کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی رێكه‌وتن له‌گه‌ل یه‌كیتی ناكات به‌لكو ده‌یكاته‌ هیزیكی پاشكۆی سیاسی

Sunday, 22/01/2017, 18:24


چه‌ند سالێكه‌ له‌ ده‌یان نمونه‌ی سیاسی و په‌یماندان و  رێكه‌وتندا به‌ ڕونی دەرکەوتووە، كه‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، گه‌رله‌ قازانجی خۆیان نه‌بیت پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، وه‌ك له‌ ریكه‌وتنی ٣٠ حوزه‌یران کە نوسرابوو بارزانی هیجی تر نابیت خۆی هه‌لبژێرێ ، یان  له‌گەڵ گوران دا رێککەوتن کە چاکسازیی بكەن، كه‌چی   دامو ده‌زگاكانیان هه‌ر كرده‌ گالته‌جار .‌وه‌له‌ گەڵ هه‌رلایه‌ك رێكبكه‌ون ده‌بیت بارزانی وه‌ك مەرجەع و فیرعەون سه‌یربكرێت، وه‌ك ٣٠ حوزیرانه‌كه‌ی یەکێتی  به ‌پارانه‌وه‌ بیكه‌نه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم، گه‌رنا وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محمه‌د ده‌رگای په‌رله‌مانی لێداده‌خه‌ن .به‌ده‌ر له‌مه‌ش پارتی له‌مێژوی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، هه‌ولێری وه‌ك مولكی حیزبی وماڵی بارزانی سه‌یركردوه‌، بۆیه‌ ئه‌و هه‌تكردنه‌ سیاسیانه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر بە دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا  په‌یره‌وی كردوه‌، تەنانەت له ‌حكومه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كانی عێراق له ‌مه‌لیك فه‌یسله‌وه‌ ١٩٢١ بگرە تا کۆتایی دەسەڵاتی سه‌دام حوسین لە سەردەمی راپەڕینەوە ١٩٩١ بە هیچ شێوەیەک  وای پێنه‌كراوه‌ .سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار بێت، جێگری مه‌سعود و نێچیر بێت، وه‌زیر پیشمه‌رگه‌ و ناوخۆ بیت له ‌دوا بریاردا جگه‌ له‌ده‌زگایه‌كی كارتونی زیاتر هیج نیت ، هەموو ئەم به‌رپرسه‌ باڵایانه‌ به‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌ی زێره‌ڤانی سوكایه‌تی به ‌‌به‌رزترین پله‌ی سیاسی یەکێتی و گوران كرا و و ئاودیوی دیگەڵه‌ كرانه‌وه‌‌.
ئه‌زمونه‌كانی ڕیكه‌وتنی پارتی له‌گەڵ یەکێتی؟ 
 دوای ١١٩٩٨ شه‌ری نیوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ستا و چه‌ند سالێك دواتریش باره‌گا له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كتردا كرایه‌وه‌، بەڵام به‌كردار یەکێتی و مەڵبه‌ندی هه‌ولێربۆكادیره‌كانی نیمچه‌ زیندانیك بوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارن ده‌زانن پارتی ده‌یان جار سوكایه‌تی و ئازاری كادیره‌كانی یەکێتی له‌هه‌ولێر ده‌دا،  تاسه‌رهەڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گوران ٢٠٠٩، دوای ئه‌و به‌رواره‌ پارتی له‌به‌ر گوران ئاگای له‌یەکێتی نما، هاوكات له‌ریكه‌وتنی ستراتیژی پارتی ویەکێتی، پارتی به‌زیره‌كانه‌ پله‌كانی كوردستانی بۆخۆی برد و یەکێتی و تاله‌بانی فڕیدایه‌ به‌غدا، له‌كاتیكدا هه‌موو كه‌س ده‌یزانی به‌غدا بۆكورد كاتیه و ستراتیژ كوردستانه‌‌ . بەڵام عاشق بونی تاله‌بانی بۆكورسیه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار و نه‌خوێندنه‌وه‌ی كاریگه‌ری چونی یەکێتی بۆ به‌غدا و دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌كوردستان، پارتی وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م كرده‌ هیزیكی بالاده‌ست، به‌تایبه‌تی، كه‌هه‌رچیه‌ك رویده‌دا تاله‌بانی له‌پێناوی پاراستنی كورسیه‌كه‌ی نه‌رمی به‌یەکێتی ده‌نواند، بەڵام گه‌رتاله‌بانی خاوه‌ن ئه‌وكورسیه‌ی سه‌رۆك كۆمار نه‌بوایه‌، نه‌ك سازش بەڵكو سنوری بۆ هه‌ندێ كه‌ڵه‌گایی مالی بارزانی داده‌نا له‌پێناوی ده‌سەڵاتی خۆی و حزبه‌كه‌ی
 زەڵیلكردنی هه‌ولێر یەکێتی و كۆسره‌ت تاوانباری یه‌كه‌من 
 شاری هه‌ولێر تا٣١ی ئاب له‌هیچ بوارێكدا جیاوازی گه‌وره‌ی   له‌چاو شاره‌كانی تردا نه‌بوو، زۆرترین كارو چالاكی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، روشنبیری، داهێنان و هونه‌ری و هه‌لویستی  تیا ئه‌نجام ده‌درا، بەڵام له شه‌ری ناوخۆ به‌گشتی و ٣١ی ئاب به‌تایبه‌تی گورزی گه‌وره‌ به‌ر ئه‌وشاره‌‌كه‌وت، چونكه‌ چه‌قی شه‌ره‌كان له‌نێو شار و زۆرینه‌ی قوربانیه‌كانی هه‌ردولاش   هه‌ولێریه‌كان بوون بەڵام قوربانی خەڵك بۆیەکێتی به‌راورد به‌پارتی ، له‌مال ده‌ركردن و سوتاند و داگیركردن ورفاندن و به‌كوشتدانی لاوه‌كانی ناكرێ ، به‌تایبه‌تی دوای ٣١ی ئاب، كه‌به‌هه‌زران كوره‌ هه‌ژارو تێكۆشه‌ری یەکێتی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ شه‌هیدو ده‌ربه‌ده‌ركران بۆده‌ڤه‌ری سه‌وز یان له‌زیندانه‌كانی ئاكرێ و سه‌ری ره‌ش بینرانه‌وه‌….بەڵام كاتێك یەکێتی له‌گەڵ پارتی به‌و زه‌لیلیه‌ رێكه‌وت و سه‌ركرده‌كانیشی كه‌وتنه‌ داوای پۆست و پاره‌ی زیاتر له‌وانه‌ تاله‌بانی بۆ كورسیه‌كه‌ی سه‌روك كۆمار و كۆسره‌ت ره‌سول به‌ناو بۆ جێگر سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ ده‌نگدان به‌بارزانی له‌ ٢٠٠٩ و هەڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی له‌ ٣٠ حوزه‌یران ..سوكایه‌تیه‌كی زۆرگه‌وره‌ و شوك بوو بۆزۆر له‌وبنه‌مالانه‌ی كه‌له‌شه‌ری ناوخۆ بۆیەکێتی خوشه‌ویسترین قوربانیان به‌خشی ،  هه‌ربۆیه‌شه‌ هه‌ولێر دوای ئه‌وزه‌لیلیه‌ی یەکێتی و ره‌مزه‌ كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول كه‌وت و نه‌یەکێتی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ما نه‌كۆسره‌تیش به‌وهه‌موو سازش و کورسییە كارتۆنییه‌ و هینانه‌ پشه‌وه‌ی كوره‌كانی و بیده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووسوكایه‌تیه‌ی به‌هه‌ولێریه‌كان ده‌كرێ  و ده‌نگێكی كردو ده‌كات … سیمبولبونی ئه‌و شاره‌ی بۆ هەمیشە دۆراند، چونكه‌ سیمبولبون هه‌ر به‌مێژوی كۆن و هات و هاوار نییه‌ بەڵكو پروسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌ ده‌بیت بتوانی پارێزگاری لیبكه‌ی .
ئه‌وهێز و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌پارتی نزیكبونه‌وه‌ چون ناشیرین و له‌جه‌ماوه‌ر دابران؟
به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ مه‌ترسیانه‌ی پارتی له‌دوای راپه‌رینه‌وه له‌نیو كۆمەڵگای كوردی په‌یره‌وی كرد زۆر قێزه‌وه‌ن بووه‌‌  ، بۆیه‌ هه‌ر هیزه‌ك لییان نزیك بیته‌وه‌ یان رێكه‌وتن له‌گەڵیدا  بكات گه‌ر نه‌شی سوتینی ئه‌وا ده‌م وچاوی  ره‌ش  ده‌كات 

 ١ حزبی شوعی تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو خاوه‌ن جه‌ماوه‌ریكی به‌رفراوان و قوربانیده‌ربوو، وه‌ له‌‌دوای یەکێتی  له‌هیزی جه‌ماوه‌ری ده‌هات ،  بەڵام به‌هۆی سیاسه‌تی ٢٦ ساله‌ی كه‌هه‌موو كات له‌سه‌نگه‌ری پارتی نزیك بوه‌  یان  دژایه‌تیان نه‌كردوه‌، بوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌میژوی ٨٤ ساله‌ی ته‌مه‌نی سیاسی سه‌نگی سیاسی واده‌نه‌به‌زیێ به‌راده‌یه‌ك كه‌له‌دوو هەڵبژاردندا  نۆ هه‌زار ده‌نگ بهینی له‌كاتیكدا ته‌نیا له‌كوردستان  ٢٠هه‌زار شه‌هیدی زیاتر هه‌یه‌ ؟‌ له‌كاتیكدا  به‌پیی بیروباوه‌ری شوعیه ت بیت ده‌بیت ره‌خنه‌گری جدی پارتی بونایه‌ 
 ٢ یەکێتی و تاله‌بانی و كۆسره‌ت تاله‌پارتی دوربون و ململانییان ده‌كرد خاوه‌نی پیگه‌یه‌كی  جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان بوون، به‌ڵام به‌نزیكبونه‌وه‌ له‌پارتی، چ وه‌ك حزب چ وه‌ك كه‌سایه‌تی جگه‌ له‌و شكسته‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی توشیان بووه‌، هاوكات بۆمێژوش هه‌موو تاوانه‌كانی پارتی له‌ملیان ئالاوه‌ 
٣ یه‌كگرتوو له‌چه‌ندسالی رابردو خۆی گرته‌وه‌ بووه‌هیزیكی كاریگه‌ر كه‌ماوه‌یه‌ك بوه‌ هیزی سییه‌م، بەڵام به‌نزیكبونه‌وه‌ی بالیكی ئه‌و حزبه‌ ( بادینان ) له‌پارتی، ئه‌وهیزه‌ جاوه‌روان ده‌كری سه‌نگی جه‌ماوه‌ری زۆرله‌ده‌ستبدات .یان ئه‌مینداری گشتیه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین‌ به‌هادین تا ركابه‌ری بارزانی ده‌كرد پیگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رزبوو بەڵام له‌گەڵ  به‌دواكه‌وتنی بارزانی  بۆبه‌غدا كیرڤی جه‌ماوه‌ری زۆردابه‌زی 
 ٤ ده‌یان نوسه‌ر وكه‌سایه‌تی له‌نمونه‌ی كه‌سانی وه‌ك كه‌مال مه‌زهه‌ر و جه‌مال عبدول و محمه‌دی مه‌لاكه‌ریم و هه‌زاران نوسه‌ر و ئه‌دیب وكه‌واژویان بۆبارزانی كرد چون بونه‌ گالته‌جار و مێژوه‌یه‌كی زه‌لیل و ره‌شیان بۆخۆیان توماركرد
٥ بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی مامۆستایان سه‌رباری ئه‌و هه‌موو فشار و ته‌نگپیهەڵچنین و ئازاره‌ی دران، نه‌كه‌وتن بەڵام به‌یه‌ك سه‌ردان بۆلای ئه‌دهه‌م بارزانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و پالپشتیان دابه‌زی 
٦حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود كه‌ كوره‌كه‌ی شه‌هید بوو هینایانه‌ رێزی سالح موسلم بەڵام به‌یه‌ك لێدوان و نزیكی له ‌پارتی بۆته‌ گالته‌جاری میدیاكان 
سه‌ره‌نجام 
 یەکێتی له‌گەڵ پارتی رێكناكه‌وێ بەڵكو وه‌ك هیزیكی زه‌لیل و قێزه‌وه‌نی لی ده‌رده‌چیت ، جونكه‌ له‌ئیستادا هیج هیزیك وه‌ك ئه‌و ناپاك نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌شه‌هیدكردنی هه‌زاران كوره‌ هه‌ژاری دژ به‌سیسته‌می بنه‌ماله‌ و خه‌باتكردن له‌پیناوی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و سوسیالزمدا  كه‌جی ئیستا خۆی بۆته‌ هیزیكی بنه‌ماله‌ و له‌ملای تریشه‌وه‌ ته‌زكیه‌ و بۆته‌ پردێك بۆهه‌موو تاوان و تالانیه‌كانی پارتی و  به‌گالته‌جاركردنی دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ، وه‌پارتی له‌مه‌ودوا وه‌ك هیزێكی پاشكۆی سیاسی وه‌ك حزبه‌كانی تر مامه‌له‌یان  له‌گەڵدا ده‌كات، كه‌هه‌رچ پله‌یه‌كی سیاسیشیان پێ بدات وه‌ك جگیره‌كه‌ی بارزانی و نێچیر ده‌یانكاته‌ گالته‌جار وكارتونی ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە