کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حدک لە گەمەیەکی چەپەڵدا

Tuesday, 17/01/2017, 18:37


لە کاتی لێکۆلینەوەو کنە کردنی هەر مەسایلێک گەرەکە بگەرێینەوە بۆ بناغەی مەسەلەکان. کاتێک بە خۆمان دەڵێین تێوەگلاوین لە گەمەی چەپەڵ گەرەکە بشپرسین بۆ؟
 جمهوری ئیسلامی ئێران لە سەردەمی ئینقلابی ئیسلامیەوە بە شێوەیەکی پلاناوی و سیستیماتیک هەستاوە بە لەناوبردنی نەیارانی لە ناو خودی ئێران و ناوچەکە و زیادکردنی هەژمونی شیعەگەرایی لە دەرو جیران و وڵاتانی کەنداو. سەرەرای ئەو هەموو بەرهەڵستکاریەی لە ناوچەکە هەیبووەو حەساری ئیقتیسادی لەلایەن رۆژ ئاواییەکانەوە لەسەر بووەو هەوڵی هەڵپاچینی پەلوپۆی دراوە، بەڵام تارادەیەکی زۆر دەستی هەڵنەگرتووە. هەرلە کوشتنو سرینەوەی نەیارەکانی و لەناو بردنی زمان و کەلتور و فەرهەنگی نەتەوەکانی ئێران و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە باکی نەبووە . ئێمەی کورد لەناو گەلانی ئێراندا زۆرترین قوربانیمان داوە لە پێناو بەرەنگاری کردن دژی سیاسەتی گڵاوی کۆماری ئیسلامی ئێران. زۆرترینی تێرۆرو تۆقاندنی رژێم ڕوو لە ئێمەبووە لە ناو ئێمەشدا گوڵبژێری سەرکردەکانی حیزبمان ح د ک بووە هەر لە قازی محمەدی پێشەواوە تا یەک بەدوای یەکی سەرکردەکانی حیزبمان کە بە دەستی چەپەڵی تیرۆریستانی رژێم و کرێگرتەکانیان چونە کاروانی نەپساوەی شەهیدانەوە. رژێم هەموو جۆرە هەوڵێکی بۆ سەرکوت کردنی خەباتمانی داوە تەنانەت زۆر جار لەگەڵ دوژمنانی خۆشی رێک کەوتووە لە دژی خەباتی گەلەکەمان، کە بەبروای من ئەمە چەپەڵترین کارێکە کە لە ڕێی دوژمنێکیترەوە پەنا بۆ لەناوبردنی دوژمێک بەریت.
ئەمن ئەوەندەی ئاگادارم چاودێری جموجوڵی حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکەم درک دەکام حدک خەریکە لە گەمەیەکی چەپەڵ دەگلێ کە هیوادارم هیچ ئەندامێک و سەرکردەیەک لەم حیزبە پێشوازی لێنەکات. گەمەکە کە لە لایەن نەیارانی ئێرانەوە بەرێوە دەچێکە بریتین لە سعودیە و وڵاتانی کەنداو و تورکیە و بگرە ئەشی رۆژئاواییەکانیش پشتگیری بن. گەمەکە بە چەپەڵی لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە ئاگری خۆشدەکرێت کە بە تەواوی ئامانجی خۆی لە دەست داوەو بۆتە هەڵقە لە گوێی وڵاتانێک کە لە سەرەوە ناویان هات، کە بە هیچ شێوەیەک حەزناکەن گەلی کورد نینۆکی هەبێت بۆ خۆ خوراندن چ جای سودو ئیسفادە. لە رێی پارتیەوە کە بەتەمان حدک بکەن بەگژ پ ک ک و پاشانیش ئێران هەروەک و چەند هەوڵێکی سەرنەکەوتوو لەساڵانی رابردوودا بینرا.
 خەبات لە دژی ئێرانی تیرۆرو تۆقێنەر دروستە و زەروریە بەڵام پێشەکی گەلی کورد پێویستی بە بەخۆدا چونەوە هەیە و پێویستە بزانین ئەوانەی دەست لە پشتمان دەدەن کێن پێویستە ئێمە نەبینە داردەست و موقاشی دەستی کەسانێک کە تیر دەهاون و کەوان دەشارنەوە. گەلی کورد پێویستە پێشوازی لە هەرچی هاوکاری و دۆستایەتیەکی مرۆڤ دۆستانەو دیمۆکرات خواز بکات و هەموو هاوپەیمانی و هاوخەباتیەک لە لایەن ئاشتیخوازان و مرۆدۆستان پێشوازی بکات. بەڵام ئێمە پێویستە رێگە نەدەین ح د ک لە رێچکەی پێشەوا و قاسملۆ و شەرەف کەندی لا بدات و ببێتە گۆشەیەک لە سعودیە، تورکیا، پارتی  لەراستیدا لە رویەکی رەش بەولاوە هیچیتر بۆ ح د ک نامێنێتەوە ئەگەر بێتوو لەو چەپەڵییە تێوە گلێ.
منیش تەواو هاورام لە گەڵ بانگەوازی هەڤاڵ ئاپۆ بۆ پشت بە خۆ بەستن و سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کە هەرچی راوبۆچون هەیە یەکانگیر بکرێت بۆ خەباتی هاوبەش و شۆرشی هاوبەش یەک هەڵوێستی و یەک گوتاری گەلی کورد کە پێویستە هەلومەرجەکە لە پێناو بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەکە بقۆزینەوە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە