کۆدەنگى "ئیجماع"لەسەر بە کۆیلەکردنى ژن و منداڵ لە دەسکەوتى جەنگ
Monday, 16/01/2017, 15:06
"سبی"ى ژن و منداڵ،لە شتە هەرە زانراوەکانى کولتورى ئیسلامیە،هەموو دەقەکان ئاماژەى بۆ دەکەن و یەک دەنگیشى لەسەرە:نەک هەر ئەسڵى بابەتەکە(بە تاڵانبردنى ژن و منداڵى نا موسوڵمان،کە دەکرێنە کۆیلەى سێکس و خزمەت)،بەڵکو چەند بابەتێکى لاوەکییش بۆ مامەڵە لەگەڵ کۆیلەى دەسکەوتى جەنگ یەک دەنگى ئیجماعیان لەسەر دامەزراوە،لەمانە:یەک دەنگى هەبوە لەسەر ئەوەى ژنى بە تاڵانیبراو کە مێردیشى هەبوە،هەر بە بردنى بە تاڵانى،واتە هەر بە کردەوەى سبى ئیتر نیکاحەکەى هەڵدەوەشێتەوەو بە پێى یاساى ئیسلامى چیتر ژنى ئەو مێردە نا موسوڵمانەى نامێنێت و ئیتر حەڵاڵە بۆ خاوەنەکەى(ئەو جەنگاوەرە موسوڵمانەى وەک و دەسکەوت بەرى دەکەوێتیان ئەو موسوڵمانەى لێى دەکڕێتەوە)سێکسى لەگەڵ بکات،تەنها بۆ نمونە(ئيبن ئةلقةططان)لە"الاقناع فى مسائل الاجماع"دا لە بابەتى "ذكر استبراء المسبية من اهل الحرب"دەڵێت"زانایانى ئیسلام لەسەر ئەوە یەک دەنگن کە ژنى بە تاڵانبراوى "مسبیە"کە مێردەکەى لە ماڵى جەنگ"دار الحرب"وڵاتى نا موسوڵمانان کە دەستەڵاتى ئیسلامى لێ نیەو ئیسلام لە شەڕێکى هەمیشەییە لە گەڵیاندا،نیشتەجێ یە(یانى نەکوژراوەو دیلیش نەکراوە)بەو بە تاڵانیبردن"سباء"ە نیکاحەکەى هەڵوەشاوەتەوەو،ئیتر خاوەنەکەى بۆى هەیە بە سەریدا بکەوێت"يطأهاا"دواى ئەوەى چاوەڕێى دەکات تا بە تێپەڕبوونى بێنوێژى "حیض"ێک پاک دەبێتەوە (وأجمع العلماء أن المسبية التي زوجها مقيم بدار الحرب أن السباء قد فسخ نكاحها,وأن لمالكها أن يطأها بعد أن يستبرئها بحيضة) ئینجا بۆ بەڵگەدار کردنى ئەم یەک دەنگیە بە دەق دەڵێت:گێڕڕاوەتەوە کە پێغەمبەر لە بارەى ژنە بە تاڵانیبراوەکانى دۆڵى ئەوتاسەوە وتویەتى"بەسەر ژنى دووگیاندا مەکەون هەتا سکەکەى دادەنێت،و ژنى بێنوێژیش هەتا لە بێنوێژیەکەى پاک دەبێتەوە"(لا توطأ حامل حتى تضع ولا حائض حتى تطهر(15).ئەم حەدیسە بە هەمان واتاو هەر دەربارەى ژنە بە تاڵانبراوەکانى ئەوتاس و بە چەند دەستەواژەیەکى نزیک لەوە وەکو(لا توطأ حامل حتى تضع,و لا غير حامل حتى تحيض حيضة) و بە چەند ڕێگەو سەنەدێکى سەحیح لە سەرچاوەکانى حەدیسدا هاتوە لەوانە لاى:ئیبن ئەبى شەیبە لە المصنف ئەحمەد لە "المسند"داریمى لە "السنن"ئەبو داود لە "السنن"تەحاوى لە "شرح مشكل الآثار" گه بەرانى لە "المعجم الاوسط"حاکیم لە"المستدرک على الێحیحین"بەیهەقى لە "السنن الێغیر"و"معرفە السنن واڵاپار" ئیبن ئەلقەگگان جارێکى تر هەمان کۆدەنگى زانایانى ئاینى ئیسلام دەگێڕێتەوە ،کە لە بابەتى "باسى حوکمەکانى بە تاڵانبردنى ژن و منداڵ"(زکر احکام السبى)دا دەڵێت :هەموو زانایانى ئیسلام لە شارە سەرەکیەکانى ئیسلامدا،کە قسەو فەتوایان چەسپاوە و هەڵگیراوە،ڕێگەیان بەوە نەداوە پیاوى موسوڵمان بەسەر ئەو کەنیزەدا بکەوێت کە بەرى کەوتوەو بوەتە موڵکى،ئەگەر کەنیزەکەکە سکپڕ بێت ،هەتا سکەکەى دادەنێت،(وکل من یحفڤ عنه من علماء لامێار منع من وگء الرجل الجاریە من السبی یملکها وهی حامل حتى تچع حملها)(16)هەر دواى ئەوەش دەڵێت،یەک دەنگى هەیە لەسەر ئەوەى کاتێک ژنێک(لە تاڵانى جەنگ)دەکەوێتە دەستى پیاوێکى موسوڵمان لە کاتێکدا هێشتا مێردێکى هەیە کە لە ماڵى شەرلاِ وڵاتى نا موسوڵمانانە نیکاحى مێردەکەى هەڵوەشاوەتەوەو ئیتر خاوەنەکەى بۆى حەڵالە،دواى ئەوەى لە بێنوێژیەک پاک دەبێتەوە بە سەریدا بکەوێت(و ڕجمعوا ڕن المرڕە اژا وقعت فى ید رجل لها زوج مقیم فی دار حرب ڕن نکاح زوجها قد ڕنفسخ وحل لمالکها بعد الاستراء وگۆها).
پەیوەندى سێکسى ،کە ئێستە مرۆڤى هاوچەرخ پێى دەڵێت خۆشەویستى،لە کەلەپورى ئیسلامى حەدیس و فیقهدا پێى دەوترێت "وگء"کە وشکە لە بنەڕەتدا بە واتاى پێلێنان و بە سەردا ڕۆیشتنە،و بە سەرداکەوتن،گوزارشتم لێ کرد کە تاڕادەیەک لە کوردیدا بەکاردێت،وشەیەکى تر کە لەو کەلەپورە ئیسلامیەدا بەکاردێت وشەى "غشیان"ە (کردارەکەى غشى)کە دەقاو دەق دەبێتە"سواربوون"ە کوردیەکە.
جا کۆدەنگى ئیجماع ى زانایانى ئایینى ئیسلام دواى دو سەرچاوە سەرەکیەکە،قورئان و سوننەى پێغەمبەر،سەرچاوەیەکى ترى یاسادانانە لە فیقهى ئیسلامیدا، بەڵکو بەڵگەیەکى ترە بۆ هەموو بابەتە ئیسلامیەکان،کە گەیشتوەتە ئەو ڕادەیەى ئەوەى پێچەوانەى "ئیجماع"بجوڵێتەوە و لێى دەربچێت،لە ئیسلام دەردەچێت،بابەتى ئیجماع ێک کە بە شێوەیەکى بڕاوە قتعى سەلمابێت و لە هەمانکاتیشدا بابەتەکە دەقى لەسەر بێت .
ئەم بابەتەى ئێرەش(بە کۆیلە کردنى ژن و منداڵى نا موسوڵمان دواى شەڕو کوشتارى پیاوەکانیان)دەقى قورئان و حەدیسى لە سەرە دواتر ئیجماعیشى لەسەر دامەزراوە،بۆیە نکۆڵى لێ کردنى دەبێتە دەرچوون لە ئیسلام و نکۆڵى کردن لە بنەمایەکى چەسپاو و زانراوى ئیسلام کە دەبێت هەموو موسوڵمانێک وەکو بەشێک لە دینەکەى بزانێت.
بۆیە یاساى ئیسلامى وایە کە ژن و منداڵى نا موسوڵمان "کافر"لە جیهادى ئیسلامیدا ناکوژرێن (مەگەر ئەوانیش شەڕیان کردبێت و چەکیان هەڵگرتبێت)،بەڵکو دەکرێنە کۆیلە،جا ئەم کردنە کۆیلەیە ژن و مناڵى موشریک و ئەهلى کیتابیش دەگرێتەوە،ئەمەش واتا نا موسوڵمانى ئەسڵى (کافرى ڕەسەن)....بەلام ژن و مناڵى هەڵگەڕاوە(مورتەد)کە پێشتر موسوڵمان بوە ،ناکۆکى تێدایە لە ئیسلامدا:ئیبن تەیمیە دەلێت:زۆربەى زانایانى ئاینى ئیسلام وتویانە منداڵەکانیان بە تاڵانى دەبرێن و دەکرێنە کۆیلە،بۆ ئەمەش بەڵگە بە شێوازى مامەڵەى خەلیفەى یەکەم (ئەبو بەکرى سەدیق)دەهێننەوە لەگەڵ هەڵگەڕاوەکانى سەردەمى خۆیدا،بەلام بۆ کۆیلە کردنى ژنەکانیان ناکۆکى زیاترە،زۆرینە(شافیعى،مالیک،ئەحمەد)،دەڵێن ژنى هەڵگەڕاوە واتە(ژنى پیاوێکى هەڵگەڕاوە کە هەردووکیان هەڵگەڕاوەن،و شوێنەکەش شەڕى تێدایە یان بە شەڕ دەگیرێت و "دار الاسلام"نیە،ناکرێت بە کۆیلە بەڵکو یان موسوڵمان دەبێتەوە یان دەکوژرێت،،پاڵنەرێکى ڕاستەقینەى شاراوەى ئەم یاسایە ئەوەیە عەرەب ئەم یاسایەیان لە بنەڕەتدا بۆ خۆیان داناوە کە بە کوچیلە کردنى ژنەکانیان زۆر لەلا قورس بوە پێیان باشتر بوە ژن و منداڵەکانیان بکوژرێن نەک بکەونە دەستى کەسانى تر،بەلاچم ئەبو حەنیفەو شوێنکەوتوانى وتویەتى:ژنى هەڵگەڕاوەیش یان موسوڵمان دەبێتەوە یان دەکرێتە کۆیلە،(هەر لەم بابەتە،بەلاى ئەبو حەنیفەوە ژنێک کە خۆى هەڵگەڕاوەتەوە لە دار الاسلام دا ناکوژرێت،بەڵکو بەند دەکرێت و زۆرى لێدەکرێت تا موسوڵمان دەبێتەوە).
حەنەفیەکان بۆ سەلماندنى ئەو ڕێبازەیان بەڵگە بوچ ئەو کارەى (ئەبو بەکرى سەدیق)دەهێننەوە کە دواى ئەوەى شەڕى لەگەڵ هەڵگەڕاوەکانى خێڵى (بەنو حەنیفە)شوێنکەوتوەکانى (مەسلەمەى حەنیفەیى)ى ناسراو بە مەسلەمۆکەى درۆزن کرد.
ژنەکانیانى کرد بە کۆًیلە ،ئیبن تەیمیە دەڵێت :ڕێبازەکەى ئەبو حەنیفە،ئەوەیە کە لاى سەحابیەکان زانراوەو کاریان پێ کردوە (مەبەستى سەردەمى ئەبو بەکرى سەدیقە)و دەڵێت:ئەو ژنەى پێى دەوترێت ژنە"حەنیفیەکە"و دایکى کوڕى سێهەمى على یە (کە ناسراوە بە موحەمەدى کوڕى ژنە حەنیفیەکە "محمد ابن الحنفیە")،لەو ژنە بە کۆیلە کراوانەى خێڵى بەنو حەنیفەیە کاتێک هەڵگەڕانەوەو ئەبو بەکر خالیدى کوڕى وەلیدى ناردە سەریان....شایەنى ئاماژەیە ئیبن تەیمیە ئەم باسە بۆ فەتوایەکى دەهێنێتەوە کە لەو فەتوایەدا(نوسەیریەکان)واتە عەلەویەکان(شیعەى عەلەوى)بە خراپترین جۆرى هەڵگەڕاوە "مرتد"دادەنێت و دەڵێت دەبێت پیاوەکانیان بکوژرێن و ماڵ و سامانیان بە تاڵانى ببرێت و ئینجا بۆ بە کۆیلە بردنى منداڵەکانیان بەڵگە بە فەتواى زۆرینەى زانایانى ئیسلام دەهێنێتەوە لە سەر بە کۆیلە کردنى منداڵى هەڵگەڕاوەکان و بو بە کۆیلە کردنى ژنەکانیشیان بەڵگە بە ڕێبازى ئەبو حەنیفە دەهێنێتەوە کە وتویەتى ژنى هەڵگەڕاوەکان دەکرێنە کۆیلە،جا فەتواکەى ئیبن تەیمیە لە بنەڕەتدا سەبارەت بە دەڕەزیەکان (الدرزیە)و نوسەیریەکانەو دەڵًێت:ئەوانە بە یەکدەنگى موسوڵمانان موسوڵمان نین و هەڵگەڕاونەتەوەو لە ئەهلى کیتابیش نین و سەرانەشیان لێ قبوڵناکرێت،شایەنى ئاماژەیە ئێستاش مەلایەکى سەلەفى لە ئوردن کە بە(مەلا یاسین عەجلونى)ناودارە (کە کوچمەڵێک لێکدانەوەى سەیرو سەمەرەیشى بۆ ئەفسانە میللیە ئیسلامیەکانى کوچتایى ڕۆژگار هەیە)،ئەم فەتوایەى بۆ"موجاهیدەکانى شام"دا کە ژنانى عەلەویەکان و هەروەها دڕەزیەکان و سابیئیەکان و کوردەکان ببەن بۆ خۆیان و دەبنە موڵکیان و بۆیان هەیە بەبێ مارە کردن و مارەیى سواریان ببن،تیوچریست"منڤر"ێکى دیارى جیهادیەکانیش کە (ئەبو موحەمەدى مەقدیسى)ە پێى وایە جێبەجێکردنى یاساى بە کۆیلە کردنى ژن و منداڵى هەڵگەڕاوەکان لەم کات و چوارچێوەیەدا گونجاو نیە چونکە دەڵێت ژنان نەزانن و لاوازن و دەستەڵاتیان نیەو بە دەست خۆیان نیە کەسەر بە کێن،و هێشتاش موجاهیدەکان ئەوەندە بەهێز نین کە گوێ نەدەن بە یاسا نێودەوڵەتیەکانى قەدەغەکردنى کۆیلایەتى،دانەیەکى تریان(ئەبو یوسف مەقدیسى)ناوێکە کە وتارێکى لەسەر ئەو بابەتە هەیە کە دامەزراوى (الرایە)ى نزیک لە بەرەى نوسرە بڵاوى کردۆتەوە،ئەویش وەلاچمى چەند موجاهیدێکى شام دەداتەوە کە پرسیاریان کردوەو داواى فەتوایان کردوە،ئایا بۆیان هەیە ژنانى عەلەویەکان بە تاڵان ببەن و بیانکەن بە کۆیلە،پێى وایە بە کۆیلە کردن لە شەریعەتى ئیسلامدا یاسایەکى چەسپاوەو هیچ دەقێک نیە نەسخى بکاتەوە،بەڵام لە بنەڕەتدا لە بابەتى ڕێگە پێدان"رخسە"نەک یاساى پێویست(عزیمە)و دەشڵێت:ئەو کارە پێویستى بە پێشەواو سەرکردەى ئیسلامى امام و دەستەڵاتى تەواو هەیە بۆئەوەى دروست بێت،و دابەش کردنەکەش لە "دار الاسلام"دا دەکرێت و لە "دار الحرب"خۆیدا ناکرێت،مەبەستى ئەوەیە هێشتا وڵاتێکیان نیە کە بە تەواوى پاکیان کردبێتەوە بۆ خۆیان،بۆیە دەگاتە ئەو ئەنجامەى کارەکە لە خۆیدا دروستە بەڵام هێشتا بارودوچخەکە گونجاو نیە بۆ جێبەجێکردنى،جا بیرى لێبکەرەوە:ئەگەر ئەمانە لە سوریا باڵا دەستبن و هەموو هەگبەى فەتواکانیان بەکار بهێنن،ئیتر عەلەویەکان و درەزیەکان و سائیبیەکان و کورد ڕوبەڕوى چ دۆزەخێک دەبنەوە.
دیارە داعش ئیمامیان بۆ خۆیان داناوەو دار الاسلام ێکیان بۆخۆیان پێکەوە ناوە و دەستەڵاتى پێویستیش لە خۆیاندا شک دەبەن و ئیتر هەموو مەرجە شەرعیەکان ئامادەن،بۆیە لە ناوچەى شەڕەکانى خۆیان یاساى بە کۆیلەکردنى ژنان جێبەجێ دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست