەڕاست! خۆ ئەوە خەتی مەلا بەختیارە! دەک داوەشێی سەرکردەی پرۆلیتاریای عەیارە چەپ.!
هاوكات پیشمه‌رگه‌ی دیرین ئیسماعیل سه‌یدا كه هیزه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی و پاڕهزگاری له‌و ناوچه‌یه كردوه كه ملابهختیار تێیدا زیندان بووه واباسی گرتنه‌كه‌ی ده‌كات
هەروەها سه‌یری ئه‌و ڤیدیویه‌ی سەرەوە بکەن، کە چون مه‌لا له ترسی توركه‌كان هه‌ڵدێت، لێرەدا ترسنۆکی و ئەم پیاوەتان بۆ دەردەکەوێت.
مه‌لا به‌ختیار جون ده‌زانرێ بۆته پیاوی پارتی ؟
مروڤ ناتوانی بگاته نیو به‌لگه‌نامه و ده‌نگه توماركراو رێكه‌وتنه‌كانی هه‌ركه‌س و لایه‌نیك كه‌ده‌بیته سیخوری پارتی ویه‌كیتی به‌لام به هه‌لسه‌نگاندن بۆ ره‌فتارو لیدوانه‌كانی سه‌نگه‌ره‌كان ده‌دۆزیته‌وه
1- مه‌لا به‌ختیار ٣ جار له‌ماوه‌ی ١٤مانگدا له‌ووته‌كانی دهلیته بارزانی سه‌روكی هه‌رێم
2- هیرشی توند ده‌كاته سه‌ر سه‌روكی په‌رله‌مان له‌كاتیكدا ئه‌و شه‌رعی و باجی هه‌لویستی به‌رامبه‌ر یاسا داناوه .
3- له‌هیج لێدوان و نوسینیكیدا بوێری نیه ره‌خنه له‌هیج تاوان و ناپاكی و تیروره سیاسیه‌كانی پارتی بگرێ
4- باندیكی دزی مالی بارزانی و پارتی له‌سلیمانی گیران مه‌لا به‌په‌له بۆی به‌ردان
5- ئاژهوهگیری نیوان ریكهوتنهكانی گوران و یه‌كیتیه و به‌لام پشنیازدهری نزیكبونه‌وه‌ی نیوان پارتی ویهكیتیه.
6- دووجار ووتی دۆسیه‌ی نه‌وت شه‌فافه ئه‌وانه‌ی تیناگه‌ن نه‌خۆشی گومانیان هه‌یه ، ئه‌وه‌نده بیجاوروبو بیكهرامتیش بوو هه‌ردو جارحزبهكهی به‌فه‌رمی وه‌لامی دایه‌وه كهدرو ده‌كات ؟
له‌مه زیاتر جی تر هه‌یه كهپیمان نه‌لیت ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ی سوێند به‌گوری شه‌هید ئارام ده‌خوات كه‌جی ئیستا له‌سه‌نگه‌ری حزبه‌كه‌ی بكوژی شه‌هید ئارام گوربهگور ته‌حسین شاویسه ؟
تێبینی: ئەو گێڕانەوەیەی برایم جەلال لە پەیجی کاک قادر نادر وەرگیراوە، هەروەها بەڕێزێکیش بە ناوی (
ئیسماعیل سەعید) ئەمەی خوارەوەی نووسیوە، کە زنیاری دیکەی خستۆتە سەر باسەکە:
-----------------------
کاک قادر برام مەلا کەسێکی لەبلەبانە ،ئەو شەوەی گیرایەوە لە قزلەر من خۆم لەوێ بووم وە فەرماندە بووم لەو ناوچەیە ،لە خوار دێکەوە لە چەمەکەی قزلەر کە لەو کاتانەدا وشکە ،مەفرەزەیەک دانرابوون گەنجێکی پانزە ساڵیش لە گەڵ پێشمەرگەکاندا بوو چەکی پێبو سێبەرێکی بینیبوو کە تەپەی پێی هەتبو گەنجەکە ناوی سەڵاح بوو دەنگی یابو زەلام کێی مەلا هاواری کردب و تەقەمەکە مەلا بەختیارم ،کەمینەکەش فیشەکێکیان بە ئاسماندا تەقان کە نیشانەی گرتنەوەی مەلا بو،هێنایانە ناو دێ من و ئەبو شەهاب و کۆمەڵێ برادەری کە چوین بەرەو کەمینەکە وە سەیرما کرد مەلایان پێیە مەلا بە ئەبو شەهابی وت کەرامەتم مەشکێنە ئەویش وتی بۆ کەرامەتت هەیە م‌و وەک هاوڕێیەک یارمەتیم دەدایت تۆش هاوڕێیەتیەکەت قۆستەوەو هەڵاتیت،بردمانە ماڵی حەمە جەزای ڕەحمەتی وە حەرەسیشمان تا بەیانی بەدەوری خانوەکەدا دەرکرد،حەمە جەزای ڕەحمەتی لێی پرسی نانت خواردوە وتی نا خواردنیان بۆ هێنا دوو کەوچکی خوارد و ئیتر نەیخوارد حەمە جەزا وتی بۆ نانەکەت ناخۆیت وتی تەواو دەستی کرد بە گیرفانیدا وە نانی ووشکی دەرهێنا واتە برسی نەب و نانی پێ‌ب و شێخ کامیل لێپرسراوی کۆمەڵایەتی بوو لێی پرسی کاک بەختیار بۆ وات کرد هەر سەرکردەمان بویتایە باشتر نەب و ئەویش وتی ئاخر ئێوە منتان بە سەرکردەی خۆتان نەدەویست،کاک کەمال علی پرساری لێکرد وتی کاک بەختیار بۆ ئینشیقاقت کرد نەت کردایە باشتر نەب و ئەوش وەڵامی دایەوە وتی خۆ بەس مەلا بەختیار ئینشقاقی نەکردوە وە لە شۆڕشەکانی وڵاتانی جیهان لە کوێ و کوێ کراوە وە شۆڕشەکان زەرەر مەند بوون بەڵام کاک ئەبو شەهاب قسەی نەدەکرد هەر خۆی دەخواردەوە لەبەر ئەەی ئەو لێپرساو بوو لەوێ کەڕای کردبو منیش پێم وت کاک بەختیار کە دەتزانی ئینشیقاق دەبێتە هۆی هەرەسی شۆڕشەکان میلەت زەرەر دەکات ئینشیقاقت نەکردایە باشت نەب و زانی تێکەوت وەڵامەکەی ئەوە بو شێخ کامیل،ئەبوشەهاب،کەمال علی منیش ماوین بەس حەمە جەزە بەڕەحمەت بێت بەجێی هێشتوین ئەوانی کەمان ماوە وەڵامی مەلا بەختیار ئەوەب و وتی من وەک مەلا بەختیار کابرایەکی دۆڕاوی سیاسیم گەر ئەخلاق و شەرەفم تێدا بێت وە لە هی .............بەغداد بوبم گەر سیاسەت کەم،وە ئەبوشەهاب لای خۆتانە دەتوانن پرسیاری لێبکەن وە چوارمان ماوین لەوانی ئەو دانیشتە هەرچەندە ئێستا بەس شێخ کامیل لای حیزبەکەی مەلایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست