هەشتا هەزار خۆی ناونووس کردووە بچن بۆ حەج
Tuesday, 17/01/2017, 18:55
تەماشاکەن ئەمە چ نەگبەتیەکە هەشتا هەزار کەس لە خەڵکی باشووری کوردستان دەیانەوێت بچن بۆ حەج ، هەڵبتە بە گوێرەی ئیسلام تەنها حەج لە سەر ئەوانە پێویستە کە توانای ئابوری و دەرامەتیان باشە و لە خۆیان زیاتریان هەیە ، ئەگینا خەڵکی هەژار حەجی لەسەر واجب نییە....
ئەم دیاردەیە ئەوەمان پێدەڵێت، کە دەسەڵاتی کوردی و لە ژێر کاریگەریی دەوڵەتە داگیرکەرەکاندا، خەڵکی باشوور باشوریان گەوج و بێعەقڵ کردووە، حیزبە ئیسلامی و سەلەفییەکانیش بە هەڵە و بە مەبەست کار لەسەر ئەمە دەکەن، دەمەوێت لێرەدا لەسەر ئەم دوو شتە قسە بکەم، یەکەم حیزبە ئیسلامییە کوردییەکان و دوورم دەسەڵاتی کوردی:
باشوری کوردستان کە ئیستا ناویان لێناوە هەرێم، لە ژێر دەستی دوو بنەماڵەی پیس و خائین و دز و بێناموس، هەر یەکە لەو دوو بنەماڵەیە سەر بە دوو داگیرکەری کوردستانە، ئەویش ئێران و تورکیا. دوو حیزبی ئیسلامیش هەیە بە ناوی کۆمەڵ و یەکگرتوو. هەرچی حیزبۆکە بچکۆلەکانیش هەیە، سەر بە یەکێک لەو دوانەن، دوانە واتە ئێران یان تورکیا، پارتی یان یەکێتیی، کۆمەڵ یان یەکگرتوو. ئینجا وەرە عەقڵی ئەو خەڵکە بخەرە بەر دەستی ئەمانە و راوەشینە و بزانە چی لێ دەردەچێت و چئی لێدێتە دەرێ!
زیاتر لە ٢٦ ساڵە کوردی باشوور بە دەست ئەمانەوە گیرۆدەبووە، نەوەیەکی تازەیان دروست کردووە کە ئینتیمای بۆ نیشتیمان و خەڵک نەبێت، بۆیە لە مانای مرۆڤایەتی تێناگەن، بەڵکو لە پێستی مرۆڤبوونیش دەرچوون و بە عەقڵی داعش و کەسێکی داگیرکەر مامەڵە لەگەڵ خۆیان و دەوروبەر و نیشتیماندی خۆیان دەکەن، ئەم ئاینە ئیسلامییە کە ئیستا پیادەکرێت، لەو ئاینە ناچێت کە باوباپیرانمان پیادەیان دەکرد و خەڵکی نورانی لێ بەرهەم دەهات! مرۆڤ ئەگەر عەقڵی پەروەردە بکات و باش بیربکاتەوە، دەتوانێت لە مانای خۆشەویستی بگات، ئیسلامێک ئەمڕۆ جگە لە رق و کینە خۆشەویستی لەناو بیر و هزری ناجوڵێت، رقی لێدەبارێت، بۆیە ئیسلامێکی کورد رقی لە هەموو کەسێکە تەنیا لە کەسایەتی داعش نەبێت، ئیسلامێکی کوردی ئەمڕۆ وا تێگەیەندراوە، تا گەنجە و گوڕیی تێدایە کاری خراپە دەکات، دزیی و بێناموسی دەکات، دەستی ئەم و ئەو دەبڕێت، داوێنپیسی دەکات، دوایی ئاینی ئیسلام دەکات بە پاڵپشتی خۆی دەڵێت بە حەجێک خۆم پاک دەکەمەوە، هەرچییم کردووە لە رێگای ئەو حەجەوە لە سەرم لادەچێت. من هیچ گومانم نییە، ئەوانەی ناچن بۆ حەج و بڕوایان پێی نییە، سەریان بە سەر گیرفانی بەتاڵی خۆیان و مندالەکانیاندا کز گرتووە، نەک رۆژێک بەڵکو هەموو سەعاتێک بە حەج بۆیان حساب دەکرێت، حەج زیارەتکردنێک نییە، بەڵکو قەناعەت و بڕواهێنانە بە کاری جوان و بەکرداری باش، ئەو هەشتا هەزار کەسەی خۆیان ئمادەکردووە بچن بۆ حەج بەبێ دەرکردنی یەک کەسیان حەجیان قبوڵ نییە، چونکە ئەو پارەیە دەیدەن بە حەج پارەیەکی پیسە، پارەی دەمی ئەو خەڵکە هەژارەیە کە نان نییە بیخوات، هی ئەو فەرمانبەرانەیە کە حکومەتە ناموبارەکە کوردییەکە نایان داتێ و لە رێگایەکی دیکەوە دەیدات بەم حەجاجە ناموبارەکانە، تا بچن بیدەن بە ئال سعود و ئەویش بیدات بە نمونەی داعش و مرۆڤکوژ و خۆیان بتەقێننەوە، بەناوی سەباوە و بۆ دامرکاندنەوەی ناوگەڵی ئاڵۆشیان.
ئەو حەجاجانە ئەگەر تۆزێک کەرامەتیان هەبوایە، ئەمساڵ حەجیان نەدەکرد، ئەگەر عاقاڵ بونایە عەقڵیان بەکار دەهێنا، ئەگەر خاوەنی سۆز و خۆشەویستیی بونایە هەستیان بە ئازاری خەڵکی هەژار و بێموچە دەکرد و بەم جۆرە ئەو کارەیان نەدەکرد، ئەو حەجاجانە خۆشیان بێت و ترشیان بێت بۆ حەج ناچن، بەڵکو بۆ ئەوە دەچن، کە وەکو بوکە سەماکەرەیک تا تێدەنەوە داگیرکەر و دوژمنەکان لە رێگای ئیسلامە سیاسیی و خەڵکە ساختەچییەکانەوە بۆ بەردەمی ئال سعود هەڵیان دەپەڕێنن و گیرفانیان خاڵی بکەنەو، کە هاتیشنەوە، دوو سێ بوتڵ میزی خۆیان و حوشتر و هەرچی پیسییە وەکو موفەرک پێدەدەن تا ناوچەوانی و ناودەمی خۆیانی پێ پڕبکەن.
بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێم، یاخوا ئەو حەجەتان گیرا نەبێت، یاخوا کەستان بە سەلامەت نەگەڕێنەوە، بوونی ئیوە چ خێرێکی تێدایە بۆ کۆمەڵگا و بۆ مرۆڤایەتیی، کە لە مانای مرۆڤایەتیی و خۆشەویستی نەگەیشتوون و دەستی یارمەتی بۆ هەژارێکی وڵاتەکەت درێژ نەکەیت!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست