هەوڵەکانی پارتی بۆقۆرخکاری شاری هەولێر
Sunday, 22/01/2017, 20:55
ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرنامە و پلانی پێشوەخت دەستی کردوە بەجێبەجێکردنی دەست بەسەراگرتنی شاری هەولێر لە ڕێگەی داخستنی دەروازەکانی بەسەر نەیارو داکۆکیکارە ڕاستەقینەکانی گەل وهەڵبژێراوانی خەڵکی کوردستان لەم ڕێگەیەشەوە یەکەم جار لەجێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی وە دەستی پێکرد کە چەند پاسەوانێک ڕێگریان لێکردو نەیانهێشت بچێتە ناو شاری هەولێر دواتر بە بیانوی نانەوەی ئاژاوە ڕێگریان کرد لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان کە بە نیازبون بچنەوە شاری هەولێر و لە بازگەی پردێ ڕێگریان لێکردن بچنە ناو ئەو شارەوە ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگری لە هەردوو ئەندام پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر کرا بگەڕێنەوە ناو شاری هەولێر کە خێزان و منداڵەکانیان لەگەڵ بوو دواتر ئاسایش ڕایگەیاند کە سۆران عومەرسوکایەتی پێکردوون بۆیە ڕێگەیان پێنەداوە بچێتە ناوهەولێر! دوێنێش پارتی ڕێگری کرد لە بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخموور کە بگەڕێتەوە ناو مەخموور! لەدوای ڕێگری کردنیش لە سۆران عومەرو عەلی حەمەساڵح کۆمەڵی ئیسلامی بەتوندی ئیدانەی ئەوکارەی کرد ، بەڵام تا ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بێدەنگی هەڵبژاردووە بەرامبەر کارە دوور لە بەها دیموکراسی ومرۆڤایەتیەکانی پارتی وهیچ هەڵوێستێکی فەرمیمان نەبینیوە لە بەرپرسانی ئەم بزوتنەوەیە ، کە ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانە! لە ئێستادا پارتی سنورێکی لە نێوان خەڵکی شاری سلێمانی و هەولێر دروست کردووە بەناوی بازگەی پردێ و بازگەی دێگەڵە وە بەئاشکرا بانگەوازی دووئیدارەی کردووە و دەیەوێت هەولێر لە سلێمانی دابڕێت و دوور نیە لە داهاتوش نەیەڵێت خەڵکی شاری هەولێر بێنە شاری سلێمانی کە ئەمەش مەترسیدارە بەڕاستی دەبێت هەموولایەک دژی ئەم کارەی پارتی بوەستنەوە وهەڵوێستیان هەبێت و واز لە دووفاقی بێنن کە فراکسیۆنەکانیان ئیدانەی دەکەن ، بەڵام لەسەر ئاستی حیزب هەمووان بێدەنگیان هەڵبژاردووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست