کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی و یەکێتیی رێکدەکەون، یەکێتی و گۆڕانیش تێکدەچن

Sunday, 15/01/2017, 23:28


سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەم هەواڵەی پێڕاگەیاندنین کەوا لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی هەردوو لایەن (یەکێتیی و پارتیی) هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە پێکەوە حکومەتی هەرێم کارابکەنەوە دوور لە گۆڕان و ئەو حیزبانەی دیکەش ئەگەر سیاسەتی خۆیان نەگۆڕان ئەوا ئەوانش دەکرێنە دەرەوە. تەنانەت پارتیی لەسەرەتادا هەڕەشەی ئەوەی  لە هێرۆ کردبوو کەوا ئەگەر رازی نەبن، ئەوا وەزیرەکانتان وەکو ئەوانەی گۆڕان دەکەینە ئەو دیوی دیگەڵە و  ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەی ناو یەکێتییدا لە نمونەی کۆسرەت رەسوڵ و شێخ جەعفەر و ئەوانی دیکەدا رێکدەکەوین، سەرچاوەکە وتی هەرچەندە ناوی کەسەکان بە ئاشکرا نەهاتووە، بەڵام جۆری هەڕەسەکە لەوە دەچوو کە هیمای ئەوانەی تێدا بێت، کە کۆمەڵێک لە کەسانی سەرکردایەتی یەکێتیی وازهێنانی خۆیان لە یەکێتی رابگەیەنن و بچنە ناو پارتییەوە، کۆسرەت رەسوڵ بۆ ئەمە بە گەرمییەوە رەزامەندی خۆی راگەیاندووە،  هێرۆش لە ژێر فشاری ئەو هەڕاشەنەدا تەسلیم بووە، بەڵام بەرهەم ساڵح وتوویەتی من ئەو ترسەم هەیە کەوا دوای ئەم رێککەوتنە لەلایەن گۆڕانەوە تووشی سەر ئێشە ببین.
سەرچاوەکەی نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت دیسان یەکێتی لەگەڵ پارتیی رێککەوتنە ستراتیژییەکەی سەردەمی جەلال تالەبانی نوێژەن دەکەنەوە و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵی دیکە بە هەردوو لا حکومەت پێکدەهێننەوە. بەڵام یەکێتیی داوای مۆڵەتی هەفتەیەکی کردووە تا هەردوو باڵەکە گفتوگۆی ئەو رێککەوتنە و ئاکامەکانی بکەنەوە.
دیسان نوێنەری پارتیی پێی راگەیاندوون ئێمە لەسەر ئەوە سوورین، ئەگەر رازینەبوون ئەوا زوو وەزیر و جێگر و هەموو بارەگاکانتان بپێچنەوە و هەولێر جێ بهێڵن، ئێمە خۆمان حکومەت دروست دەکەین. لە پرسیارێکی کوردستانپۆستدا کە پرسیارمان چۆن یەکێتیی بەمە رازی بووە؟ لە وەڵامدا سەرچاوەکە وتی زۆربەی یەکێتییەکان کەمەریان شل بووە و بەرژەوەندی پارە و سامانی کوردستان وای پێکەوە بەستوون لە تەونی جاڵجاڵۆکە گرێکنای کوێبوونەتەوە، هیچ لایەکیان بەرژەوەندی کورد و حیزبەکایان وەلا ناوە، بەسەرسوڕامانەوە وتی: تۆ پرسیاری چی دەکەیت!؟
سەرچاوەیەکی دیکەی کوردستانپۆست لە سلێمانی ئەمڕٶش ئەوەی بۆ ئاشکراکردین، کەوا عومەری سەید عەلی بەو بۆنەیەوە رایگەیاند کەوا رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتیی بە کردار نەماوە و کۆتایی پێهات، هەروەها وتیشی هەر ئەوەی ماوە رایبگەیەنین و لە ماوەیەکی نزیکدا بە فەرمی  ئەوەش دەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە