دۆناڵد ترامب و میدیا
Tuesday, 24/01/2017, 0:06
نایننیوز،یوئێس تودەی بە زمانی ئینگلیزی لە بەرواری ٢٤/١/٢٠١٧ دا نوسیویانە، دۆنالد ترامپ سەڕۆکی ئەمریکا بە توندی هێڕشی کردە سەر میدیای وڵاتەکەی، بە درۆزن ناوی بردن وگوتی "میدیاکاران لە درۆزنترین و ناڕاستگۆترین چین و توێژی کۆمەڵگان ". هۆی ئەو ڕایەی ترامپ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا میدیا بە شێوەیەکی گشتی زانیاریی هەڵەیان بڵاو کردۆتەوە دەربارەی ژمارەی ئامادەبووانی رۆژی سێرۆمۆنی و سویند خواردنی دۆناڵد ترامپ بۆ بوون بە سەڕۆکی ئەمریکا و گوتویانە کە "تەنیا دووسەدو پەنجا هەزار کەس ئامادە بووە لەو رۆژەدا"، بەڵام دۆناڵد ترامپ ئەو هەواڵەی بە درۆ خستەوە و گوتی "بە چاوی خۆم دێتم ئەو رۆژە ژمارەی ئامادە بووان خۆیان لە میلیۆنونیوێک تێپەردەدا".
لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هەڵمەت و بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی گشتی میدیای ژێر دەسەڵاتی لایەنە دەستڕۆیشتووەکانی نێو ئەمریکا و دەرەوەی ئەمریکا هەڵمەتێکی ئێجگار مەزنیان ئەنجامدا دژ بە دۆناڵد ترامپ بە مەبەستی ئەوەی سەرنەکەوێت بۆ بوون بە سەڕۆکی ئەمریکا، بەڵام گەلی ئەمریکا نەکەوتە ژێر کارێگەری میدیا، قسەی خۆیان کرد و ترامپیان بە گونجاو زانی بۆ بوون بە سەڕۆکی ئەمریکا.
زۆربەی میدیا ئەمریکییەکان و جیهانییەکان پێیان وابوو دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکان سەرناکەوێت وە مونافسێکی لاوازی هیلەری کلینتۆنە، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن پێچەوانەی ئەوەی دەرخست و ترامپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دیاردەی درۆ و خۆفرۆشتنی میدیاکاران لە هەموو دنیادا بە زەقی هەستی پێدەکرێت، کە ئەمە دیاردەیەکی ترسناکە لەگەڵ کاتدا خەڵک دەگاتە ئەو بڕوایە ئیتر متمانەی بە میدیا نەمێنێت. بەهۆی ئەوەی لە هەموو دنیادا میدیا وەک هەر بوارێکی تر بەکاردەهێنرێت لەلایەن پارەدارەکان و ئەوانەی دەسەڵاتدارن، ئەمە هۆکاری سەڕەکی ئەوەیە کە میدیاکار و نووسەر قەڵەم و بەهرەیان دەفڕۆشن، ئەوەندەی بە ویژدان و راستگۆیی بابەت نانووسن ئەوەندەی بۆ پارە بەهرە و پێنووسەکانیان بەکار دەهێنن.
ئەوەی پێویستە بوتریت بواری نووسین و میدیا بوارێکی ئێجگار هەستیارە، پێویسە قەڵەمەکان لەکاتی نووسین، رۆماڵکردنی رووداوەکان بە گیانی پڕ لە لێپرسراوەی ئەو کارانە ئەنجام بدەن. نمونەی ناڕاستگۆیی، خۆفرۆشتنی میدیاکاران و نووسەر لە نیو گەلی کوردیشدا روو لە کشانە زۆر کەمن ئەوانەی توانیویانە پارێزگاری لە قەڵەم، پرنسیپ و ویژدانی و هەڵوێستی بەرزی خۆیان بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست