باشووری فەلاکەت لێدراو !
Monday, 16/01/2017, 15:10
لە ساڵی ١٩٩٤ زایینی د اگەنجێکی ئێڕانی بە ناوی / ئەبووتالیب ئەردەکانی / کاتی بە ڕیوە چوونی مەڕآسیمی حەج لە عەڕەبستان بە هۆی گەرماو زیا بوونی جەماوەر تووشی / ڕشانەوەی دڵ بوو! / نەیتوانی خۆی ڕابگرێ و لە وێ ڕشاوە ونەخۆش کەوت! لە هەمان کاتدا بەرپرسانی حەج ئەو بابەتەیان بینی وئەو گەنجەیان دەستگیر کردو لە دادگایەکی بێ ڕەحمانەداحوکمی ئیعدامی بە سەردا سپێنراو لە سێدارەیان داو گووتیان بێ حورمەتیت بە ڕێوڕەسمی حەج کردوە و بۆ لێرە ڕشایەوە؟! لە هیچ کوێی ئەو دونیایەدا شتی ئاوا نەبینراوە کە کەسێک نەتوانێ بە هۆی گەرمای زۆر پێش بە ڕشآنەوەی خۆی بگرێ وتووشی ئاوا چارەنووسێک بێتەوە. ئەوکوڕە گەنجە چووبوو خۆی لە گوناحان بشواتەوە وای دەزانی لە حەج ژاژیان بۆ ڕۆکردوە کە چی یەکڕاست ڕەوانەی دۆزەخیان کرد؟
" تائێڕە لە باشور ٨٠ هەزار کەس خۆی ناوی خۆی بۆ حەج تۆمار کردوە ! "
چەندەم پێ سەیرە ئێمەی کورد داگیرکاری کورد بە دوژمنی سەرەکی خۆمان دەزانین وپێمان وایە هەر چی نەهامەتیە ئەوان بۆ مان دەبارێنن. ئەوان نەهامەتیشمان بۆ ببارێنن بە مافی خۆیان دەزانن چون دوژمنن، ئەوە ئێمەیەن دەبێ وشیار ودوورناس بین. هەروەها پێمان وایە ئەوە ئەوانن وەک شەیتان دەدەممان تفیون ورێگە نادەن بارزانی سەربەخۆییمان بۆ وەرگرێ ولە چەنگ مەینەتی و کۆیلەتی رۆژگار رزگارمان بێ. کە چی بۆ خۆمان بە ئانقەست دەبینە کۆیلەی دوست و دوژمن. یەکێک لەو ئەرکانەی کە بە بارزانی سپێردراوە هان دانی خەڵكە بۆ ڕۆیشتن بۆ حەج. ئاخر قەراری بە ئەربابەکانی سعودی داوە کە دانیشتوانی ئەو خاکە بریندارە سەرڕای هەزاران نەهامەتی بنێرێتە حەج ودەستخۆشانە لە ملهوڕانی سعودی وەربگرێ.
ئەگەر من سەرۆکی هەرێم بایە م ( بە خۆڕاییش ئەو پۆستەم بدەنێ وەریناگرم ) کۆمەڵگام وا پەروەردە دەکرد کە تاکی کورد بە بێ جیاوازی تێ بگا کە بارودۆخی وڵات لە حاڵی حازردا رێگا نادا ئەو پارەیە بدرێتە خانم بازەکانی سعودی ، دەبوا هەموو پێکەوە بڕیاریان دابایە ئەو پارەیە لە ڕێگای ئاوەدانی وسیستمی پەروەردەی دانیشتووانی ئەو خاکە تەرخان بکرێ. ئاتاتورک بەو هەمووە زاڵمـی خۆیەوە ئەو کارەی کرد وتێێدا سەرکەوت ( من تاریف لەو کورد کوژە ناکەم).بەڵام ئەوە مێژوویە وئینکار ناکرێ.
بچن بۆ حەج ، بچن بۆ رەزامەندی خانم بازەکانی ئالی سعود. لە حاڵێکدا ڕۆڵەکانتان بە دەست کوڕەکانی بەغدادی وداعش رۆژانە ترۆر دەکرێن وجەستەیان دێتەوە سەر خاکی برینداری کوردستان! بڕۆن بەڵام وشیار بن تووشی ڕشانەوە نەبن نەکا وەک / ئەبووتالیب ئەردەکانیتان / بە سەر بێنن!ئەبووتالیب گەرماو ڕشآنەوەی حەج وای بە سەر هێنا، بەڵام ئێوە نەهامەتی وبێ بەختی یەخەی گرتوون. خەڵک لە سەر ساجی عەلی دەژی وقۆشەی سووتاویش نییە بیدا بە شیر بۆ کۆرپە شیرە خۆرەکەی کە چی ئێوە دەچن بۆ حەج و بۆبازەرگانی کردن لە ناو ماڵی خودا؟ هیوادارم ئاهی شەهیدان وبرسیەکانی باشووری کوردستان بتانگرێ. دووپاتی دەکەمەوە، وریابن گەرمای زۆرتان وێنەکەوێ وتووشی ڕشانەوە بن، دەنا رەنگە دوچاری چارەنووسی ئەبووتالیب ئەردەکانی بن. گووتنێکی کوردی هەیە کە قەت کۆن نابێ ئەویش ئەوەیە: مریشک بۆ خۆی خۆڵ وەرسەر خۆی نەکا، کەس خۆڵی وەسەر ناکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست