پێویستە خەڵکى کوردستان خۆیان بەشداربن لەدەسەڵات !
Tuesday, 24/01/2017, 1:43
کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان بەدرێژایى دەسەڵاتى حیزبەکانى باشوورى کوردستان بەردەوام لەناوکێشەوگرفت وقەیرانى جۆراوجۆردابووە,هۆکارى دروستکردنى قەیران وکێشەکانیش تەنها بەهۆى قەبوڵنەکردنى ئازادى وئازادى ڕادەربڕین ودان پێنەنان بەماف وداواکارى یەکانى خەڵکى باشوورى کوردستانەوەبووە.بەردەوام لەلایەن حیزبەکانى دەسەڵاتدارەوە لەواقیعدا هەرگیز باوەڕیان بەمافەکانى مرۆڤ وئازادییەکانى هاوڵاتى باشوورى کوردستان نەبووە,هەربۆیەش هەمیشەبەشێوازى جۆراوجۆروبەبیانوى جۆراوجۆرى بەڵێنى درۆزنانە تایبەت چەسپاندنى ماف وئازادییەکانى خەلکى باشوورى کوردستان ,دواتریش هەرخۆیان گشت بەڵێن وبڕیارەکانى خۆیانیان کەبەخەڵکى باشوورى کوردستانیان داوەفەرامۆشکردووە.بۆیەناکرێت داواى گۆڕان وچاکسازى لەوحیزبانەبکرێت کە هەرگیزبەکردارباوەڕیان بەماف وداواکارى وخواستەکان وئازادییەکانى خەڵکى باشوورى کوردستان نییە,بەردەوام دژایەتى بەرژەوەندییەکانى خەڵکى باشوورى کوردستانیان کردووە لەپێناوى مانەوەى سەرۆک وسەرکردەى حیزبەکان لەناوپێگەى دەسەڵاتى حکومەت وحیزبەکاندا.
ساڵ لەدوایى ساڵ ئەم حیزبانەى دەسەڵات خەڵکى کرێکاروجوتیاروڕەنجدەرودەست فرۆشى کۆمەڵگاى کوردستانیان زیاتر تووشى بێکارى ونەبوونى وهەژارى وکێشەوگرفتى زیاتر کرد,سەرمەدانێک بۆماوەى چەندین ساڵ هەرخۆیان لەسەربەرژەوەندى حیزبیان شەڕى ناوخۆیان دروستکرد,بەهەزاران لەگەنجانى باشوورى کوردستانیان کردەقوربانى وکەم ئەندام کرد,هەرخۆیان هێزى سەربازى وپاسدارى داگیرکەرى دەوڵەتانى وەک ئێران وعێراق وتورکیان بۆسەرشاروشارۆچکەوگوندەکانى باشوورى کوردستان هێنا,هێزەکانى داگیرکەرى دەوڵەتان چەندین کیلۆمەترى بۆناوخاکى باشوورى کوردستان بڕیوە پاش چەندین ساڵ ئێستاش ناتوانن بەسوپاوهێزى سەربازى داگیرکەرانى دەوڵەتانى ناوچەکەبڵین برۆدەروە نابێت سنوورببەزێنیت.
ساڵ لەدوایى ساڵ کێشەوگرفت وبێ مافى یەکان وسەرکوت وئستبداد لەزیاد بوندابوو,ئەگەرچى هەرلەسەرەتایى هاتنەسەردەسەڵاتیان خەڵکى تێکۆشەروئازادیخوازویەکسانیخوازى وکۆمۆنیستەکان لەدوایى ساڵى ١٩٩١بەچەندین شێواز خەڵکى کوردستانیان ئاگادارکردەوە لەبێ مافى خەڵک وسەرکوت وچەوسانەوەى خەڵک ونابەرابەرى دەسەڵات وحیزبەکانى ناوبەرەى کوردستانى وساڵانى دواتریش حیزبەکانى ناوحکومەتى هەرێمى کوردستان بەڵام خەڵکى کوردستان گوێى لەکۆمۆنیستەکان نەگرت,ئێمەى کۆمۆنیستەکان دەمان گوت دەبێت خەڵکى باشوورى کوردستان ڕاستەوخۆبەشداربێت لەئیدارەدانى کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان,سیستەمێکى شوورایى خەڵک دابمەزرێنن خەڵک خۆى سیستەمێکى شارەستانى ومەدەنى دابمەزرێنێت کە ئازاد وبەرابەربێت واتە دەسەڵات وحکومەتى شوورایى بێت نەک پەرلەمانى وەکوپارتى ویەکێتى وئیسلامییەکان دەیان گووت,خەڵکى باشوورى کوردستان تەنهاگوێ کانى شلکرد بۆحیزبەکانى ناودەسەڵات کەلەهەڵبژاردنەکاندا بەڵێنى درۆزنانەیان پێدەدان,کەلەناوسیستەم وحکومەتى هەرێمى کوردستاندا چاکسازى ئەنجامدەدەن بۆ نەهێشتنى گەندەڵى ودزى ونەمانى بێکارى و...هتدخەڵکى کوردستان لەهەمووهەڵبژاردنەکاندا باوەڕى بەڵێنەکانى حیزبەکان کرد نوێنەرەکانى بۆپەرلەمان هەڵدەبژارد,سەرۆکى هەرێمیان هەڵبژارد,نوێنەرى حیزبەکان دەچوونە ناوپەرلەمان ودەبوونە سەرۆکى پەرلەمان وجێگر وسکرتێروئەندام پەرلەمان وحکومەت,دەبوونە وەزیر وبەڕێوەبەر,بەهەمان جۆروشێوازى کۆن گەندەلى ودزی بەرپرسانى حکومەت وحیزبەکان لەجاران خەراپترچەندبارەدەبۆوە!!ئەوەى نەگۆڕاحیزبەکان بوون کەدرێژەیان بەدزى وگەندەڵى یەکانیان دەدا,لەبەرامبەردا خەڵکى باشوورى کوردستان زیاتر بێکاروهەژارتردەبێت,هەتا رۆژانى ئەمرۆ بەردەوامە.ئەگەرچى ساڵانە چەندین مانگرتن وخۆپیشاندانى خەڵکى تێکۆشەر وئازادیخوازویەکسانیخوازئەنجامدراوە بۆ دابینکردنى ماف وئازادییەکان,جگەلەبەڵێندانى درۆینەى سەرڕاگەیاندنەکان نەبێت خەڵکى هەژارو نەدارى وکرێکاروفەرمانبەر هیچى ترى نەبینى.
پاش چەندین ساڵ لەدابین نەکردنى ماف وئازادییەکان بۆخەڵکى کوردستان مامۆستایان وفەرمانبەر بۆدابینکردنى ماف وئازادییەکان هاتنەسەرشەقامەکان دەستیان دایە مانگرتن وخۆپیشاندان بەرزکردنەوەى داواکارى پێدانى مووچە لەکاتى خۆیدا ونەمانى سیستەمى پاشەکەوتکردنى مووچە وچەندین داواکارى جۆراوجۆرى تربۆماوەى چەندین مانگ خوێندنگا وزانکۆکان داخران ودەوامیان نەکرد مامۆستایان بەڵام دەسەڵات بەهیچ شێوەیەک بەدەم داواکارى مامۆستایان وفەرمانبەرانەوەنەهات هەروەک پیشەى هەمیشەى وڕابردوویان حیزبەکانى ناوحکومەت بەهەڕەشەوچاوسوورکردنەوەوگرتن وزیندانى کردن وڕفاندنى ڕێکخەرانى خۆپیشاندانەکان لەکۆتایى دا بەناچارى مامۆستایان وفەرمانبەران بایکۆتیان شکاندوچوونەوە ناوپۆلەکان.
لەقۆناغى ئێستا ئەوحیزبەکانى ناودەسەڵات لەباشووى کوردستان زۆر بێ باکن لەخەڵک بەهیچ شێوەیەک حیساب بۆبەرژەوەندییەکانى خەڵکى کوردستان ناکەن,بەئارەزووى خۆیان بەردەوامن لەدزى وگەندەڵى سامان وداهاتى نەوت وگومرگەکانى کوردستان کەسیش پێیان ناڵێت پشتى چاوتان برۆیە!!ئەبێ خەڵکى باشوورى کوردستان ئەوەبزانێت هەبوونى عەدالەتى وئازادى بەندەبەتێکۆشانى خەڵک بۆدابینکردنى ماف وئازادى وبەرابەرى کەواتە ڕگارزگاربون لەدەست گەندەڵى وناعەدالەتى پێویستى بەرگرى خەڵکە لەماف وئازادییەکان.پێویستە خەڵکى باشوورى کوردستان هیچى تر چاوەڕوانى جێبەجێکردنى بەڵێنى درۆینەى سەرشاشەى ڕاگەیاندنەکانى حیزبەکانى ناودەسەڵات نەبێت,نابێت بەهیچ شێوەیەک چاوەڕوانى گۆڕانکارى وگۆڕانى حیزبەکانى ناودەسەڵات بن لەبەرئەوەى چ پارتى ویەکێتى وچ بزوتنەوەى گۆڕان وئیسلامییەکان چ حیزبەکانى سێبەرى دەزگایى پاراستنى پارتى ودەزگایى زانیارى یەکێتى ناتوانن خۆیان بگۆڕن بەجۆرێک کەسیستەم وحکومەتێک دابمەزرێنن کەباوەڕى بە مافەکانى مرۆڤ وئازادى وبەرابەرى هەبێت وداهاتەکانى دارایى بۆخەڵکى کوردستان ئاشکرابێت لەجۆرى سەرفکردن وخەرچکردن وپاشەکەوتکرندا.
بەڕاستی بەرپرسەکانى ئەوحوکمەتە گوێی نیە بۆ وەڵامدانەوەی داخوازی بەڵام گۆێچکەی زۆر سوکە بۆ بەگژدا چونەوەو سەرکوتی خەڵک.هەڵبژاردن و دەنگ دانیش شتیک نیە جگە لە گاڵتە جاڕی. ئەبێت چرای ئومید بەو دەسەڵاتە بەیکجاری بکوژینینەوە وخۆمان ڕێکبخەین و ئیرادەمان یەک بخەین لە پیناوی گوڕینی ژیانماندا ،تەنها شتیک کە ژیانمان دەگوڕیت خۆمانین،جەماوەری خەڵکى ناڕازى خۆی دەتوانێت ژیانی خۆی بەرەو باشتر بگۆڕیت، نەک ئومید بەستن بە بزوتنەوەو ئەحزاب گەلێک کە بەقەت تاڵەموویەک پەیوەندییان بەگۆڕینی ژیانی خەڵکەوە نیە بەرەو باشتر. مردن و شەرمەزاری بۆ ئەو دەسەڵاتەی کەلەسەر حسابی سفرەی خەڵکی کوردستان سەروەت وسامان پیکەوە ئەنێن.
بەڕاستی کارەساتە!!لەژێرسایەى حکومەتی کوردی هەرێمى کوردستاندا,کەپارتى ویەکێتى وبزوتنەوەى گۆڕان وئیسلامییەکان بەدرێژایى چەندین ساڵە بەشدارن لەم حکومەت ودەسەڵاتەدا, ئەى وەزیرو ئەندام پەرلەمان وسەرکردەی حیزبەکان ، ئێوە بۆ سەرئێشەیەك,بۆئازارێکی بچوکی گەدەتان ملێۆنەها دیناری ئەم ووڵاتە خەرج ئەکەن و ووڵات بە ووڵاتانى ئەوروپاوبەریتانیاوکەنەدا وئەمریکادا بە دوای چارەسەردا ئەگەڕێن. هێچ شەرم ناتانگرێت و هەست بە زەڕەیەك مرۆڤایەتی ناکەن،ئەم دیمەنە ناخ هەژێنە ببینن و خۆتان بە لێرسراو نەزانن ؟!دڵنییام کە ئێوە وازتان لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی هێناوە و مرۆڤەکانی باشوورى کوردستانتان هەڕاج کردووە و لەهەمان ئەو هەڕاج خانەیەدا کە ویژدانیان هەرزان فرۆش کرد. سەیرى ئەم هەواڵەدڵتەزێنە بکەن ئەگەر لەهەر وڵاتێکى پێشکەوتوبایە یان زەڕیەک باوەرى بەمافەکانى مرۆڤ هەبایە سەرۆکى حکومەت وسەرۆکى دەوڵەت وسەرۆکى هەرێم و بەشێکى زۆر لەوەزیرەکانى نامەى دەست لەکارکێشانەوەیان دەدایە حکومەت بەڵام لەژێر سایەى ئەم دەسەڵات وسیستەمەى باشوورى کوردستان زۆر بەسادەیى ئەم هەواڵەوچەندین هەواڵى دڵتەزێنى تردەبیستین ودێ ودەروات هیچ هەڵوێستێک نابینین کەمرۆڤانەبێت.
(خانەوادەیەک لەبەرهەژارى منداڵەشەلەل دەماغەکەیان لەسەرمێزى سکرتێرى کەم ئەندامانى کوردستان فڕێ ئەدەن,ئەڵێن پارەى دەرمانمان نیەبۆچاسەرکردنى, منداڵەکە بەجێ دەهێڵن وبێى ئەڵێن چى لێ کەن بکەن!!!.) ئایا لەژێرسایەى سیستەم چ دەسەڵاتێکدا بەم شێوەیە مافەکانى کەم ئەندام پێشێل دەکرێت؟؟ ئەگەر ئەم دەسەڵاتدارانەى هەرێم چەوسێنەرنەبن ئەى چیین؟ دیکتاتۆرنەبن ئەى چین؟فاشى نەبن ئەى چین؟زاڵم نەبن ئەى چین؟ دزوگەندەڵ نەبن ئەى چیین؟؟!!بەدڵنییاییەوە ئەوە دەسەڵاتەى باشوور چەوسێنەرە وفاشى یەى لەبەرئەوەى مافەئینسانییەکانى کەم ئەندامان ناپارێزێت ومووچەى تەواوشایەستە بەخۆیان و خانەوەدەکەیان بۆدابین ناکات.داواکارى فەرمانبەران ومامۆستایان جێبەجێ ناکات پاش چەندین مانگ لەمانگرتن وخۆپیشاندان ,مافەکانى کرێکاران وخەڵکى هەژاردابین ناکات ,یەکسانى نێوان ژنان وپیاوان ناچەسپێنێت,هەربۆیە دەبێت خەڵکى باشوورى کوردستان خۆى بگۆڕێت وداواى گۆڕینى سیستەمى حکومڕانى بکات.
ئەبێت خەڵکى باشوورى کوردستان ووشیاربێت کە کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان قەیرانیکی کوشندە بەرۆکی گرتوە کە ڕاستەوخۆ لە درێژەی قەیرانی سەرمایەداری جیهانیەوە هاتووە بەشێوازی قەیرانیکی کۆمەڵایەتی خۆی دەرخستوە. یەکێک لە نیشانەکانی ئەم قەیرانە بەو شێوەیه رەنگی داوەتەوە ناکۆکی و کێشمەکیشی نیوان بلۆکە سەرمایەداریهکانی جیهان و تەیارە بۆرژوازیه ناوچەیی ومحلیەکانە،زۆر بەڕوونى لەناو ململانێى حیزبەکانى باشووردا ئەم لایەنگرى یە بۆدەوڵەتانى کۆنەپەرست وداگیرکەرى ناوچەکەو دەوڵەتانى زلهێز ڕەنگى داوەتەوەلەڕاگەیاندنەکانیاندا.ئەگەر خەڵکى باشوورى کوردستان خۆى فریاى خۆى نەکەوێت کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان زیاتر وێران دەبێ,زیاتر گیرۆدەبەقەیران وکێشەى جۆراوجۆرى بێکارى ونەدارى وهەژارى وشەڕوئاوارەیى دەبێت.
ئەم مۆدیلەى دەسەڵاتەى حیزبەکان تا ٢٥سال ئەزمونی حکومەتی فیفتی بەفیفتی یەکیتی و پارتی و بەدوای ئەوەشدا فەشەلی حکومەتی بنکە فراوان و بی ئاسۆی وبنبەستیک کە خهڵكی کوردستانیان بەدیار هەڵومەرجی ناوچەکەوە بەستۆتەوە لەگەل ئەوەشدا کە لەنیو ئەو هەلومەرجە قەیراناویەدا لەسەر حسابی زۆرینەی خەڵکی کوردستان خۆیان دەوڵەمەند کرد و بانقەکانی ئەوروپان پرکرد، دەیان گریبەستی نەوتیان لەگەل کۆمپانیا جیهانیەکان ئیمزاکرد.لەولاشەوە خهڵكی کوردستانیان لەگەڵ بێکاری ونەبوونی بیمە کۆمەڵایەتیەکان و نەبوونی ئازادی و خزمەتگوزاریەکان وەک ئاو کارەبا سوتەمەنی ڕاگرتوە و سیاسهتی پاشهكهوتی موچه و هێرشكردنه سهر قوتی خاوهنپێداویستیه تایبهتهكانو خانهنیشان و ههوڵدانیان بۆ به ئههلی كردنی خزمهتگوزاریهكان و… هتد بهمجۆره ژیانی خهڵكیان له مهنگهنه داوه. خەریکن تۆڵەی ئەو دۆخەی دایان سەپاندوە لە خەڵکی کرێکارو بەشمەینەتی کوردستان دەکەنەوە ,کەم ئەندامان وکرێکاران وخەڵکى زەحمەتکێش سات دوایى سات کێشەوقەیرانى زیاتر بەرۆکییان دەگرێت.هەربۆیە ناکرێت چی تر بەم جۆرەوشێوازەى ئەم حیزبانەى دەسەڵات,خەڵکى باشوورى کوردستان ڕازیبیت.پێویستە هەنگاوبەهەنگا باشتر خۆیان ڕێکخراوبکەن لەهێزو ڕێکخراوێکى جەماوەرى سەرتاسەرى بۆئەوەى گۆڕانکارى لەسەرەوە بۆخوارەوە ولەخوارەوەبۆسەرەوەلەسیستەم وجۆرى ئیدارەدانى حکومەتدا بکرێت.هیچ کەم تەرخەمێک لەئاست بەهێزبوونى شۆڕشى گۆڕانکارى نەکرێت,ئەگەر خەڵکى باشوورى کوردستان یەکگرتوو هاوکارى خەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخوازبێت بەئاسانى گۆڕانکارى دەکرێت,سات بەسات هەنگاوەئازادیخوازەکان ویەکسانیخوازە لەباشوورى کوردستان بەرەوپێش دەچن دواتر خەڵکى باشوورى کوردستان خۆى بەشداردەبێت لەدەسەڵات وسیستەم بەڕێوەبردندا لەبەرئەوەى سەرچاوەى هەمووکێشەوقەیرانەکانى باشوورى کوردستان لەفەرامۆشکردنى خەڵکە لەناوئیدارەودەسەڵاتدا .بۆیەپێویستە خەڵک لەسەرجەم هەنگاوەکانى داهاتوو کەبۆ گۆڕانکارى باشتردەندرێت خەڵک بەشداربێت هەر خەڵکى باشوورى کوردستان خۆیان دەتوانن لەژێر فشارى خۆیاندا هەرچى دزوگەندەڵکاروخۆفرۆشان ومستەشاروپیاوانى ڕژێمى بەعسى فاشى کەبەشداربوون لەئەنفالکردن وکیمیابارانکردن وڕووخاندنى دێهاتەکانى کوردستان و هێنانى سوپاى داگیرکەرى دەوڵەتانى ناوچەکە بەئاشکرا دادگایى بکات وبەسزاى خۆیان بگەیەنێت.بەبێ بەشدارى خەڵک لەناودەسەڵات وئیدارەدا دووبارە کۆمەڵگا دەچێتەوە خاڵى سەرەتا بۆیە باشترین چارەسەر بەشدارى خەڵکە لەناوئیدارەودەسەڵاتەکانى حکومەتدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست