ئیسلامى سیاسى و دیموکراسى
Sunday, 15/01/2017, 0:12
هەر هەوڵدانێک بۆ گونجاندنى ئیسلام لەگەڵ دیموکراسیدا،تەنها بۆ گەیشتنە بە دەسەڵات چونکە یاساکانى ئیسلام لەگەڵ دیموکراسیدا ناگونجێت و دیموکراسیش بنەماکانى ئیسلامى پێ هەزم ناکرێت،ئاینى ئیسلام لەسەر بنەماى پەیڕەو کردن و سەپاندنى بۆچون و دەقە نەگۆڕەکانە،وەک پیرۆزییەک سەیر دەکرێت،وە نابێت و وە ناکرێت لەگەڵ دیموکراسیدا بگونجێت،چونکە ئاینەکان و ئاینى ئیسلام بە تایبەت کە ڕێگە نادات بە هیچ شێوەیەک بنەما سەرەکیەکانى مافى ئازادى ڕادەربڕین قبوڵ ناکات بۆیە بە بڕواى من هەر هەوڵدانێک بۆ گونجاندنى ئاینى ئیسلام لەگەڵ بنەما سەرەکیەکانى دیموکراسیدا کارێکى نەزۆکەو بەرناگرێت،ئیسلامى سیاسى تەنها بۆ گەیشتن بە دەسەڵات خۆڵکردنە چاوى خەڵکەو لەو ڕێگەیەوە هەنگاو بە هەنگاو سەپاندنى شەریعەت و رێساو یاساکانیانە بەهەمان ئەو شێوەیەى کە لە ڕۆژانى خلافەتى ئیسلامیداپیادەکراون،وە ئێستاش داعش بە هەمان شێوە پەیڕەو پیادە دەکات،بەو شێوە دڕندانە خەریکى قەتڵوعام کردن و تاڵانکردنى سەروەت و سامانى هاوڵاتیانى ژێردەستى هەروەک چۆن لە ڕابردودا بەهۆى نوکى شمشێرەکانیانەوە توانیان سنورى دەستەڵاتیان فراوان بکەن،وە بنەماکانى ئیسلام بچەسپێنن بەسەر هاوڵاتیاندا لە ئەنجامى ئەو هەموو کوشتار و تاڵانیەوە بوو سیان لە خەلیفەکانى ڕاشدین کوژران وە زۆربەى هەرە زۆرى خەلیفەکانى ئەمەوى و عەباسیش هەر بە هەمان دەرد چوون.
پێم باشە بۆچوونى چەند کەسایەتییەکى ئیسلامى بخەمە ڕوو دەربارەى دیموکراسى،لە ساڵى 1989 کاتێک عمر بشیر بە پشتیوانى بەرەى نیشتمانى ئیسلامى بە هۆى کودەتاوە هاتە سەر حوکم و ڕەوتى دیموکراسى ڕاگرتوو،حکومەتى شەرعى لەسەر کار لابرد لەو کاتەوە حکومەتە ئیسلامییەکەى بەشیر دەستى لە هیچ شتێک نەپاراستوە بۆ سەرکوتکردنى دەنگى ئازاد و دەڵێت دنیاى دیموکراسى دونیاى بێ ڕەوشتى یە،پێشى وایە تەنها لە ڕێگەى جێبەجێکردنى شەریعەتى ئیسلام دنیا ڕزگارى دەبێت .
سەید قوتب دەڵێت:یەکەمین نیشانەى دۆڕان ئەوەیە کە واقیع بە بنەڕەتێک دابنرێت کە شەریعەتى خوا خۆى لەگەڵ بگونجێنێت،وە بە موسوڵمانان دەڵێم دیموکراسى دوژمنى باوەڕەکانى دینەکەتانە ملکەچکردن بۆیان پشتکردنە لە کتێبى خوداو بەشدارى کردن لە دروستکردنیان خیانەتکردنە لە پێغەمبەر ،ئەو ئیسلامەى کە باوەڕتان پێى هێناوە زۆر جیاوازە لەو پرەنسیپانەو شەڕى بنەما سەرەکییەکان دەکات هیچ هاوتایەکیش لە نێوانیاندا نییە،پرەنسیبەکانى دیموکراسى بێ بنەمان و دژى یەکن لەهەر شوێنێک هەبن ئیسلام لەوێ نییە،لە هەر شوێنێکیش ئیسلام هەبێت جێگاى دیموکراسى نابێتەوە.
مەوەدى دەڵێت:من پێم وایە ئەو بنەمایانە لە شەیتانەوە نزیکن دەبنە هۆى مایەى تراژیدیاو کارەسات لەبەرئەوە شەڕکردن لە گەڵیان بە ئەرکى سەرشانى خۆتان بزانن،بە هەر ڕێگایەک لە دەستان بێت،ئەمەیە بۆچوون و تێڕوانینى ئیسلامییەکان بۆ دیموکراسى،تەنها مەرامیان گەیشتنە بە دەستەڵات دە نا نە بڕوایان بە دیموکراسى هەیە نە ئامادەن بنەماکانى دیموکراسى جێبەجێبکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست