Thursday, 12/01/2017, 10:48
رووسیاو هاوپەیمانانی ڕێککەوتون لە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەراندنەوەی ئاشتی بۆ سووریا لە ژێر دروشمی "گفتوگۆی ئاشتی لە شاری کازاخستان"ی پایەتەختی ئەستانا. تا ئێستا زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتی ئەو کۆبونەوەیە دیاری کراوە لە بەرواری ٢٣/١/٢٠١٧ دا دەبەسترێت.
ماڵبەری ئێن.ئێس.بی. سی لە رێککەوتی ١١/١/٢٠١٧دا نووسیوەیەتی ووتە بێژی حکومەتی ئەمریکا مارک تۆنەر رایگەیاند کە دەبێت لایەنی کوردیی رۆژئاوا بەشداربێت لە کۆبونەوەی ئاشتی بۆ سوریا کە پلانە لە شاری کازاخستانی پایەتەختی ئۆستانا دا ئەنجام بدرێت کە بڕیارە هەموو لایەن پەیوەندییدارەکان تێیادا بەشدار بن جگە لە داعش و چەند رێکخراوێکی تری توندڕەوی ئیسلامیی. مارک تۆنەر گوتی "هەموو لایەنێکی سووری لەو کۆبۆنەوەیەدا بەشدار دەبێت کە کوردیش یەکێکە لەو لایەنانە". لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاراستەی مارک تۆنەر کرا کە ئایا "یەپەگە" ئەو لایەنەیە کە ئەمریکا دەیەوێت بەشدار بێت لەو کۆبوونەوەیەدا؟ تونەر لە وەڵامدا گوتی "زوو یان درەنگ دەبێت یەپەگە لایەنێک بێت دابنیشێت لە سەر میزی گفتوگۆ شوێنی هەبێت و بەشێک بێت لەو پرۆسەیە".
ئەوەی شایەنی باسە رووسیا لە رابردوودا بە تایبەتی لەساڵی رابردوو هەمان بۆچونی ئەمریکایی هەبوو دەربارەی بەشداری پێکردنی لایەنی کوردیی سوریا بە تایبەتی "یەپەگە" لە کۆبونەوەکاندا کە لە شاری جنێف بەرێوەچوو لە ساڵی ٢٠١٦دا پێش رێککەوتنی رووسیا لەگەڵ تورکیادا، بەڵام هەنوکە لە سەرتای ساڵی ٢٠١٧دا بەهۆی هاوپەیمانییەتی رووسیا لەگەڵ تورکیادا هەڵویستی، روویسا وەک جاران نەماوە و پێداگری ناکات لە بەشداری پێکردنی لایەنی کوردی "یەپەگە" لە کۆبونەوەی کازاخستانی پایەتەختی ئوستانا. سەڕەڕای ئەو هەڵوێستەی رووسیا ووتەبێژی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتی و پێداگری کرد کە " ئەو پرۆسەیە دەبێت هەموو سوورییەک بگرێتەوە بە کوردیی سوریاشەوە. هەروها گوتی " دەبێت دەنگی کوردیی سوریا ببسترێت بۆ سەقامگیر کردنی ئاسایش و ئاشتەوایی لە سووریادا.
سەرچاوەکان بە زمانی ئینگلیزی
nsnbc international
TRT WORLD
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست